گەندەڵیەکی دیکەی سەرۆ قادر و جەوادی برای ئاشکرا بوو

Monday, 25/02/2013, 12:00

2154 بینراوە


لە ڕێگەی هەفتەنامەی باسی نزیک لە ئاژانسی پاراستن و هەروەها لە ڕێی کوردستان پۆستەوە، چەندان جار بینیمان لە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی و هەم نزیکانی خۆی(سەرۆ قادر)، بەشێکی ئەو موڵک و باڵەخانانەی لە شێوەی زنجیرەی باڵەخانەی (داڵ) کە لە هەولێر دەکەوێتە سەر جادەی 100مەتری و لە دهۆکیش دەکەوێتە پشتی گرێباسێ و بەرامبەر بە ماکسی مۆڵ ئاشکرا کران.
گوتوویانە تا لە سیاسەتدا ڕۆڵ و پێگەت دیار و سیفەتت بمێنێ، گەندەڵی و تاوانەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی هاوەڵانی سیاسەتمەدار تا ئاستێکی باش بە شاراوەیی دەمێننەوە؛ بەڵام کە خوانەخواستە یەکێکیان تڕۆ کرد، ئەوا ئی بن بەڕەی لێ دێننە سەر بەڕە و بە نەزانیشی وەسف دەکەن.
ئەگەرچی سەرۆ قادر پاش دەرکردنیشی لە پۆستی کەمتەبی ناوەندی پارتی هەڵبەت لە کۆنگرەی 13ەدا لیژنەی پەیوەست بە کاری ڕاگەیاندن ڕیسوایان کرد و بواریان نەدا نوققەی لێوە بێت جیا لە بەهەدەردانی سەرمایەی حیزبەکەی کە بە ملیۆنان دۆلار بوو(پارتییە باڵا دەستەکان وایان دەگوت)، تەنیا یەکێک لە سایەقەکانی بە ناوی ڕەحمانەوە 2 ملیۆنی بەسەردا ساغ بووەوە و دواجار لەگوڵ کاڵتریان پێ نەگوت، ئەی دەبێ سەرۆ خۆی چەندان ملیۆنی بۆ دروستکردنی نموونەی (ڤێللاکەی شەقڵاوە، ڤێللاکەی لە مەسیف، گوندی ئینگلیزی و گوندی ئیتاڵی، خانوەکانی لە گەڕەکی موفتی لە هەولێر، ئەو خانوانەی کە پێشتر ئی دەزگای گوڵان بوون و دواتر ڤێللایەکی بۆ خۆی و خانویەکیشی بۆ پاسەوانەکانی کە ئێستا تاپۆیان کردووە دروست کرد)
ئەمە سەرباری ئەو ڤێللایەی کە لە جیاتی شیرینی ئەو تەندەرەی بۆ دروستکردنی باڵاخانەی میدیاسەنتەر بوو، لە لایەن کۆمپانیا تورکییەکەوە لە عەنکاوە و ڕێک پشت یانەی مارینا لەسەر ڕووبەری چەند دۆنمێک بۆی دروست کرا، همووی دیزە بەدەرخۆنە کردن و کەسیش پێی گوت پشتی چاوت برۆیە. ئاخر کێ وای پێ بڵێ کە خواهەڵناگرێ لەخۆی دز و گەندەڵترن.
ئێستا جەواد قادری برای کە سەرنوسەری بە زۆر سەپێندراوی رۆِژنامە خۆراییەکەی هەولێرە، خراپ کەڵکی لە ئامۆژگاریەکانی سەرۆی برای وەرگرت و بەپێی پیلانەکانی ئەو نەیتوانی (کە هەم دڵی هاوکارانی لە ڕۆژنامەکە و هەمیش دزییەکەی بکات) سیاسەت بکات و دواجار دزیەکانی تەقینەوە کە من وەک ئەوەی لە نزیکانی ئەوم بیستووە ڕیزیان دەکەم:
لە مانگی 12ی 2010ەوە تا 2 -3 مانگ لەمەوبەر هەر مانگێک 5 دەفتەر دۆلاری تەنیا گرێبەستێکی ڕیکلامی خواردوە و تەنانەت مدیر ئیدارەش نەیزانیوە چۆن چەواشە کراوە.
لە ماوەی چوار ساڵی کاری دا لە ڕۆژنامەی هەولێر بۆ هەر مانگێک بە معەدەلی و تەنیا لە اعلاناتی پارێزگای هەولێر و هی لابەلاوە، زیاتر لە 5 ملیۆن دیناری خواردووە، بەڵام ئەمەیان ئیدارە زانیویەتی کە چۆنی گلداوەتەوە.
هەموو مانگێک مەعاشی زیاتر لە 60 کارمەندی بە نیوەیی داوە لە 750هەزار دینار 400ی داوە - ئەوی دیکەی بۆ خۆی بردووە. لەو مامەڵەیەیدا عەلی سمکۆی کوڕی پوری جەواد پلان داڕێژی بووە(بۆ سەلماندن، ژن و دوو خوشکەژنی عەلی بەم شێوەیە مەعاش وەردەگرن کە هیچ پەیوەندیان بە ڕاگەیاندنەوە نییە و تەنانەت یەکیان هەر لە کوردستانیش ناژی).
بەشێکی زۆری ئەو 60 بە ناو رۆژنامەنوس و کارمەندەی کە نزیکەی نیوەی پارەکەیان براوە، پێشتر پەیمانی لەگەڵ بەستون کە بۆیان نییە باسی تەواوی ئەو مەعاشە بکەن کە مانگانە ئیمزای لەسەر دەکەن؛ هەندێکیشیان بە پاساوی کەمی ئەو بودجەیە کە 55 ملیۆن بە رەسمی لە مەکتەب و هەندێکیش لە مەکتەبی مەسرو بارزانی و چەند ملیۆنێکیش لە مەکتەبی نێچیر بارزانی وەرگرتوە، رازی کردون.
جەواد کە هاوکات سەرنوسەری هەفتانەی کوردیش گڵۆبە، بودجەیەکی 25 ملیۆن دیناری هەیە کە تەنیا 7-8 کەسێکی فیعلیش بەڕێوەی دەبەن، پارەی ڕیکلامەکانی و نیوە بە نیوەیی مەعاشی بەناو کارمەندەکانی دی دەخوات.
ئەوەی کە زانراوە و جەواد بە ناوی خۆیەوە کردون، باڵپخانەیەکە لە گوندی ئیتاڵی، کۆمپانیایەکی پاک کردنەوە بەڵام لە سوید، کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی هونەری بە ناوی برایەکیەوە (شەمام).
دەڵێن ئەو ئەرزە بەتاڵەی تەنیشت بارەگای ڕۆژنامەکە بەر لەوەی بچێتە میدیا سەنتەر کە دەکەوێتە گەڕەکی بەختیاری کڕیوە و بەڵام وەک دەڵێن بە ناوی دڵشادی سایەقییەوە کردوە.
ئەمە سەرباری ئەوەی کە گەندەڵیەکی دیکەی ئەخلاقی جەوادە لە سوید بە نەخۆش خۆی لەقەلەم داوە(نەخۆشی دەرونی کە وەک دەڵێن ئەمەیان ویراسیە) مانگانەی هەیە و لێرەش ماڵی میلەت دەدزێ.
پاش 4 ساڵ لە گەندەڵی بەردەوام کە ئەگەر تەنیا 5 دەفتەری مانگانەی ریکلامەکەی کە لە رێی کۆمپانیای گلیتەرەوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی لوبنانیەکە مۆری کردووە حیساب بکەین دەکاتە (1850000) ملیۆنێک و هەشت سەد و پەنجا هەزار دۆلاری ئەمەریکی.
ئێستا و وەک زانراوە مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندن کە کاک مەحمودە سور مەسئولیەتی، بە ئەمری سەروی خۆی لیژنەی بۆ جەواد پێکهێناوە و دەڵێت دەبێ بزانرێت ئەو پارانەت چی لێ کردوە، بەڵام بە داخەوە وەک وتم، چونکە بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان بەرپرسەکاندا هەیە، کاروان ئاکرەی بە حوکمی برادەرایەتی و کۆنە شوعیەتی و مەحمود سوریش وەک پەیوەندی دێرین لەگەڵ سەرۆ و بابیشی لەگەڵ بابی سەرۆ، خەریکن کاری ئەو لیژنەیەش دەکەنەوە بە فشە و سەرەڕۆییەکانی جەوادی برای سەرۆ دەشارنەوە. هەروەها کاری ئەو لیژنەیەش وەک لیژنەکانی دیکە کە هەر بۆ دزی و بێسەر و بەرەیەکانی جەواد پێک هاتبوو دەشوێنن. هەمو لێرسینەوەکانیش بە دەرکردنی پێشڕەو ناوێک کە مدیر ئیدارە بووە کۆتایی هات، وەک زانراوە بێجگە لەوەی مەعاش و ئیمتیازاتی کە گەیشتووەتە 3-4 ملیۆنێک ئەویش بۆ ئەوەی دزیەکانی جەواد ئاشکرا نەکات، تاوانی دیکەی نیەو سەرۆ خۆی تەعینی کردبو.
لە لە کەسێکی نزیک لە مەسیحیەکی سەر بە مەکتەب بە ناوی (مامەستا جەمیل) کە بە جەمیل پەتو ناسراوە، جەواد قادری برای سەرۆی سەرباری هەموو ئەو پارەی لەبەردەستی بووە ئیشی (مودە)ی کردوە و کە تائیستا ئەوەی لە زاری دڵشادی سایەقی جەاواد و ڕزگاری سایەقو مدیر ئیدارەی کوردیش گلۆپ زانراوە کە بۆ کۆمپانیاکانی سویدی بوبێ. بڕی ئەو پارەی کە لە زاری جمیل پەتۆوە زانراوە و ئەو خانوەی بۆی لە حیجز داناوە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلارە و ئیستاش کە زانیویەتی جەواد بۆی نادرێتەوە توڕە بوە و بە جەواد و سەرۆی گوتوە کە شکات لە مەکتەب سیاسی پارتی دەکات و ئەو تەنیا پیاوەتی کردوە.
یەکێکی دی لە نزیکەکانی جەواد کە بە فێڵ و بۆ چەواشەکردنی دەروروەبەر وای نیشان دەدا باری دەرونی باش نیە و ڕاستیەکەشی دەڵێن ڕەنگی پەڕیوە، بێجگەلەوەی پەتۆ، 700 هەزار دۆلاری کڕین و فرۆشتنی خانو کە هی چەند کەسێکە قەرزدارە.
دەپرسم باشە ئەگەر بڕیار وابێ ڕۆژنامەنوسێکی دەربار زەمینەی هەموو ئەو گەندەڵیەی هەبێ ئەی باشە وەزیرێک و مەکتەب سیاسیەک دەبێ چۆن و بە چ ناوێکەوە قوتی خەڵک بخۆن؟
کادێرێکی پارتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە