ڕێبین هەردی....

Friday, 10/06/2011, 12:00

1986 بینراوە


لە شوێنێك بیر و هزر هەبێت لەو شوێنەدا ئاشتیش هەیە،هه ر لەو شوێنەش یاسا سەروەرە ، ئەوەی دەبێتە چاوساغی بیر و هزرەکەیش تەنها زمانە ، زمانیش لەوکاتەدا دەبێتە پێشەوا و بیر و هزر دەردەرده خات ، لەو شوێنەی بیر و هزر هەبێت ، گفتوگۆ و لێك گەیشتنیش دەبێت، هه ر لەو شوێنەش لە هەموو کاتێك ئاشتی زیاتر باڵادەستە، لەو شوێنە لەهەموو شوێنەکان زیاتر ئارامی و خۆش گوزەرانی هەیە و کۆمەڵگازیاتر و زیاتر بەختەوەرە ، بەڵام کاتێك بیر و هزر نەبێت ،ئه و کاته ی زمان بەبێ بیر و هزر دەبێتە پێشەوا و بڕیاردەر ئه وه یانی زمان دەبێتە شەڕانی و مافیا و .... هتد ... لەو کاتەدا ئاخۆ دەبێت چی لەو شوێنەدا بخوڵقێت و چی کارەساتێك بۆ خۆی و دەور و بەرەکەی و کۆمەڵگاکەی بنێتەوە ، لەهەمووی کارەساتتر ئەوەیە زمانێك بیر و هزری نەبێت ، بەڵام ببێت بە چاو ڕاستی گەل یان چاو ڕاستی نوخبەیەکی دەسەڵاتدار ،جگە لە جەنگ چیتری لێ‌ نابینرێت ، جگە تێكدانی شیرازەی گەل و ماڵوێرانی هیچ بێنابێت ، چوون ئەو زاتە زمانیێكی نیە خاوەنی بیر و هزربێت ، مه كَه ر بە دووای هاوشانە جەنگەڵەکەیدا بگەڕێت ،ئه و ئیدی بڕوای بە دیالۆگ و لێك گەیشتن نیە ، كه سی لا ئه جناس نیه جگە لە زمانی خۆی .
دۆخی ئەمڕۆی کوردستان زیاتر وه ك جەنگەڵه تا شتێكی تر ، جونكه زمانێك بووە بە مینبەر نە بیر دەکاتەوە و نە هزریشی هەیە ، تەشهیر کردن و قسە هەڵباسین و بریندار کردنی کەسایەتیە کانمان جگە لەو زمانە بێ هزر و بیرە شتێکیتر نیە ، زمانێك شەڕانی ، زمانێك پڕ ئاشوب ،زمانێك خاڵی ، ئەوەی ئێستا بەرامبە بە نوسەر و ڕوناکبیر ڕێبین هەردی دەکرێت یەکسانە بە به رهه می ئه و جۆره بیربه تاڵی و بێ‌ هزریه ی لێی ده ترسین ،دزایه تیه بەهەموو بەها پیرۆزییەکان ، بەهەموو نوسەر و ڕوناکبیرەکان، بەهەموو ئەوانەی لە کۆنەوە و لە ئێستاشدا خزمەتی کایەی ڕۆشنبیری گەلی ستەم دیدەی کوردیان کردووە ،لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان تەنها یەك ڕێبین هەردی نابینرێت ، بەڵکو لە ئێستادا ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکان ، ئه وه نیه بەسەدان ڕێبین هەردی خەریکی کەمپینن بۆ پشتگیری کردن لە ڕێبینێك؟! ، ئەوانەی ئەمڕۆ پشتگیری له و كه ڵه نوسەره دەکەن پشتگیری لە خۆیان دەکەن بۆ ئێستا و بۆ داهاتویشیان .
ڕێبین هەردی سەربازی عەرەبی نەهێناوەتەوە کوردستان بۆ ترساندنی خەڵکی کوردستان ، دەستی بێگانەی نەهێناوەتەوە کوردستان ، ئیمزای بۆ گەڕانەوەی بەعسییەکان نەکردووە ، تۆمەت باری کیمیاباران کردنی هەڵبجەی ئازاد نەکردووە .
ئەوەی نوسەر ڕێبین هەردی کردوویەتی ئایا جكَه پەیامی ئاشتی پێبوون و خزمەت کردن بە هەرێمی کوردستان و بەخەڵکی کوردستان شتێكی دیكه یه؟!، داوای کردووە فیشەک نەنرێت بە ڕۆڵەی کوردەوە ، داوای کردووە سەروەری بۆ یاسا بگەڕێتەوە و با ئیتر گەرمیان و ڕێژووان و هەردی نەبنەوە بە قوربانی فیشەکی چەکدارەکانی دەسەڵاتێکی کوردی ....بڵندی بۆ نوكی قه ڵه می ڕێبین هه ردی... ئه‌و چه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵ و مشه‌ خۆر و گورگه‌ له‌ پێستی مه‌ڕدا بوه‌كانی هێناوه‌ته‌ له‌رزین...!








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە