ئەبوو تەبرە لە نێوان سەدام و بەرزانیدا

Sunday, 10/02/2013, 12:00

1732 بینراوە


پێش ئەوەی کە ئاشبەتاڵ بە شۆڕشێکی ١٢٠ هەزار پێشمەرگەی گیان لەسەر دەست بکرێت، لایەنە ئازادیخوازەکانی ناوچەکە، تکای زۆریان لە بەرزانی کرد، کە شەڕ نەکات، بە یەکێتی سۆڤێتیشەوە، بۆ ئەو مەبەستەش، نوێنەری فەرمی یەکێتی سۆڤێت، بەهەڵەداوان لە بەغداوە، خۆیگەیاندە لای بەرزانی، کە شەڕەکە نەکات، مەترسی ئەنجامەکانیشییان پێڕاگەیاند. چونکە چۆن ماتماتیکارێکی بەتوانا، دەرئەنجامی ژمێریارییەکان بە سانای بەدەست دەهێنێت، بەهەمان شێوە، زۆرینە ئاگادار بوون، کە ئەوە سینارێۆیەکە تەمەنی ساڵێک پڕ ناکاتەوە، بیرم دێت، کە لە بیری نوێدا نوسرابوو، کە ئەوە نەو شۆڕشە ١٠ مانگ تەمەنی نابێت. لەپاڵ ئەوەشدا کاریکاتێرێک دروستکرابوو، کە گاوانێک بەدەم مێشەکردنی گاگەلەکەیەوە، دەگریا. کاتیکیش لێێان پێیان گووت، بۆ دەگریت کوڕم ئە گاگەلەوە مێشە دەکات، ئاساییە. گاوانەکە گووتبووی بۆ ئەوانە ناگریم کە ڕایان کردوە، بەڵكوو بۆ ئەوانە دەگریم مێشیش پێوەی نەداون و کلکیان بەرز کرددۆتەوە و بەتەمای ڕاکردنن. گوێم لە گەورەکان دەگرت، کە لاقرتیان بە بیری نوێ دەکرد، و دەیانگووت، شارەکان هەر هەموویان، چونەتە شاخ، شار چۆڵ بوە، چۆن بە دە مانگ، شۆڕشێک بەو مەزنیە، دادەڕمێت. جگەلەوەش چۆن دەکرێت، کە پشت بەدووژمنێک ببەسترێت، کە گەورەهێزی ناوچەکەیە، خۆشی پارچیەکی گەورەی کوردستانی داگیر کردوە؟!
بەرزانی بە گوێی دۆستەکانی گەلەکەمانی نەکردو پشتی بە پیلانی دوژمنی گەلەکەمان بەست و گەل و نیشتیمانی بەرەو هەڵدێربەڕێکرد.
پێش ئاشبەتاڵیش، دیسان، ئازادیخواهان و نیشتیمان پەروەران، تکایان لەبەرزانی کرد، کە ئاشەتاڵ نەکات، تەنانەت حشع، حدکا، گوتیان کە بەرزانی بە نەڕەواو بۆ بەرژەوەندی دوژمن و ئیمپریالیزمی جیهان، پەلامارتاندین و سەدان و هەزارن لاو کەسانی نیشتیمان پەروەری شیوعی، حزبی دیموکراتی ئێراننیان گرت و بە دوژمنی گەلەکەمانیان فرۆشت. هێشتا ئامادەن کە بچنە ڕیزی شۆڕشەوە، ئاشەتاڵ مەکەن. دیسان بەرزانی هیچ بەهایەکی بۆ خوێن و دوا ڕۆژی گەلەکەی دانەنا، چونکە، خۆیان واتەنەی، بڕیار لەدەستی خۆیاندا نەبوو.
کاتێک بیرەوەرییەکانی کۆچکردوو، مام تۆما تۆماسم ئەندامی مەکتەبی عەسکەری حشعم خوێندەوە، کە ئەو تێکۆشەرە مەزنە نوسیبووی، کە عێراق تەنها ٣ ڕاکێتی ئاسمان بەزەمینی مابوو، سەرسامبووم، جێگەی باوەڕم نەبوو، چونکە ووڵاتێکی خاوەن سامانی نەوت،چۆن دەبێت،کەپەکی بکەوێت و تەنها ٣ ڕاکێتی مابێت!
مام تۆما تۆماسم لەنزیکەوە دیوە، کەسێک ڕاستگۆ و بەئەمەکی سەربازی، ئەگەر باوەڕی سیاسی نەبوایە، چیدابوو، لەو سەرماو سۆڵەو برسیەتیەی ناو چیاکانی قەندیل؟
جارێکیان مام تۆما خۆی گووتی، تەنها وورچ دەتوانێت لەم قەندیلە بژی، کەواتە ئێمەی مرۆڤ لە وورچیش بە تواناتر جەربەزەترین. بۆ ئەوەی تێبگەم پرسیاری زۆرم دەربارە کە حکومەتەکەی سەدام، کە تەنها ٣ ڕاکێتی ئاسمان بەزەمینی ماوە،لە ئەنجامی پرسیاردا دەرکەوت، کە عێراق پشتی بە چەکی سۆڤێت بەستوە، سۆڤێتیش ئاگاداری سینارێۆکەیە، بۆیە سۆڤێتیەکان ئامادە نەبوون، کە چەک بدەن بەسەدام. پاشانیش چارەنوسی سەدام بۆ ئەمەریکا گرنگ نەبوو، چونکە ئەوان توانیان، لەدوای ئاشبەتاڵ، ئێران بکەن بە زل هێزی ناوچەکە و بەڵانسی هیزی سەربازی بە ویستی خۆیان بگۆڕن، دژ بە یەکێتی سۆڤێتی. هەروەها بۆ ئیمپریالیزم گرنگ نیە، کە کێ دەکوژیت یان ماڵی کێ وێران دەبێت، بۆ ئەوان گرنگە جەنگێک بەرپا بکەن و کارخەنەکانی سەرمایەداری بەگەڕبخەن. ئیمپریالیزم ئامادەیە، شەڕ بەرێتە ناو ماڵەکەی خۆشی تا بە ئامانج بگات، بۆ نموونە هەمومان ١١ ی سێپتامبەرمان دیت، بە وێنە و دەنگ ڕەنگ سەدان و هەزران ڕاپۆرتاجی ڕۆژنامە سەرسەریەکان، کە چی دەیان و سەدان کەسانی پسپۆڕی ئەو بوارە، دەیسەلمێنن، کە بەهیچ شێوەیەک بن لادن ئاگاداری ئەو ڕووداوەی ١١ی سێپتامبەر نیە! بۆ نموونە لە پسپۆڕانی خودی خۆشیان ئەو ڕاستیە ناشارنەوە، بۆ نموونە پڕۆفیسۆری کیمیای دانیمارکی (نیلس هاریت)، هەروەها دەیانی دیکەی وەک (تێری میسان)، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەو کارەساتی ١١ی سێپتامبەر، پیلانی خودی سی ئای ئەیە. لەو ڤیدێۆیەدا، نیلس هاریس ئەو بانگەشە دەسەلمێنێت، بە زمانی دانیمارکی بە تێکستی ئیگلیزی، هەروەها دەتوان کەبە عەرەبی یان ئیگلیزی بنووسن: درۆ هەرە زللە، یان فێڵە هەرە زلەکە، لە گۆگلەدا. بەڵام ئەفسووس هێشتا ووڵاتێکی وەکوو ئەوروپا و ئەمەریکا کە خاوەن گەورەترن مەدییای ئازادن، کەچی زۆر بەسانای دەتوانن خەڵک چاوبەست بکەن و لە خشتەیان بەرن، چونکە گەمژێندراون، لاڕێیان پێدەکەن، بە ئاشکرا سووکایەتی بە گەلانی خۆیان جیهانیش، دەکەن. ئاسانترین دەسەواژە ئەو ووشەیە کە فێرکراون بڵێن نا، بۆ ژیانێکی ئاسوودە و کامەرانی.


دوای ئاشبەتاڵ، سەدام دەستی واڵابوو، بۆ لێدانی شیعەکان، سەدام ئاگاداری بزوتنەوەی شیعەکان بوو، ئەویش بەیارمەتی موساد و سیا، ئێم٥ بەریتانی، بەڵام سەدام لە ڕیگای سیخوڕەکانی سیا و موساد، پاشان سیخوڕەکانی خۆی، ئەوەی بۆ دەرکەوت، کە قەبارەی بزوتنەوەی شیعەکان هێندە مەزنە، ئەگەری ڕاونانی سەدامی تێدایە، ئەوەبوو سەدام کۆمەڵیک چەقۆ وەشین سەرسەری بەردایە گیانی خەڵک، دواتریش ناویاننان (ئەبوو تەبرە، تەور بەدەستەکە) ئەبوو تەبەرە بریتی بوو لە کۆمەڵیک چەت و سەرسەری دەستکردی خودی سەدام ، لەناکاو پەلاماری خەڵکی بێچەکیان دەدا، خەڵیان ڕووت دەرکردەوە و سامانەکانیان دەبرد بۆ خۆیان، پاشانیش ڕیک وەک مەڕ سەربڕین، بە تەور سەریان دەپەڕاندن. بەوەش ترس و تۆقاندنی بە ناو خەڵكدا بڵاو کردوە، تا خەڵک زیاتر هاوکاری پۆلیس دەزگا سیخوڕیەکانی دەسەڵات بکات، کە گوایە دەستێکی نهێنیە و ئاسایشی نیشتیمان دەخاتە مەترسیەوە. زیاتریش ئەو گروپە کە خەڵکیان سەردەبڕی و کەشێکی ترس و تۆقاندنیان لەناو خەڵدا دروست کردبوو، زیاتر شەوانە هەڵیان دەکووتایە سەرماڵی تەنانەت بەعسیە ئازادی خوازەکانی کە بەعسیە چەپەکان ناسراوبوون ،وەک محمەد عایش کە سەدام بە دەستی خۆی کوشتی، یان شیعە چالاک و نیشتیمان پەروەرەکان، یا هەرکەسێک کەبۆنی نیشتیمان پەروەری لێبهاتایە. بۆ ئەم باسانە بڕوانە ڕۆژنامەی فەڕنسی ناودار لیفیگارۆ، تەنانەت زۆر بە ووردی باس لە هێنانە سەردەسەڵاتی بەعسیەکان و ڕوخاندنی سیتێمیکی نیشتیمان پەروەری وەک شەهید عەبدولکەریم قاسم، بەناوی نهێنیەکانی هوتێل شیراتۆن لە مێنشنی ئەڵمانی. ئەگەر بتەوێت ئەم باسنە بدۆزیتەوە، پێوسیتە پەیوەندی لەگەڵ خودی ڕۆژنامەی لیفیگارۆ بگریت، لەگەڵ ساڵ و ڕۆژی ڕوداوەکان.
پەلاماردانی نالیا تێڤیش، هەمان سینارێۆیە، چونکە یەکەم بەرەو مانگە پڕ لە کارەسات و ئازاراویەکان دەچین، هەرە نزیکیان یادی ١٧ شوباتی خوێناوی، کە کارێکی وا کاریگەری لەسەر بنەماڵە داناوە، وەک ڕۆژگارەکانی ئەبوو تەبەرە کە سەدام تێدا تۆقیبوو، بەهەمان شێوە بەرزانی تۆقیوە، بۆ ڕەواندنەوە و سەرلێشێواندنی و چاندنی دڵە ڕاوکی لەناو گەلدا، ئەم سینارێۆییەیان دروست کرد، چونکە دەستەکە بە ئاشکرا دیارە، چونکە کەسانی وایان بانگکردوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین، کەبەهیچ شێوەیەک ئاگایان لە پیلانەکە نەبوە، تەنانەت داپیرەیەک، گووتوویە، پێیان گووتم کە بریندارم، بەڵام هێچ کوێم نایەشێ، کەچی ئەڵین بڕۆ بۆ ئەوێ تۆ برینداریت! ئەگەر بەرزانی لە خۆی ناترسێت، پێویستی بە سینارێۆ هەزیلە نەدبوو، بەڵکوو هەر کوێێشی پێنەدادا، بەشار ئەسەد لە خەڵک تۆقیوە، بۆیە دەیان کوژێت و هەمیشە باسیان دەکات، لەئەوروپا چونکە لەخەڵک ناترسن، هیچ باسێک لەئارادا نیە، لەو ڕوەوە. یان لە سلێمانی کێی لە ڕوی دێت باسی پارتی بکات، ئەگەر دینارە سەوزەکان نەبێت، لەوە ڕیسواتربێت بنەماڵەی دەسەڵات داری بەرزانی، دڵنیام ئەگەر بنەماڵەی مەلیکە بچکۆلیش دوای گربوونەوەی بکردایە، دەهێندەی بنەمالەی بەرزانیان کۆدەکردەوە، خۆشبەختانە لە شارێکی وەک سلێمانی کە خۆی دەدات لە ملێۆن زیاتر، تەنها توانمیان ٢٠ کەسی قورمیشکراو کۆبکەنەوە، نەبێت بە قسەی برا موسڵمانەکان، قالەشێتیش دەتوانێت بەلای کەمەوە ١٠٠ بێنێتە سەرشەقام، چونکە سلێمانی بەلای کەمەوە، ١٠٠ شێتی تێدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە