ئێوه‌ بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری چوو نه‌ لای مه‌سعود بارزانی!

Thursday, 05.12.2011, 12:00

1273 بینراوە


 په‌یکه‌ر له‌به‌فر دروست ده‌که‌یت، پاشانیش گله‌یی ده‌که‌یت، که‌ بۆ زوو ده‌توێته‌وه‌ (سوکرات)
هیچ جێگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا وه‌ک ئه‌م نیشتمانه‌ پڕ سه‌مه‌ره‌یه‌ی کوردستان نییه‌ ! له‌چاوتروکانێدا ده‌بیته‌ ملوێنه‌ر، ده‌بیه‌ته‌ نوێنه‌ری خه‌ڵک، ده‌بیته‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌، ده‌بیته‌ دیندار، ده‌بیته‌ قوتابی زانکۆ گرنگ نییه‌ ته‌مه‌نتیشت چه‌ند بێت، هه‌روه‌ها ده‌بیته‌ گورانیبێژ با ده‌نگیشت گڕ و نه‌شاز بێت، ده‌بیته‌ قاره‌مانی ئۆڵۆمپیک با له ‌ته‌مه‌نیشتاا شه‌قێکیشت له‌تۆپێکی نایلۆنیش نه‌دابێت، ده‌بیته‌ شاعیر با هیچ هه‌ست و نه‌ستێکی شاعیریت نه‌بێت، ده‌بیته‌ نووسه‌ر باله‌ته‌مه‌ندا هه‌رکتێبه‌کانی قوتابخانه‌ت خوێندبێته‌وه ‌و به‌قۆپێ پۆله‌کانت بڕیبێ، ده‌بیته‌ پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشین کراو با بۆ ڕاویش گولهئ‌یه‌کت بۆ کورد نه‌ته‌قاندبێ، ده‌مانچه‌ی کلۆک وه‌رده‌گری با نه‌شزانی بی ته‌قێنی، مه‌دالیاشت پێ ده‌به‌خشرێت با به‌رۆکیش دڕابێت، له‌ که‌ناڵه‌کانیشدا ده‌ر ده‌که‌ویت با نه‌زانی قسه‌ش چۆن بکه‌یت. وه‌کو وتم ئه‌م کوردستانه‌ سه‌مه‌ره‌یه‌، چونکه‌ دوو که‌س به‌ناو سه‌رکرده‌ن و ئه‌وان ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ به‌ڕیوه‌ ده‌به‌ن
له‌کۆنگره‌کانیشدا ده‌بیته‌ ئه‌ندام با تا ئه‌و کاته‌ پڕۆگرامی حیزبیشت هه‌زم نه‌کردبێت، زه‌ویش وه‌رده‌گری با پلانی خانوو دروستکردنیشت نه‌بێ، بۆت هه‌یه‌ ئۆتۆمۆبێلیش بهاژووی و مۆڵه‌تی شوفێریت نه‌بێت، بۆشت هه‌یه‌ له ‌بۆنه‌کاندا عه‌ره‌ق فڕبکه‌یت و نوێژی جه‌ماعه‌تی هه‌ینیش نه‌په‌ڕێنی، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا باجی خۆت ده‌ده‌یت. خزمینه‌ هیچ جێگه‌یه‌ک به‌قه‌ده‌ر باشووری کوردستانی ژێرده‌ستی پارتی و یه‌کێتی سه‌مه‌ره‌ نییه‌، نازانم ئه‌و چه‌کداره‌تان دیوه‌ جوێن به‌تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌دات که‌چی له‌به‌رده‌رکی سه‌رادا وه‌ک بتێک به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات؟!

********************************

*************************************

ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌ بۆلای مه‌سعود چوون لای من شتگه‌لێکی چاوه‌ڕوان کراو نه‌بوو، لاشم وایه‌ تا ئێمه‌ ویستی ئازادیمان نه‌بێت سه‌دان جاری تر ڕووداوی له‌وه‌ کۆمێدیا تر ده‌بینین، حه‌زم کرد به‌رله‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م تاوتوێ که‌م ڕووی ده‌مم له ‌دوو که‌سایه‌تی بکه‌م که‌ به‌ڕاستی زۆر سه‌یر بوو لام، که‌ هه‌واڵی چوونی (حاجی ئه‌نوه‌ر) و (د. فایه‌ق گوڵپی)م بیست له‌و چوونه‌دا به‌شدار بوون بۆچی؟ چونکه‌ ئه‌م دووکه‌سه‌ دژ به‌ ڕابردووی خۆیان سه‌نگه‌ریان گرتووه؟‌ فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م یه‌ک دوولینکه‌ بزانن پێشتر چیان نووسیوه‌ و ئیستا چۆن توانیان بچنه‌ لای سه‌رۆکی فه‌رمانده‌؟

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=541ae7da

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a482adfb

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a482adfb

خزمینه‌ ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ خه‌روارێکی ئه‌م جوامێرانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ سه‌یرنابێت ئه‌گه‌ر بڵێین گومانمان له‌هه‌موو که‌سایه‌تیه‌ک بێت، چونکه‌ ئه‌مانه‌ بۆ خۆی پرسیارێکی گوماناویمان لادروست ده‌کات و پێمان ده‌ڵێ: به‌ڵی مه‌سعود بارزانی، که‌سێکه‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ تاکی تێکشکاوی کورد، چونکه‌ گه‌لێک له‌ قاره‌مانه‌کانی ئاشبه‌تاڵ و 31ئاب و شه‌ڕی هه‌موو پارچه‌کانی ترو زیندانی ئاکرێ و چیای شیرین و به ‌سه‌ربازکردنی ئه‌و چه‌ند شاره‌ی کوردستان و دزیی و تیرۆر و نیشتمان هه‌راج کردن و کۆیله‌بوون و به‌کۆیله‌ کردنی خه‌ڵکی قبوڵ بێت و بتوانێ ده‌نگه‌ به‌ حساب یاخێکانیش له‌ چاوتروکانێکدا بباته‌ لای خۆی، ئیتر بۆ نا، قسه‌یه‌کی ماوتسیتۆنگم بیرکه‌وته‌وه‌ که ‌ده‌ڵێ (سه‌رکرده‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگان) به‌راستی وایه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ میلله‌تێکی ته‌ندروست بووینایه‌ مه‌سعود و جه‌لال و ئه‌و گه‌جه‌رو گوجه‌رانه‌ ڕابه‌رمان نه‌ده‌بوون.
له‌ باسه‌که‌م دوور ناکه‌ومه‌وه‌ ده‌کرێ بگه‌ینه‌ هاوکێشه‌یه‌ک گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌سه‌ڵات گوێت لێبگرێت و بته‌وێت خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌ک بچنیته‌وه‌ ماوه‌یه‌ک له ‌کوردستانپۆست بنووسه‌ دژی ده‌سه‌ڵات، دوای ده‌توانی ئاشت بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌تا که‌سێکی به‌عسی وه‌ک عارف قوربانی ده‌یان نووسینی بۆ کوردستانپۆست ناردوه‌ و بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که‌چی ئێستا ئه‌م که‌سه‌ سووکه‌ ئاوا قسه‌ له‌سه‌ر کوردستانپۆست ده‌کات و ده‌ڵێت: كوردستانپۆست به ‌به‌رنامه ‌تۆمه‌ت ده‌به‌خشێته‌وه‌.
عارف قوربانی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ پێیوایه‌ كوردستانپۆست پێشتر زۆرته‌شهیر و زۆرتۆمه‌تی خسته‌ پاڵ خه‌ڵكی تر وهه‌وڵیدا به‌ به‌رنامه ‌چه‌ندین كه‌س ناشیرین بكات، به‌شێك بووله‌وململانێ سیاسییه‌ی كه ‌له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، وایزانی ئه‌وه‌ی كه ‌له ‌ئاستی ناوخۆدا ده‌یكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ وخه‌ڵكی كوردستان ومیدیا و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن و سیاسی له‌كوردستان و بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر، ئه‌گه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیدی كه‌شدا بیكات به‌ هه‌مانشێوه‌ ده‌بێت، راشی گه‌یاند: كاتێك كوردستانپۆست له‌ دادگا دۆڕاندی و ئه‌وغه‌رامه ‌زۆره‌ كرا ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌گه‌رهه‌ر كه‌سێكی دیكه ‌له‌ناوخۆی كوردستان كه ‌له ‌كوردستانپۆست ته‌شهیری پێكراوه‌، ئه‌گه‌ر په‌نا به‌رێته‌ به‌ر دادگا ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی یاساییه‌وه ‌وا له‌ كوردستانپۆست بكات كه‌ به ‌ناچاری واز له‌و درۆ ده‌له‌سانه ‌بهێنێت.
که‌چی ئیستا ئه‌م عارفه‌ به‌ ده‌ واسته‌ ناگه‌یته‌ لای (پێمه‌که‌نن حیمایه‌شی هه‌یه)‌.