KURDISTANPOST
گۆران عه‌لی پشده‌ری
شیخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ریسوایی خۆی ده‌سه‌لمێنێ
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
1807
بینراوە
لێدان له‌ئاسۆی جه‌مال موختار ته‌نها رق‌و كینه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا نیه، به‌ڵكو ئیفلاسی ئهخلاقو ویژدانیشه، ئه‌وه‌ی شیخ جه‌عفه‌ر كردویه‌تی شتێكی نامۆنیه، به‌ڵكو ره‌فتاری راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌تواری خیلهكیانهی خۆیه‌تی كه په‌روه‌رده‌ی بهعسو حزبه‌كه‌یه‌تی ئه‌وان ئه‌گه‌ر درۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌كردایه، چی‌تریان بكردایه ئه‌وان ئه‌وه‌ن كه هه‌ن، له‌وه زیاتر چاوه‌روانی له‌به‌رپرسانی وه‌كو شیخ جه‌عفه‌ر گیلێتیه.
ئه‌گه‌ر شیخ جه‌عفه‌ر ڕێزی خۆی بگرتایه له‌دوای ئه‌وه‌ی كوردستان پۆست نامه‌كه‌ی مسعود به‌رزانی بڵاوكردهوهو ده‌لێت (ئیمزای شێخ جه‌عفه‌ری به‌ناو وه‌زیر ناخوات) ده‌بوایه، شیخ جه‌عفه‌ر روبه‌روی مسعود به‌رزانی ببوایه‌ته‌وه نه‌ك په‌لاماری ئاسۆی جه‌مال موختاری بدایه. به‌ڵام ئه‌و كه له ئاست مسعودی 31 ئاب بێده‌نگه‌و له ئاستی ئاسۆ عه‌نته‌ریات ده‌نوێنێ .
ئه‌وه‌ی شیخ جه‌عفه‌ر كردوویه‌تی ره‌فتارو ئه‌خلاقی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌و پیاوه حاشای لهخوشكو خوشكه‌زاكانی خۆی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شكاتیان لهشیخ جه‌عفه‌ری كۆنهپاریزگاركردبوو، شیخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی بكوژی ئارام‌و سه‌ردارو هیوا له‌به‌رده‌م سانه‌وی رۆشنبیر كه یه‌كێكیان خوشكه‌زاكه‌ی شیخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا بوو كه‌چی له‌بری ئه‌وه‌ی داكۆكی له خوشكه‌كه‌ی خۆی‌و له یاسابكات، حاشای له خوشكه‌كه‌ی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دلشكانی شیخ چۆپی به دلشكانی مامی گه‌وره مام جه‌لال ده‌زانی .. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌تواری به‌عسیانه‌ی شیخ جه‌عفه‌ر هیچ نامۆنیه.. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه نه‌كا درۆ ده‌كات .. كه هه‌تا ئێستاش نا‌وێرن ئه‌وه بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن به‌ده‌ستی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ردی برا به‌عسیه‌كانیان ده‌چن.
بۆیه به‌قه‌د دلۆپه خوێنه‌كانی ئاسۆی موختار دلۆپی ئابروو حه‌یایان ده‌تكێ.
گۆران عه‌لی پشده‌ری
© 2019- Kurdistanpost