حه‌مه‌ سوور دوشیوانی ... بۆ ناچیته‌وه‌ مه‌ڕه‌كانت بله‌وه‌ڕێنی باشتر نییه‌ !!!!!!!

Thursday, 09.10.2009, 12:00

947 بینراوە


ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سایته‌ فیتنه‌و شه‌ڕهه‌ڵگیرسێنه‌كه‌ی چاودێره‌وه‌ ، خه‌ڵكه‌ نه‌فس نزم و هه‌لپه‌رسته‌كان سنگی خۆیان كردوه‌ به‌ قه‌ڵغانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له‌ كوردستاندا ،به‌ ڕاست و چه‌پدا په‌لاماری لیستی گۆڕان و ڕابه‌ره‌كه‌ی ئه‌ده‌ن ،له‌ كاتێكدا سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ژێر به‌ ژێر نامه‌ بۆ ئه‌و ڕابه‌ره‌ ده‌نوسن كه‌ هیچ نه‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ یه‌ك لیست دابه‌زن،، ئاخر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ته‌نها خه‌میان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌ ،ئه‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ی ئێستا هه‌یانه‌ له‌ سایه‌ی سه‌ری مامی گه‌وره‌یانه‌وه‌ په‌یدا بوه‌ ،
حمه‌ سوور دوشیوانی یه‌كێك بوو له‌ پێشمه‌رگه‌ ئازاكانی تیپی ٢١ ی كه‌ركوك ،ئه‌م پیاوه‌ له‌ ساڵه‌كانی ١٩٨٣ له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان شوانی مه‌ڕو ماڵات بوو ، شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بوو له‌ جوگرافیای ناوچه‌كه‌ ،بۆیه‌ هه‌ زوو كرا به‌ فه‌رمانده‌یی مه‌فره‌زه‌ و ئاگاداریشم چه‌ندین جار برینداركراوه‌ ، به‌لام باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌م پیاوه‌ له‌ مه‌سائلی سیاسی زۆر كۆڵه‌واره‌ ،لێكدانه‌وه‌ی سیاسیانه‌ی بۆ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ڕێكخراوه‌یی ، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نییه‌، نازانم چۆنه‌ ئێستا پێشبینی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركوك ، ئه‌و شاره‌ی كه‌ هه‌ر خۆی ده‌زانی سه‌رۆكه‌كه‌ی چی پیلانێكی بۆ داڕشتوه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌ ساڵی ٢٠٠٥ له‌ گه‌ڵ بۆڵ برێمه‌ردا (حاكمی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق) مۆریان كرد .. ئێستاش مام جه‌لالی سه‌رۆكی حه‌مه‌ سوور و ئه‌مسالی ئه‌و ، هه‌ر ڕۆژه‌ی لیژنه‌یه‌ك پێك ئه‌هێنێ بۆ به‌ ناو جێ به‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ ، هه‌رچه‌نده‌ مام خۆی له‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی شاخدا ئه‌یوت ((ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی عێراق بیه‌وێ كارێك ئه‌نجام نه‌درێ ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر لیژنه‌ی بۆ پێك ده‌هێنن)).. هه‌روه‌ها خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان به‌ پاره‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پیلانه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی له‌ ته‌ك ئه‌مریكاییه‌كاندا نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه‌ به‌ڵكو له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ كه‌ركوكییه‌كان و كورد ،زۆر خۆیان به‌ ماده‌ی ١٤٠ ه‌وه‌ ماندوو نه‌كه‌ن و هه‌ر زوو له‌ بیری خۆیان به‌رنه‌وه‌ كه‌ كه‌ركوك دڵ و قودسی كوردستانه‌ ...

حه‌مه‌ سوور دوشیوانی پیاوێكی هه‌لپه‌رسته‌ و له‌ پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا ئاماده‌یه‌ هه‌موو كورد بكاته‌ قوربانی عه‌ره‌بێكی حه‌ویجه‌ ،ته‌نها تاڵه‌بانی لێی رازی بێت و دژایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی بێبكات ..ئه‌بێ هه‌موو حمه‌ سووره‌ مل ئه‌ستوره‌كان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌نگ ناده‌ن به‌ دز و داوێن پیس و نه‌خوێنه‌وار ..ئێمه‌ی كه‌ركوكی ده‌نگ ئه‌ده‌ین به‌ كه‌سێك كه‌ پاك و نیشتیمان په‌روه‌ر بێت ، ده‌نگ ناده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر حیسابی ئێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌مه‌ند بوون ، ئاخر حمه‌ سوور تۆ به‌ چی وا زوو ده‌وڵه‌مه‌ند بووی ،باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوویت كارت كردبێ . ئێمه‌و و چه‌مچه‌ماڵییه‌كان باشت ئه‌ناسین ،نامانه‌وێ خۆت بكه‌ی به‌ كوێخای ئێمه‌ ،جه نابت زۆر له‌وه‌ بچوكتری كه‌ بچیته‌ ئه‌و شوێنه‌ . منیش خۆت و سه‌رۆكه‌ له‌رزۆكه‌كه‌ت به‌ ئاگا ده‌هێنمه‌وه‌ كه‌ لیستی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مان ڕێژه‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست ئه‌هێنن ،ئه‌زانی بۆ؟
چونكه‌ ئێمه‌ی كه‌ركوكی ئه‌مجاره‌ ئه‌مانه‌وێ وه‌كو شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی هه موو پێكهاته‌و سیسته‌مه‌كه‌ بگۆڕین به‌ پشتوانی خودا و میلله‌ت .