پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات بکەن بە گۆمی خوێن


چاک سه‌رکه‌وتنێکی تریان بۆ که‌یسی کۆمه‌لکوژی کورد تۆمار کرد

Friday, 10.30.2009, 12:00

848 بینراوە


چاک به‌هاریکاری دۆسته‌کانی سه‌رکه‌وتنێکی تریان بۆ که‌یسی کۆمه‌لکوژی کورد تۆمار کرد، با پارتیی و یه‌کێتی ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ به‌ هی خۆیان تۆمار نه‌که‌ن، چونکه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ کاریان بۆ نه‌کردووه‌ و ڕێگریشیان له‌ که‌سانی دیکه‌ گرتووه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن، بۆ نمونه‌ خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌ڕایی و تاریق ره‌مه‌زان.

ئه‌مشه‌و کاتژمێر 21:45 ده‌قیقه‌ به‌کاتی سوێد مه‌سه‌له‌ی ناساندنی ئه‌نفالی کوردان و سه‌یفۆی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین پارتی سوێدی (سۆسیال دیموکرات) به‌ جینۆساید ناسێنرا . ئه‌م پێشنیازه‌ له‌لایه‌ن کلاس نۆردمان به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌سۆسیال دیموکرات به‌ ژماره‌ی پێشنیاز کراوی J28
ئاراسته‌ی کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی کرابوو . وه‌له‌چه‌ند رۆژی رابردودا کۆمیته‌ی سوێدی چاودیری کوردۆساید / چاک به‌هاریکاری تارا توانا ، کادیری کارای سۆسیال دیموکرات و له‌گه‌ل ئه‌ڤین چه‌تین ئه‌ندامی فه‌خری چاک و ئه‌ندامی یه‌ده‌گی په‌رله‌مانی ئه‌وڕپی له‌سۆسیال دیموکرات ، له‌گه‌ل چه‌ندین که‌سایه‌تی تری کورد ده‌ست به‌هه‌لمه‌تێکی به‌رفراوان کرا بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانه‌ به‌ جینۆساید . وه‌هه‌ر ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ک له‌ئه‌ندامانی چاک ((شلێر نه‌جم ، ئیخلاس حسێن ، کۆچه‌ر سۆفی ، قادر نادر ، ڕێژوان قادر و ئاکام سلاح له‌گه‌ل هاریکاری چاک (تارا توانا) له‌ناو کۆنگره‌ی سۆسیال دیموکرات 500 دانه‌یان له‌ پالپشتی یاداشته‌که‌ی کلاس نۆردمان ، دابه‌شی سه‌ر زیاتر له‌ 350 ئه‌ندام و ده‌یان میوانی کۆنگره‌ کرد .
شایه‌نی باسه‌ ناساندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد به‌تاوانی ئه‌نفال به‌ جینۆساید به‌ره‌ی چه‌پ (سۆسیال دیموکرات ، پارتی چه‌پ ، ژینگه‌) ته‌واو کرد ، وه‌ له‌ئێستادا ‌ کۆی ژماره‌ی کورسیه‌کان ده‌کاته‌ 171 کورسی ته‌نیا ئه‌م 3 پارته‌ له‌ 345 کورسیدا .، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه‌ له‌ هه‌لبژاردنی سالی داهاتودا سه‌ربکه‌وێت ئه‌وا ولاتی سوێد وه‌ک یه‌که‌م ولات ده‌بێت که‌ دان به‌تاوانی ئه‌نفال ده‌نێت جینۆسایده‌ . وه‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سۆسیال دیموکرات ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین پالپشتی بۆ خه‌باتکه‌رانی به‌ ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆساید له‌ ناو سۆسیال دیموکراتی جیهانی و ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا (نه‌وریژ ودانیمارک و فینله‌ندا)، به‌تایبه‌تی بۆ خه‌باتکه‌رو ماندونه‌ناسانی چاک له‌ سه‌رجه‌م ولاتانی ئه‌وڕپیدا

له‌ڕۆژانی رابردوو هه‌ر له‌م باره‌وه‌ راپۆرتێکی تیر وته‌سه‌لتان ئاراسته‌ ده‌که‌ین