ئاگادارییه‌ک بۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی وڵات..

Friday, 01.08.2010, 12:00

780 بینراوە


هه‌رکه‌سێ داوای له‌سه‌ر به‌ر پرسانی پاراستن هه‌یه‌ و به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ ده‌رهه‌ق به‌کاری تیرۆر و ئه‌شکه‌نجه‌ له‌ زیندانه‌کانی تاریکی پاراستن با داوای خۆی له‌ دادگای ئه‌وروپی پێشکێش بکات که‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ هه‌موو ئه‌وروپا هه‌یه‌ له‌ پێناو ده‌ستگیرکردنیان و سزادانیان ده‌رهه‌ق به‌و تاوانانه‌ی که‌ ئه‌نجامیانداوه‌.
حاڵی حازر نه‌زهه‌ت حاڵی به‌رپرسی پاراستن له‌ ئه‌وروپایه‌ له‌ 26/12/2009 وه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان ، کێ داوای له‌سه‌ری هه‌یه‌ با داواکانی تۆماربکات. هه‌روه‌ها هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن له‌ که‌رکوک بۆ عه‌مه‌لیاتێک له‌ مانگی چوار له‌ ئه‌وروپا له‌ نه‌مسا ده‌بێت ، هه‌رکه‌سێک داوای له‌سه‌ر هه‌یه‌ با تۆماری بکات ، جێگای باسه‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ سه‌ده‌ها تاوانی دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامداوه‌ ، بۆیه‌ مافی هه‌ر که‌سێکه‌ که‌ ئه‌گه‌ر زانیاری یا داوای به‌ڵگه‌داریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر درنده‌کانی پاراستن با دوودل نه‌بن و داوای خۆیان پێشکێش بکه‌ن.