شێرکۆ عەبدوڵڵا وا هه‌ست ده‌كات ئه‌م به‌هاره‌ مام بێته‌وه‌

Sunday, 06/04/2014, 12:00

3080 بینراوە


مامە و به‌هار یه‌ك خێزانن
خوای ئەنفال و کیمیابارانن
سوور ئه‌چنه‌وه‌
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا
ره‌مزن، ره‌مزی کاڵبوونه‌وه‌
**************
وا هەست دەکەم مام دێتەوە
بەبێ گۆچان
پێش ئەوەی سەر بنێتەوە
بۆ لای هەردوو شێرکۆ بچێتەوە
لەگەڵ خۆیدا
کونجی و مەسکەت و لەبزینە
بێنێتەوە
**************
ئەم بەهارە
مام دێتەوە
دوو شێرکۆ ببینێتەوە
شێرکۆی پارکی ئازادیی
بە سەرکات و لە پەتریپۆتیش
ئەم شێرکۆیە ببینێتەوە
سیخورمەیەکی لێدا و
بە قسەکانی بتریقێتەوە
**************
وا هەست ئەکەم ئەمجارە بەراستی
مام بێتەوە
قەلەکانی ئەم مەڵبەندە
ئاهێکیان پیابێتەوە
دکتۆرەکەی مامە پێی بڵێ
ئەوە چەوری قەلە
گەر قەل تەرک نەکا،
شێرکۆ رەچەتەی شیعری
بۆ ئەنووسێتەوە
**************
وا هەست دەکەم مام بێتەوە
فیل تەقلەی پێ لێبدرێتەوە
گەر سەفین لە بن بێت،
درۆی یەکێتی لە بن نەیەتەوە
مەلا بەختیاری کۆنە ئاش
درۆ ببەخشێتەوە
بەم دەم و بەو دەست
خێری وردە مەعاش
بۆ شێرکۆ بپێچێتەوە
**************
وا هەست دەکەم مام بێتەوە
لە بری حەوت مەعاش
شێرکۆ  بە (هەشت) وەریگرێتەوە
موچەی جێگری وەزیرێکەی
غەرامەی مروریش نایگرێتەوە
ئەوەی ناحەزە
با لە داخا بتلێتەوە

بۆ خوێندنەوەی شیعرەکەی شێرکۆ عەبدوڵڵا کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

http://lvinpress.com/drejaWtar.aspx?NusarID=31&Jmare=29
هاوڵاتییەکی پەتریپۆت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە