بڕیارێکی لقی 66ی پارتی دیموکراتی کوردستان

Thursday, 23/07/2009, 12:00

2826 بینراوە


لە بڕیارێکدا کە لە مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، که‌ ئاراستە کراوە بۆ کۆمیتە و ڕێکخستنەکانی دەرەوەی ووڵات، ڕاستەوخۆو دوور لە هەموو پرانسیپێکی حزبیانە و سیاسیانە داوا لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانیان دەکەن کە بە بێ ئاگاداری و بێ پرسی م.ڕێکخستن لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێکدا کۆبوونەوە نەکەن.
مەکتەبی ڕێکخستن لە سەر دەستی ئەرسەلان باییزدا بەڕێوە دەچێت، ئه‌مه‌ لە کاتێکدا پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئاڕادایە، دوور لە هەموو ڕێسا و یاساکانی هەڵبژاردن کەچی بە پێچەوانەوە، بە هێرشی ڕاگەیاندن و بشگرەلێدانی خەڵکانێک لە شاری سلێمانی قارەمان و خۆڕاگر دەورو بەرەکەی لە دژی لیستی گۆڕان دا،کەچی پێچەوانەکەشی لە هەموو لایەک دەستیان کردووە بە ڕاگەیاندن بە سەرف کردنی سەدان ملیۆن دۆلاری دزراوی خەڵکی کوردستانی ئازیزو برینداربۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ قارەمانانی 31 اب و جاسوسی نێودەولەتی و ئەقلیمی و هەڵگری ئایدیای دژ بە دەوڵەتی کوردو بەرهەڵستکاری هەموو ئەو هێزوگرووپە ئۆپۆزیسیۆنانەی کە گەرەکیانە ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان دا بسەپێنن.
بەڵێ ئەم بڕیارە تەنها بۆ کەسانێکە کە دۆڕاو فاشیلن لە بواری فکری و ئایدیۆلۆژی وسیاسیەوە، خەڵکانێکی بێ ئیش و کارو پەککەوتەی ماندوو لە ڕووی سایکۆلۆژیەوە کە لە دەرەوەی ووڵات ژیان دەبەنە سەر.
جا داوا لە هەموو لە هەموو ئەم بەڕیزانەی کە تا ئێستا خۆیان بە یەکێتی ڕاستەقینە کە دەزانن و ویژدانی خۆیان بە گڕ دەیەخنەوە با زیاتر بوار بەم خۆفرۆشانە و زوڕنا ژەنانەی یەکێتی نەدەن چیدی ئیڕادەکەیان تەسلیم بە بنەماڵەی بارزانی خائین و خۆفرۆش بکرێت و سنوورێک بۆیان دابین بکرێت و بە هیچ شێوەیەک بوار نەدرێت ئەم تاقمە دەسەڵات بە دەستەو دەم و چاو ناشرینانە چیدی لە گۆڕەپانی کوردستان یاری بکەن و شوین پێیان لەق بکرێ و فڕێ بدرێنە ناو زبڵخانەی مێژووەوە هەر چەندیشە مەرگ زۆر لێیان نزیک بۆتەوە.

ئەمەش دەقی نامەکەی مەکتەبی.بە ناو ڕێکخستن

کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌

http://kurdistanpost.info/pdf_filer/komit_PUK.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە