قەڵەمڕەوی هەورامییەکان، جافەکانی ناو پارتیی تووڕەکردووە!

Saturday, 26/11/2011, 12:00

1820 بینراوە


ئەگەر سەیری مێژووی جافەکان بکەین لە ناو پارتیدا، ئەوا هەمیشە پشکی شێریان پێ براوە لە خەبات و قوربانیدان. هەر بۆیە پارتی لە رۆژە تەنگانەکاندا زۆر پشتی پێ بەستوون. لە شۆرشی ئەیلول هێزی خەبات و هێزی زمناکٶ کە جافەکان پێکیان دەهێنا دەوورێکی ئێجگار کاریگەریان گێرا لەسەر کەوتنی پارتی و بەدەست هێنانی بەیانامەی ١١ ئازارو بە سەدان قوربانیان دا لەو پێناوەدا. وە فاکتەرێکی زۆر کاریگەر بوون لە شکست هێنانی هەوڵەکانی جەلال تالەبانی بۆ تێکشکانی پارتی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و شارەزوور.
دواتر لە شەری ناوخۆدا هەردوو سووپای رزگاری و گەرمیان هەمان دەوریان بۆ پارتی گێراوە کە جاف پێکهاتەی سەرەکی بووە. زۆر جێگای سەرسورمانە هەمیشە لە پۆست و ئیمتیازدا پشت گوێ خراون. جافەکان هەمیشە گلەی ئەوە ئەکەن کە هەورامیەکانی ئەو ناوچەیە لە رۆژە سەختەکاندا هیچ دەورێکی وایان نەبووە بۆ پارتی و هەمیشە لە ناوچەو لقەکاندا پالیان داوەتەوە کە چی پشکی شێریان لە ئیمتیازو پۆستی حزبی و حکومیدا پێ براوە.
بە تایبەت دوای نەمانی جەوهەر نامیق لە پارتی کە جاف بوو. پالپشتی جافەکان لەناو پارتیدا نەما و پارتی کەوتە دژایەتی جافەکان. دوای جەوهەر نامیق نوری حمەعلی دووەم کەسی جاف بوو کە پلەی ئەندامی سەرکردایەتی هەبێت. بالی نوری حمە علی لە ناوچەی سلێمانی و شارەزوورو گارمیان کە زۆربەی جافەکانی لە خۆی کۆ کردبووەوە زۆر بە توندی دژایەتی ئەکرا لەلایەن بالی فەرەیدوون جوانرۆیی کە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتە، دایک و ژنەکەی هەورامین و زۆربەی هەورامیەکانی لە خۆی کۆکردبوەوە. کاتێک شەری ناوخۆ وەستا، ئەستێرەی بەختی جافەکان زیاتر بەرەو ئاوا بوون رۆیشت چونکە جافەکان بەهۆی بوونی سەرکردەیەکی زۆری عەسکەری زیاتر لە کاتی شەردا دەوریان هەبوو. بۆیە دەسەلاتی نوری حمە علی رۆژ بە رۆژ کەم کرایەوە تا کرا بە بەرپرسی تەنها چەمچەمال. ماوەیەک کرا بە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی هەر زوو لەوێش هەلیان کەندوو گوازرایەوە بۆ مەسیف سەلاحەدین. ئێستا لە ماڵ دانیشتووە لە شارەزوور.
تەرازووی هێز کاتێک بەتەواوەتی لە بەرژەوەوندی نوری حمەعلی و باڵەکەی نەبوو، کە هێمن هەورامی لە مەسرور بارزانی نزیک بویەوە تا ئەو رادەیەی بۆ هەموو کارێکی ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و شارەزوور پرس بەو دەکات.ئەمەش هەلێکی زێرین بوو بۆ هێمن هەورامی رێک کەوت تە گورزی کوشندە لە بالەکەی نوری حمە علی بدات و تا ئەو رادەیەی ئێستا شتێک نەماوە بە ناوی بالی نوری حمە علی. فریدوون جوانرۆی و بالەکەی بە تەواوەتی دەستیان بەسەر گشت پۆستەکاندا گرتووە. شایەنی باسە سەرباز هەورامی لەگەل ئەوەی کە هەورامی بوو بەلام زیاتر لەگەل نوری حمە علی رێک بوو. تا ئەوێش خرایە لیستی رەشی هەورامیەکانەوەو بە دەستی هێمن هەورامی لەناو پارتیدا کرایەوە بە سفر.
نەورۆلیەکان بە بربرەی پشتی باڵەکەی نوری حمە علی دا ئەنرا. هەر بۆیە زوو ئەوان بە دەستی هێمن هەورامی تەسفیە کران لە دەزگای پاراستنەوە. بۆ هەر یەکەیان شتێک دۆزرایەوەو تەجمید کران. هەتا ئێستا یەک کەس لە ناو پارتی لەسەر دزی موحاسەبە نەکراوە. کە چی شێرزاد نەورۆلی بەرپرسی پاراستنی لقی ٤ و بکر عبدولقادر بەرپرسی هەولگری سوپای رزگاری تەجمید کران. بۆ ئەوەی فازل بەشارەتی لە جێگری لقی ١٢ دەرکەن و هەورامیەکی وەک دیاری هەورامی بکەن بە بەرپرسی لق کردیان بە ئەندام پەرلەمان تا دوای ئەم خولەی پەرلەمان لە مال بۆ خۆی دانیشێ چونکە فازل بەشارەتی وتبووی خۆم نەبێت دوای فریدوون جوانرۆی نابێت کەس بەرپرسی لق بێت. حمەخانی جاجی دارا کە جاف بوو لە کردەیەکی تەموو موژاویدا کوژرا لە دەشتی کرکوک لە ئەنجامدانی راودا. کە زۆر کەس بۆی ئەچن لە لایەن هەورامیەکانەوە لە ژێرەوە خەبەر بە تیرۆرستان دراوە.
دوای ئەوەی جافەکان پەرو باڵ کراوون ئێستا کەوتوونەتە گیانی بەرپرسە کانی تری جاف وەک کارگێر لقەکان و ئەندام لق و بەرپرسی ناوچەکان. لە دواین بریاردا حسێن جاف و فاررق قادر جاف کە تەنها دوو بەرپرسی جاف بوون لە سەرکردایەتیەکەی سێمانی ئەوانیش لە بریارێکی کوتوو پردا دەرکران لەوێ و گەراندیانەوە بۆ مەسیف سەلاحەدین.
بۆیە جافەکانی ناو پارتی ئێستا بە دوای رێگەیەکی تردا ئەگەرێن. زۆر بە دووری ئەزانن ببن بە یەکێتی چونکە یەکێتی خۆی خۆری بەرەو ئاوابوون ئەچێت و لە لایەکی ترەوە ئەم جافانە کێشەی خوێناویان هەیە لەگەل یەکێتیدا کاتێک پارتی بوون. بەو جۆرەش قبووڵ ناکەن لەناو پارتیدا بمێنەوە. بۆیە باشترین رێگە بیری لێ ئەکەنەوە بوونە گۆرانە چونکە سەرکردەی ئەو بزووتنەوەیە کە نەوشیروان موستەفایە لە رەچەڵەکدا جافە و باو و باپیرانی خەڵکی ئەو ناوچەیەیە، ئەمەش بەستراوە بە خوودی نەوشیروانەوە، کە تا چەند ئەمانەی پێ قبوڵە و گیانی عەشرەتگەری لە ناو گۆڕان دادەکوتێت؟ دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە