بەڕێوبەرى كەناڵى ئاسمانى(جەماوەر) كێ یە ؟؟؟

Friday, 07.22.2011, 12:00

257 بینراوە


کادیرێک (ڕەفعەت محمد) كە بەڕێوبەرى ئێستاى (كەناڵى ئاسمانى جەماوەرە) . لەدواى كۆنگرەى شەشەمى حزبى سۆسیالیستەوە دەست بەكار بووە وەك بەڕێوبەرى ئەم كەناڵە و لەو ساتەوە سەراپاى ژیانى (كارمەندان و ڕاگەیاندن كارانى) كردووەتە دۆزەخ ، وە ئێمەش ناچار بوین لە (28/6)دا بە نوسراوێك و لە ڕێگەى وێب سایتەكانەوە بەرپرسە ڕاستەوخۆكەى لە ڕەفتارى خراپى ئاگادار بكەینەوە و سكاڵاى خۆمانى بخەینە بەرچاو ، بەڵام دواى تێپەڕبوونى زیاد لە (20) ڕۆژ بەسەر بَڵاو بونەوەى ئەو نوسراوەدا هیچ لێپرسینەوەیەك لەگەڵ كەسى ناوبراودا نەكرا و نەك هەر ڕەفتارى خراپى كاكى بەڕێوبەر چاك نەبوو بگرە وەك ورچێكى بریندار كەوتە وێزەى سەراپاى كارمەندانى بێ دەستەڵاتى ئەم كەناڵە ،بۆیە بڕیارماندا هەتا وەك و كاكى بەڕێوبەر لەسەر سوكایەتى بە ئێمە و هاوكارانمان بەردەوام بێت ئەوا ئێمەش لەسەر خستنە ڕووى گەندەڵكاریەكانى بەردەوام بین.وە داواكارین لە هەموو كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و سەراپاى كۆمپانیاكانى ڕێكلام كردن كەوا هەڵبستن بە بایكۆت كردنى هەموو هاوكارى و هەواهەنگیەكیان لەگەڵ كەسى ناوبراودا چونكە ئەوە كەمترین هاوكارى و پشتگیریەكە كە پێشكەشى خوشك و برا (ڕاگەیاندنكار)ەكانى خۆیانى دەكەن و هێمایە بۆ دژ وەستانەوەتان بەرامبەر بە ڕەفتارى نامرۆڤانە و نا ئەخلاقیانەو دور لە ڕەوشتى دنیاى ڕاگەیاندن.

یەكێك لە دزیە بچوكەكانى (ڕەفعەت محمد) ئەوەیە كە ساڵى 2010 لە ڕێگەى حزبەكەیەوە كرا بە كادرى حزبى و بە پلەى (بەڕێوبەرى تەنفیزى) مووچەى لە (بەڕێوبەرایەتى ڕێكخراوەكان) وەردەگرت كە زیاتر لە(900000) هەزار دینارە و لە هەمان كاتدا وەك مامۆستاى وەرزش لە یەكێك لە قوتابخانەكانى شارى سلێمانى دا دەوامى دەكرد و مووچەى وەردەگرت ،واتە بۆ ماوەى چەندین مانگ كاكى بەڕێوبەر لە دوو لاوە مووچەى لە حكومەت وەردەگرت .لە كاتێكدا كە هەزاران گەنج و لاوى ئەم ووڵاتە بە بڕوانامەى باڵاشەوە حكومەت ناتوانێت دایانبمەزرێنێت و بێكارن ، كە وەرگرتنى دوو مووچە تاوانەو لێپرسینەوەى یاسایى لەگەڵ بكەرى دا دەكرێت، بەتایبەت ئەگەر بكەرى ئەم تاوانە مامۆستابێت كە پێگەیەنەرى نەوەى دواڕۆژە ،بە تایبەتیتر مامۆستاى وەرزش كە ئەركى پەروەردەكردنى ڕۆڵەكانمانە لە ڕووى دەرونى و لاشەییەوە ،بەڵام كاكى بەڕێوبەر ئەگەر ئەمە ڕەوشت و پەروەردەى خۆى بێت ئەبێت چى فێرى ڕۆڵەكانى ئێمە بكات ،بۆیە داواكارین لە هەردوو بەڕێوبەرایەتى (پەروەردە و ڕێكخراوەكان) ڕێوشوێنى پێویست بەرامبەر ناوبراو بگرنەبەر و بەراوردى قائیمەى مووچەى ساڵى 2010 هەردوو بەڕێوبەرایەتیەكە بكەن ئەوسا ڕاستى و دروستى ئەم نوسراوەتان بۆ دەردەكەوێت ، بەپێى بڕیارى سەرۆكى هەرێم كە داواى كردووە هەركەس زانیارى لەسەر گەندەڵكاران هەیە پێشكەشى لایەنى پەیوەندىدارى بكات بۆ لێپێچینەوە بۆیە ئەگەر چاوپۆشى لێبكەن ئەوا خیانەت لەگەڵ میللەتا دەكەن و ئیمەش ڕێوشوێنى تر دەگرینەبەر بەرامبەر هەردوو بەڕێوبەرایەتیەكەتان.

كۆپى ئەم نوسراوە ئاراستەى (وەزارەتى پەروەردە- وەزارەتى دارایى بەڕێوبەرایەتى ڕێكخراوەكان) كرا.

كاكى بەڕێوبەر چاوەڕوانى نوسراوى سێ یەم بە.





(دەنگدراوە: 0)