مه‌سرور بارزانی له‌ ویلایه‌تی ڤێرجینیا ئه‌م کۆشکه‌ی به‌ ده‌ ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار دۆلار کڕیوه‌

Monday, 09.12.2011, 12:00

7742 بینراوە


ئه‌م موڵکه‌ له‌لایه‌ن ئێرانیه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی دانیشتووی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ ساڵی 2002 کڕاوه، ‌ به‌ ناوی‌ (مایکڵ مه‌سعود ده‌روێشی) Michael Masoud Darvishi, به‌ بڕی 849.000 دۆلار، ئه‌م ئێرانییه‌ بۆ خۆی که‌ خاوه‌نی کۆمپانیای بیناسازی نۆبڵه
 head of Noble Construction Co،  له ‌ساڵی 2006 هات و  ئه‌م کۆشکه‌ قه‌شه‌نگه‌ی ‌له‌م شوێنه‌دا دروستکرد.
دوای ئه‌وه‌ ئه‌م کۆشکه‌ له‌لایه‌ن کومپانیای کڕین و فرۆشتنی مه‌کلینه‌وه‌ McLean فرۆشرا به‌ کومپانیای ئه‌پێک Apeks LLC ، هه‌ر که‌سێک په‌یوه‌ندیی به‌م کۆمپانیایه‌وه‌ کردبێت و داوای زانیاریی کڕین و کڕیار و خاوه‌نه‌که‌ی کردبێت، نهێنییه‌که‌یان نه‌درکاندووه‌، ته‌نها ئه‌وه‌یان وتووه‌، که‌ ئه‌وان بۆ کوڕی سه‌رۆکێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان کڕیووه‌، ئاماده‌ نیین ناوی کڕیاره‌که‌ ئاشکرا بکه‌ن، بۆیه‌ هه‌موو زانیارییه‌کیان به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی هێشتۆته‌وه‌، له‌م حاله‌ته‌دا یاسای ویلایه‌تی ڤێرجینیا ماف به‌م کۆمپانیایه ده‌دات،  ناچار ناکرێت ناوی کڕیار‌ ئاشکرا بکات.
مایکل رۆبن،  سیاسیی و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکی، که‌ هه‌میشه‌ به‌ دوای گه‌نده‌ڵیی و ناپاکیی و خیانه‌تیی سه‌رانی کورده‌وه‌یه‌ و له‌سه‌ریان ده‌نووسێت، توانیی سه‌ره‌داوێک له‌سه‌ر ئه‌م کڕین و فرۆشتنه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێت و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکات، هه‌روه‌ها په‌یامنێر و هاریکارانی کوردستانپۆستیش ماوه‌یه‌که‌ به‌ نهێنی و له‌ ژێره‌وه‌ خه‌ریکی به‌دواداچوونن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی شوێن و ناونیشانه‌که‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رکه‌وتووه‌ مه‌سرور بارزانی له‌ سه‌فه‌ره‌کانی بۆ ئه‌مه‌ریکا له‌م کۆشکه‌دا داده‌به‌زێت و ده‌مێنێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌درێسی پۆستیشی له‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌م کۆشکه‌ ده‌چێت‌ که‌ ئه‌مه‌ ئه‌دره‌سه‌که‌یه‌تی:
1322 BALLS HILL RD NE
MCLEAN, VIRGINIA 22101


مه‌سرور بارزانی له‌م کۆشکه‌دا ده‌ژی، کاتێکیش هاتوچۆیی واشنتۆن ده‌کات، که‌ نزیکه‌ له‌ بازاره‌ گرانبه‌هاکه‌ی مۆڵی تایسنس کۆڕنه‌ر Tysons Corner Mall ، له‌وێ شتومه‌کی لێده‌کرێت و له‌ ڕێستۆرانه‌ گرانه‌کا‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نان ده‌خوات.
ئه‌م کۆشکه‌ نزیکه‌ی پێنج هه‌زار مه‌تر دووجایه‌، شه‌ش ژووری نووستن، هه‌شت حه‌مام، سێ نیوه‌ حه‌مام، حه‌وت فایه‌ر پله‌یسی تێدایه‌.. له‌گه‌ڵ پێنج گه‌راجی ئۆتۆمبێل، باجی ساڵانه‌ (زه‌ریبه‌ی عه‌قار)ی ـ ئه‌م کۆشکه‌ حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار دۆلاره‌.



پاش ئه‌وه‌ی به‌شێکی نووسینه‌که‌ی مایکل رۆبن به‌ ئینگلیزی له‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتیی به‌ کوردی بڵاوکرایه‌وه‌‌، سکرتێری رۆژنامەوانیی مەسرور بارزانیی‌، به‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌ درۆ خستۆته‌وه‌، رایانگه‌یاند که‌ به‌ره‌و رووی یاساییان ده‌که‌نه‌وه‌. ئێمه‌ش وه‌ک کوردستانپۆست لێره‌وه‌ رووی ده‌ممان ده‌که‌ینه‌ مه‌سرور بارزانی و پێی ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ ڕاست نازانن، (ئێمه‌ وه‌ک کوردستانپۆست ئاماده‌ین به‌ره‌و روو ببینه‌وه‌، به‌مه‌رجێک مه‌سرور بارزانی وه‌کاله‌تێکی یاسایی بۆ کوردستانپۆست و په‌یامنێره‌که‌مان بکاته‌وه، تێیدا‌ مافی یاساییمان بداتێ، تا له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایه‌دا به‌ شێوه‌یه‌کی ره‌سمی په‌یوه‌ندی بگرین و به‌ ره‌سمی رایبگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانی خاوه‌نی ئه‌و کۆشکه‌ نییه، له‌ وه‌کاله‌ته‌که‌دا ره‌زامه‌ندی خۆی پیشان بدات. (ئه‌مه‌ پێشنیاری په‌یامنێره‌که‌مانه‌).


په‌یامنیری کوردستانپۆست (ئازاد) له‌ واشنتۆن توانی په‌یوه‌ندی به‌ فوئاد تالوت (Fouad Talout)ه‌وه‌ بکات، که‌ ده‌ڵاڵی خانووه‌ و ئه‌و کۆشکه‌ی به‌ کۆمپانیای ئه‌پێک (Apeks LLC) فرۆشتووه‌، له‌ وه‌ڵامدا وتی: من که‌ پێمفرۆشتوون ئه‌وان ناوه‌که‌یان پێ نه‌دام که‌ بۆ کێیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت، وتیان بۆ کوڕی که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناوبانگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌‌، ئاماده‌نین ناوه‌که‌م پێبده‌ن.
بۆ زانیای زیاتر ده‌توانن کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن:

ئه‌وه‌ی خواریشه‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆشکه‌که‌ی مه‌سرور بارزانییه‌:


بۆ بینی وێنه‌ی زیاتری کۆشکه‌که‌ کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

روونکردنه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌که‌ی سکرتێری رۆژنامه‌وانی مه‌سرور بارزانیی: