كاك(كۆسرەت ڕەسول) بەراوردێك بكە لە نێوان مەلا بەختیار و مەكتەبى ریكخراوەكان و سكرتاریەتی خوینكاران و نوێنەرە بێ پارەوپولەكانی كاك نەوشیروا

Tuesday, 09/06/2009, 12:00

2706 بینراوە


تولستوى ئەڵێت"هەركاتێك باس لە گۆران و نوێ بوونەوە یان گەندەڵى دەكرێت دەبێت باس لە هەموو ئەو هۆكارانە بكرێت كە هەموو كەس ئەیزانێت بەڵام كەس خۆى لە قەرەى نادات"ئەم ئەزمەیەى كە ئێستا دروست بووە لە نیوان ریزەكانی "ی.ن.ك"دا زادەى كەڵەكە بووی "17"ساڵى قەیرانەكانى یەكێتیە كە هەمیشە كەسى یەكەم كە سكرتێرى گشتیە بەرپرسى یەكەمە لەم قەیرانە بۆ چارەسەر نەكردنى كیشەكان. بزوتنەوەى كورد هەمیشە بزوتنەوەیەكى چالاك و زیندوو بووە لە خەباتى شاخ و كوردایەتى بەڵام سەلما كە بزوتنەوەیەكى فاشل و دۆراوە لە حوارو گفتوگۆ و ململانێی سەرمێز لە چارەسەركردنى كێشە دەرەكیەكان لەگەڵ دوژمنانى میللەت كە هەركاتێك گفتوگۆ كرابێت لەگەڵ دوژمنانى میللەت بەتایبەت لە سەردەمى شاخیش لەكاتى مفاوەزاتەكاندا هەمیشە بە لاوازى چونەتە بەردەم بەرامبەرەكانیان ,ئەمە لەگەڵ دەرەكى.هەروەها لەگەڵ ناوخۆش لە نێو ڕیزەكانى كوردایەتیدا هەمیشە پارتە سیاسیە كوردیەكان نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجامێنى كۆتایی لە نێو ریزەكانى كوردایەتیدا,لە ناوخۆى ناوخۆكانیش واتە لە ناوخۆى حیزبیش "پارت" هەمیشە كەسێك بۆتە مۆتەكە بەسەر كەسەكانى تردا بەداخەوە ئێستا ئەو دیاردەیە لەنێو ریزەكانى(ى.ن.ك)دا بەدی دەكرێت كە كەسی یەكەم مام جەلال سەرچاوەى هەموو كێشەكانى(ى.ن.ك)یە مام جەلال ئێستا جیاواز لە رابردووى ئامادەیە هەموو(ى.ن.ك) لەگەڵ هەموو كورد بفرۆشێت بۆ مانەوەی ئەو كورسیە لەرزۆكەى بەغدا كە جێگرەكانیشی بە گوێى ناكەن ,من بەداخەوەم كە كارل ماركس دەڵێت"مەرج نیە كە كەسێك تێكۆشەربێت تا كۆتایی بە تێكۆشەرى بمینیتەوە ڕنگە لە پێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیدا ببێت بە خایین بەرامبەر گەلەكەى وە بە پێچەوانەشەوە".

سەركردە ئەبێت لەناو غەمى میللەتەكەیدا بژى نەك لەناو كۆشك و تەلارەكاندا نەك شەوە سورەكاندا بەسەر ببات یاخوا كەس باری نەكەوێتە لێژى وەك مام جەلال بارى كەوتۆتە لیژى لە سلێمانى ڕۆژێك گوێم لێبوو كۆمەڵێك گەنج ووتیان مام جەلال هاتۆتە شەقامى مەولەوى یەكێكیان بە هاوڕێكەى وت سەلامت لێكرد؟وتى نەوەڵائەو سەلامى لێكردم وەڵامم نەدایەوە .ئەوە گەنجەكانى ووڵاتە ئەوە خوێندكارانى زانكۆو پەیمانگاكانە ڕۆژانە پەیوەندى بە كۆمپانیاى وشەوە ئەكەن لەڕێگەى ئەو هەفاڵانەى كە كاك نەوشیروان كردونى بە نوێنەرى خۆى لەناو خوێندكاران و گەنجاندا ,ئەوە مەكتەبى رێكخراوەكانى مەلایە كە گیریان خواردووە بە دەست نوێنەرەكانى كاك نەوشیروان لەناو گەنجان و خوێندكاران.ئەوە مەلا بەختیارە جەنابت ئاگاداریت لە مەكتەب ڕێكخراوەكان و سكرتاریەتى خوێندكاران و لاوان هاوار ئەكات و ئەڵێت منئەو هەموو پارەیە بۆ ئێوە سەرف ئەكەم و هیچتان پێناكرێت لە بەرامبەردا نوێنەرەكانى كاكە نەوە"هێمن و دیارى حاجى عومەرو مەریوانى رەووف بەگ و ساماڵ سەردار و بەگزاد و د.ئاسۆ كێ و كێ و كێ" بەبێ پارە خوێندكاریان نەهێشت هەموویان برد بۆ گردەكە ئەمە قسەى مەلا بەختیارە بە سكرتاریەتى خوێندكارانى وتووە ئەمە قسەى من نیە هى ئەو كەسانەن كەلە كۆبونەوەكەدا بوون.

بەڕێز....

سوێندت ئەدەم بە خوێنى شەهیدان بە خوینى رێبازى كوڕت,بەراوردێك بكە لە نێوان مەلاو رێكخراوەكان و سكرتاریەت لەگەل نوێنەرە بێ پارەو پولەكانى كاك نەوشیروان ئەوسا بڕیاربدە و بزانە كە پارەو پوول و كورسى و دەسەڵات هەموو شتێك نیە لە ژیانى كەسەكان,ئەوە بیرو باوەڕى گەنجەكانە تەحەداى دەسەڵات و بەرپرسە گەندەڵەكان دەكەن بەدواى گۆڕان و نوێبوونەوە دا ئەگەڕێن,كات ماوە وەك خوێندكاریكى زانكۆ تكات لێ ئەكەم ڕیزى دەسەڵات بەجێبهێڵەو بگەڕێوە باوەشى گەل و نیشتمان واز لە بەرژەوەندیە تایبەتەكانت بهێنە و ناوت بە سەربەرزى لە میژوودا تۆمار بكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە