بە بەڵگەوە کۆمەڵکوژیەکانی سوریا دەستی فاشستی تورکیای لەپشتە

Wednesday, 20/06/2012, 12:00

1593 بینراوە


بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە مەسعود و جەلال لە دووسیخوڕی نێو نەتەوەیی بۆ دوژمنانی گەلەکەمان هیچی دیکە نین، ئەوا پێویستە بگەڕێینەوە، بۆ بەڵگەکانی کەلە سەفارەتی ئەمەریکای تاران و هەمەدان کەلە لایەن سوپای پاسداران و چریکەهای فدایی خەڵکەوە دەستیان بەسەردا گیرا، کە ناویان لێنا(٥٠٠٠ ساواکی) ئەو بەڵگانە دەستبەجێ لەلایەن پاسداران هەروەها چریکەی فدای خەڵکەوە، بۆ خەڵک بڵاوکرایەوە، بەڵام بە پیلانی عەبەی مهتەدی، ئەو عەبە مهتەدیەی کە دزی لەئەندامەکانی خۆی کرد و دەکات، فەرمانیدا کە دەزگای سیخوڕیەکەی ساواکی سنە بسووتێنن، تا خەڵک نەزانێت کە عەبەی مهتەدی ساواکی و هەم سیئای ئەیییش بوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵەکانی عەبەی مهتەدی بی هیوا دەرچوو، چونکە بەڵگەکانی تاران ئاشکرایان کرد، کە عەبەی مهتەدی هەروەها مەزهەریخالقی، مەسعود بەرزانی، ئیدریسی بەرزانی، جەلال تاڵەبانی، بلەی ئەحە ڕەش، شێخ عزدینی حسەینی پاشانیش دوکتۆر حسەینی خەلیقی و دوکتۆر عبدوڕەحمانی قاسملوو، لەیەک کاتدا هەم ساواکی هەم سیئای یەی بوون، جگە لەوانەش، بەڵگەکانی کە کەمالی سید قادر، پێش ئەوەی هێلکەکانی بدۆڕێنێت و دەستبکات بەگارە گار، دەیان بەڵگەی لە ئەرشیڤی بەریتانیاوە بۆ کوردی وەرگێرا، کە مەلا مستەفای بەرزانی تەنانەت ڕاپۆرتی سیخوڕی لەسەر ناوچەکە بۆ سی ئای ئەی نوسیوە تەنها بە ١٠٠ دۆلار.
دوێنی ١٩ ی حەوتی ٢٠١٢، دەزگا سیخوڕییەکەی کوردستان تێڤی سەر بەبنەماڵەی بەرزانی لەزمانی گەورە سیخوڕی تورکیاوە مەسعود بەرزانی ڕایگەیاند، کە مەسعود بەرزانی سەرکۆنەی تۆپینی سەربازە تورکە فاشستەکان دەکات، کەچی هەمان مەسعود بەرزانی لە ئاست کۆمەڵ کوژی ڕۆبۆفسکی و دەیان کۆمەڵکوژی دیکە، بێدەنگ و چرکەی لێوە نایەت ، نەک هەر ئەوەش بەڵکوو دیتمان بیستمان بۆ ڕودانی لەو جۆرە چالاکیەی کە هەڵۆ سەربەرز و جەربەزەکانی قەندیل ئەنجامی دەدەن، ئەوا پەلەپڕوزی و خێرا، یان مەسعود یان نێچێڕ دەگەنە تورکیاو سەرەخۆشی لە تورکە فاشستەکان دەکەن. کەواتە ئەم گەجەر و گوجەرانە بەکار و کرداریان ئەوە دەسەلمێنن، کە ئەمانە ئەڵقە لەگوێیەیکی ئیمپریالیزمی جیهانین و هەرگیز نایانەوێت کە دڵی ئاغاکانیان بڕەنجێنن و دژی مەدییای تورکیای فاشی و نۆکەری ئیمپریالیزم بێنە دەنگ.
لەدوا ڕاپۆرتدا، لەزمانی خودی تورکە فاشتەکانەوە هاتوە، کە جێگری یەکەمی پارتەکەی ئەتاتوورکی گۆڕبەگۆڕ،پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) (ڕەفیق ئەریئیلماز) بەفەرمی پارتی مەهەپە و پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدانی تورکییای تۆمەتبار دەکات، بە کۆمەڵ کوژی گەلانی سووریا، تا گەلانی سووریا ژێوان بکەنەوە لە ڕوخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی خوێنخۆر، هەروەها گەلی کوردیش دەستی بە شەماڵی ئازادی، نەگات، ئەگەر هات و کار لەکاریش ترزا ئەوا تورکیا بەو کۆمەڵ کوژییەی دەیەوێت کە هەوێنی دوبەرەکیەکە لە سوریادا بچێنێت تا ئەوانەی دوای بەشار ئەسەد دێن، لە بەشار ئەسەد دڕنندە تر و جانەوەرتربن. تورکییای فاشی ئەوەی بۆ نەچوە سەر کە (بورهان غەلیون) بەدوا خواستی خۆی بگەیەنێت، هەموومان ئاگادارین کە بورهان غەلیون لە دوا لێدوانیدا بە هاوکاری تورکییای فاشی گووتی: کورد لەم ووڵاتە واتا سوریا میوانن، واتا لەم حاڵەتدا هێشتا بەشار ئەسەد بە هەزران ئاو شۆردراوەتەوە لەچاو بورها غەلیوونی جانەوەردا. دوێنی ڕەفیق ئەریلماز لە شاری (هەتای) ڕایگەیاند کە دەزگای سیخوڕی سی ئای ئەی شکستی خوارد لە ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار، بۆیە بەهاوکاری پارتی نەژادپەرستی فاشی(مەهەپە، میلەت خەڵکن پارتسی) و هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلوو، هەروەها سەرۆک کۆمار ڕەجەتەیب ئەوردۆغان، بەوە تۆمەتبار دەکات، کە دەستیان هەیە، لەکۆمەڵ کوژیەکانی سووریادا، بەڵگەی کەسی دوەمی پارتەکەی ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕیش ئەوەیە، کە سیخوڕەکانی سی ئای ئەی کە دەنێردرێنە نێو خاکی سووریاو بریندار دەبن، لە خەستەخانەکانی تورکیادا چارەسەر دەکرێن، هەروەها لەدرێژەی ووتەکانیدا نوێنەری جەهەپە گووتی: کە بە ئاشکرا سیخوڕەکانی سی ئای ئەی لە سنوورەکانی تورکیا سوریادا بەدی دەکرێن. ئەم لێدوانانەی ڕەفیق ئەریئیلماز لە ڕۆژنامەی ڕادیکاڵی دوێنێ بڵاوکرایەوە. هەروەها نوێنەری پارتی گەلی کۆماری شاری غازی ،عەنتاب محەمەد شکور بۆ ڕۆژنامەی (یەنی تشاغ) گوتی: تورکیا بە یارمەتی پارتی نەژادپەرستی مەهەپە، ئەو چەکانەی کەلە قەتەرەوە هاتوون، دابەشی سەر بەکرێگیراوەکانی دەکات و ژن و پیر و منداڵی سوری پێدەکوژن، ئەمەش بۆ شان و شەوکەتی تورکیا پەڵەیەکی ڕەشە، شکور لە درێژەی لێدوانەکەیدا گووتی: کە تورکیا تەنها داخوازیەکانی ئیمپریالیزمی جیهانی جێبەجێ دەکات، ئەمەش دەبێتە کارەسات بۆ ئایندەی تورکیا. هەروەها نوێنەری پارتی گەلی کۆماری شاری سامسۆن، (هالوک کوتش) لێدوانەکانی بەرپرسەکانی پارتەکەی خۆی لە شارە جیاوازەکانی تورکیا، پشتڕاستکردەوەو بەکارەساتی جواند بۆ تورکیا.
ئەوەی ئێستا و لێرەدا مەبەستە، دەبینن کە جگە لە ڕۆژنامەکانی ڕوسیا، هیچ کام لە مەدییاکانی جیهان باس لەوهەواڵە ناکەن، (ڕەفیق ئەییلماز و نوێنەرەکانی) کە کەسی دوەم پارتێکی کۆن وفاشستی تورکیا، کە بەگۆترە ناتوانن، تاوان بۆ حزبی دەسەڵاتدار دروست بکات، چونکە وەک دەزانین کەلە تورکیا دادگا هەیە بۆ ڕێخراو پارتەکانی کەسەر بە بلۆکی خۆرئاوای ئیمپریالیزمن. کەواتە ئەی بۆ نە کەناڵی ئەلجەزیرە ، ئەلعەربیە، نە پیاوەکانی پووتەکانی تورکیا وەک جەلال و مەسعود، باس لەم هەواڵە ناکەن؟ ئەم هەواڵە ئەگەر سووریا بڵاو بکردایەتەوە، ئەوسا دەتواندرا، گومان هەبێت، گومان لێرەدا جێگەی نابێتەوە، چونکە ئەردۆغان دتوانێت ڕایابکێشێتە دادگا بە گومانی نازڕاندن و تاوان دروستکردن، کەلە تورکیادا، سزاکەی لەسەروی ٢٥ ساڵ زیندانەوەیە، ئەگەر لەدادگادا سەلمێندرا. جگە لەوەی کە هاودەنگی ئیمپریالیزمی جیهانین، کاتی خۆشی بابەتێکم نووسی کەئەمەی ڕوودەدات، بەهاری عەرەبی نیە، بەڵکوو دۆزەخی عەرەبیە، هێنانە سەرکاری سەلفیەکان بەڵگەیە، کەناوچەکە بەرەو دۆزەخ بەڕیکراوە، بڕاونە ئەرشیڤەکەم لە کوردستانپۆستدا.
نزیکەی ٦ مانگێک پێش ئەمڕۆ، تورکیای فاشی هەڤال حەمۆی تیرۆرکرد، بەهەمان شێوەش تەواوی مەدییاکانی جیهان بە مەدییای جەلالی و مەلایشەوە، تیرۆرکردنی هەڤال حەمۆیان خستە ئەستۆی سوریا، بەڵام ڕۆیتەرز بەفەرمی تورکیای توانبارکرد. بەکورتی ئەمانە هەرهەمووی بەڵگەن، کە جەلال و مەسعود لە داشێکی دامەی دەستی ئیمپریالیزم، شتێکی دیکە نین. هەر ئەمڕۆش شڕشێتەکەی کەربەلا موقتەدا سەدر گووتی: نە جەلالی و نەمەلایش هەرگیز باسی کەرکووکیان نەکردوە، بەڵکوو کێشەی جەلال و مەسعود تەنها نەوتە، دەک جەلال و مەسعود لەوە ڕێسواتربن، کەبوونتە گاڵتەجاڕی دەمی شڕشێتێکی وەک مووقتەدا سەدر.
http://anbamoscow.com/world/20120619/375658836.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە