KURDISTANPOST
دلێر ئیبراهیم- هەولێر
پێشانگەى مامۆستایانی هونەرى پەروەردەى گەرمیان لە هەولێر كرایەوە
Tuesday, 19/06/2012, 12:00
1313
بینراوە
بەچاودێرى تاهیر عەبدولڵا جێگری پارێزگارى هەولێرو، بەئامادەبوونی هەڵۆ ئەحمەد حەمەدەمین بەڕێوەبەرى گشتی چالاكی وەرزش و هونەر لە وەزارەتی پەروەردە، پیشانگەى شێوەكارى مامۆستایانی هونەرى پەروەردەى گەرمیان لەگەلەری شانەدەر لە هەولێر كرایەوە.
ئامادەبووان سەرجەم تابلۆكانیان بەسەر كردەوە كە تەعبیریان لە سروشتی رازاوەى كوردستان و لایەنە كۆمەڵایەتییەكان و فۆلكلۆرییەكانى گەلەكەمان دەكرد.
لەم بارەیەوە فریاد حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەى گەرمیان گووتی: خوشحاڵین ئەم پێشانگەیە بەبەشدارى "45" مامۆستای هونەرمەندی سنوورى بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەى گەرمیان لە هەولێرى پایتەخت ئەنجام دەدەین كە چەندین تابلۆى رەنگین لەخۆدەگرێت و، ماوەى سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
دلێر ئیبراهیم- هەولێر
© 2019- Kurdistanpost