ئاكەپە هەوڵ دەدات خۆی لە چارەسەری بە دوور بگرێت

Saturday, 14/11/2009, 12:00

1568 بینراوە


دوینێ لە پەرلەمانی توركیا بۆ یەكەم جار گفتوگۆ لە سەر پرسی كورد كرا. چەندین مانگە ئاكەپە هات و هاواری كرانەوە دەكات دوینێ خەرەكی زیهنیەتی كۆنی دووپات كردەوە و نەخشەی پاكتاو كردنی بە دەستكاریەكی ڕووكەشیەوە درێژەپێدا. جەهەپە و مەهەپەش بە بیژەی فاشیستانە قسەكانی دەستەلاتیان تەواو كرد. كەجەكە دوای ئەوەی كە داواكانی گەلی كورد بەر لە دانیشتنی پەرلەمان ڕاگەیاند، كە ئاكەپە پرسەكە بەرەو ئاكارێكی نادیار دەبات، بەو پێیە ئاكەپە نەك چارەسەری، بەڵكو لە چارسەری هەڵدێ و ڕایگەیاند كە دان بە ئیرادەی گەلی كورددا نانرێ و لە گەڵ مخاتەبانی دانوسان نەكرێ، پرسی كورد چارسەر نابێ، پرسی كوردیش جارەسەر نەكرێ، بانگەشەی دیموكراتیزە كردنی توركیا خۆ خەڵەتاندنێكی مەزن دەبێ. سەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە لە بارەی گفتوگۆكانی پەرلەمانی توركیا لە سەر پرسی كورد لیدوانێكی نوسراوی دا. كەجەكە لەبەرئەوەی جاری یەكەمینە، پرسی كورد دەبێتە رۆژەڤی پەرلەمانی توركیا ڕووداوەكە گرنگ دەبنێت و ڕەخنەشی لە پارتەكانی سیستەم گرت و لەو بارەوە دەلێت: حكومەت كە بابەتەكەی بە ناوی پرۆسەی یەكیەتی ملی هێنایە رۆژەڤی پەرلەمانەوە، لە ئەنجامیش دا باسی لە ناوەڕۆكی پرسەكە نەكرد و ئەو شتانەی لە ئەم مانگەی دوای دا دەیان ووتنەوە دوبارە كردەوە. بێجگە لە دەتەپە، لە ئاخاوتنەكانی هەموو پارتەكانی دیكەدا، شتێكی نوێ نەبوو. سەبارەت با چارەسەری پرسی كورد ،هیچ پێشنیارێكی نوێ و بەرچاو و هیچ بەرنامەیەكی هاوبەش و یەكگرتوو نەبوو. بە تایبەتی لە لایەن ئاكەپەیەكانەوە كە بەپرسیاری سەرەكی چارەسەری پرسی كورد لە ئەستۆی ئەوان دایە. وێرای ئەوەش چارەسەری پرسی كورد پیویستی بە هەوڵی بە پەلە هەیە ، بەلام بە لێدوانەكان پرسەكە ئالۆزتر دەكەن و چ پلان و پیشنیاری بەرچاو بۆ چارەسەری نا هێنە رۆژەڤەوە. سەرۆكایەتی كەجەكە ڕایدەگەیەنێت ، هەڵوێستی ئاكەپە سست و هەڵخەڵەتێنەرە و هەوڵ دەدات خۆی لە چارەسەری بە دوور بگرێت. كەجەكە بەم شێوەیە درێژە بە لیدوانەكەی دەدات: ئەو شتانەی كە وەزیری ناوخۆی تورك بەناوی چارەسەریەوە بە شێوەیەكی ڕواڵەتی خستنیە ڕوو ، جدی نەبوونیان لە بواری چارەسەری دا نیشان دەدات و دەرخەری هەلوێستی ئاكەپەیە لەو بوارەدا. ئاكەپە بێ ئەوەی باس لە جەوهەری پرسەكە بكات دەیەوێت بڵێت: من پرسەكەم چارەسەر كرد،لەم هەلوێستە ئاكەپە دا، بێ چارەسەری و ڕاكردن لە چارەسەری بوونی هەیە. ئامانجی بنەڕەتیشیان ئەوەیە، چارەسەری نەخۆشیەكی سەخت، بە دەرمانێكی ئاسایی چارەسەر بكەن. پرسی كورد كە خاوەن بنەمای مێژووی ،نەتەوەیی،كۆمەلایەتیە،دەیانەوێت بە چەند گوتەی هەلخەڵەتێنەر و ڕێوشوێنی ئاسایی چارەسەر بكەن. بەم شێوەیەش دەیانەوێت گەلەكەمان هەڵخەڵەتێن و بزوتنەوە ئازادی خوازەكەیشی لە بەریەك هەڵوەشێنەوە. كەجەكە هەروەها ئاخاوتنەكانی سەرۆك وەزیر ئەردوگانیشی وەك هەڵخەڵەتێنەر و هەوڵدان بۆ بانگەشەی هەلبژاردن لەقەلەم دا و بەبیر هێنایەوە كە ئاكەپە هەتا ئێستا دەیوت ،پرۆسەیەی بۆ چارەسەری پرسەكە پیشكەش بە پەرلەمان دەكات.بەڵام لە دانێشتنی دوێنی دا چ پرۆژەیەكی نەخستە ڕوو.
كەجەكە هەروەها دەلیت: سەرۆك وەزیر وێرای ئەوەی كە باسی لە پیویستی پیگەیەك كرد بوو ،نەی وێرا ڕووبەڕوو ببێتەوە ،دان بەهەڵە و كۆمەلكوژیەكانی دەولەتی تورك لە بەرامبەر گەلی كورد دا بنێت،لە ئەنجامیش دا بە شێوەیەكی بەرچاو دەری نابڕێت كە ئەوان پیگەیەكی چۆن دەخوڵقێنن. وەك دیكە ئەردوگان هەوڵی دا گەلی كورد و پەكەكە لەیەك دابڕێت و بەناوی ڕووبەڕوو بونەوەی مێژوو دەیەوێت تاوانەكانی دەولەتی تورك لە بەرامبەر كوردان دا بخاتە ئەستۆی پەكەكەوە. سەرۆكایەتی كەجەكە دەلێ بە هەلوێستی هێرشبەرانە لەبەرامبەر گەلی كورد، ئاكەپە ناتوانێ پرسەكە چارسەر بكات. لە درێژەی لێدوانەكەدا هاتووە : تا دان بە ئیرادەی گەلی كورد نەنرێ ، لەگەڵ مخاتەبانی دانوسان نەكرێ ، پرسی كورد چارسەر نابێ، تا پرسی كورد چارسەر نەبێ ، پەرە بە دیموكراتیزە بونی توركیا نادرێ.
بەپێی لیدوانەكەی كەجەكە ، قسەكانی جەهەپە بۆ ڕەوایی نیشاندانی كۆمەڵكوژی دەرسیم پارچەیەكە لە نەخشەی پاكتاو كردن، دەوڵەتی تورك دەوێ بە پشتیگیری ئاكەپە خۆی شیرین بكات ، بەدەست جەهەپەش، كۆمەڵكوژی دێنێتەوە بیری كوردان و دەیانەوێ كوردان بترسێنن. كەجەكە چەمكی كۆمەڵكوژكارانەی جەهەپە بە فاشیزمی هیتلەر دەچوێنێ و ، دەلێ: بانگ لە گەلی كورد و دەزگا دیموكراتیەكانی دەكەین كە لە بەرامبەر دوژمنایەتی كوردان دەنگیان بەرز بكەنەوە. كەجەكە ڕایگەیاند كە ئاكەپە هەوڵ دەدا، زەمینەی شەرێكی نوێ ئامادە بكات ، قسەكانی ئەرۆدغان با دایكان نەگرین وەك دیماگۆژیەك دەبینێ و ڕادەگیەنێ ئاكەپە لە ئۆپەراسیۆن و مردنی مرۆڤەكان بەپرسیارە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە