یەكێك لە گەنجە پێشەنگەكانى دەربەندیخان ماڵ ئاوى لەژیان كردو وەك سەرۆك بەخاك سپێردرا

Wednesday, 05/08/2009, 12:00

1831 بینراوە


یەكێك لەپێشەنگەكانى گەنجانى شارى دەربەندیخان و ئەندازیارى كشتوكاڵى (سۆران ساڵح) ڕۆژى 31/7/2009 لەشارى دەربندیخان بەهۆى نەخۆشیوە چاوى لێك ناو ماڵئاوى لە خێزان و هاوڕێكانى كردو لەمەراسیمى ناشتنەكەیدا هەروەك سەرۆك بەخاك سپێردراو تەواوى ئەو شارە بەمەرگى سۆرانى گەنج و سۆرانى پێشڕەوەى خۆپشاندانەكانى شارى دەربەندیخان و زانكۆى سلێمانى و خاونى ئیمتیازى ڕۆژنامەى شوناس و ئەندامى ستافى خۆیندنى لیبراڵ دڵگران بون .
(سۆران ساڵح) یەكێك بو لەو گەنجانەى كە ڕۆڵێكى سەرەكى هەبو لە هاندانى گەنجانى شارى دەربەندیخان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى نا عەدالەتیەكانى دەسەڵاتى كوردى و پێشەنگى خۆپشاندانەكەى ڕۆژى (7/8/2006) گەنجانى شارى دەربەندیخان بو , كەسەرئەنجام لەگەڵ چەندین هاورێیەكیدا لەلایەن هێزەكانى ناوخۆە دەستگیركران و بۆماوەى 18 ڕۆژ لەزینداندا مانەوەو (سۆران) لەگەڵ شەش لەهاوڕێكانیدا دژ بەگرتن و دادگاى نەكردنى بەرپرسە گەندەڵكارەكان لە زیندانى گەورەى شارى سلێمانى لەسەر شەقام بۆماوەى 10 ڕۆژ مانى لەخواردن گرت و لەكاتى ئازادكردنیاندا لە زیندانە ڕەشەكاندا لەلایەن جەماوەرى شارى دەربەندیخانەوە وەك پاڵەوان پێشوازى كران .
(سۆران ساڵح) جگەلەوەى كە ئەندازیارێكى كشتوى كاڵى كارامەبو ڕۆشنبیرێكى واقیع بین و كەسێكى خۆشەویست و خاوەن دڵێكى فراوان و بەهەمان شێوەش كەسێكى خاكى و مرۆڤ دۆست بو.
سڵاو لەسۆرانى ژیان دۆست و پێشەنگى گەنجانى شارى دەربەندیخان , یادت بەخێر ماڵ ئاوا هاوڕێ گیان .
تێبینى : وەك لەوێنەكەدا دیارە كە سۆران ساڵح لەسەر پشتى هاورێكانى دژى گەندەڵى هۆتاف دەكێشێت و گەنجان هان ئەدات دژى ناعەداڵەتى كۆمەڵایەتى دەنگ هەڵبڕن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە