بنكەى هەڵبژاردنەكەى یەكێتى لە گەرەكە ئاشتى بۆتە چاخانە

Sunday, 21/06/2009, 12:00

2731 بینراوە


لەو رۆژەى ئەم بنكەى هەڵبژاردنە لە ئاشتى كراوەتەوە چاخانەكانى ئەو ناوەى نان براو كردووە كەسیش چایەكیان لا ناخواتەوە ,ئێستا خەڵك ئەچێتە چاخانەكەى مامە لە ئاشتى ئێستا ئەوان خزمەت ئەكەن و چا بەبەلاش ئەیەن , ئەلێن برادەرێك بۆ چا خواردن سەر لەم بنكەیە ئەیا لەكاتى چاخواردنەكەیا پرسیارى لێ ئەكەن ئەلێن دەنگ بەكام لایەن ئەیەى ئەویش ئەلێ وەڵا (گۆران) , ئەوانیش ئەلێن باشە بۆ هاتوى بۆ ئێرەئەو برادەرەش ئەلێ بۆ چا خواردن ,

راستیەكەى بنكەى هەڵبژاردنەكەیان سەرەراى ئەوەى رسقى چاخانەكانى بریوە بۆتە شوێنى ناپاكان و كۆنە پەرستەكان ئەوانەى خەڵكى ئەم شارەنین و بەدۆنم زەویان هەیە , هیچ ئاگایان لە كێشەو كەم و كوریەكانى خەڵك نیە كەقسەشیان لە گەڵ ئەكەى یەكسەر وەك پیشەى خۆیان بەزمانێكى ناشرین سوكایەتى بەو لایەنانە ئەكەن كەئێستا ئەوانیان قبوڵ نیە , راستیەكەى ئەم كەسانە هیچ لە ودروشمە نەگەیشتوون كە بۆ لۆگۆى حزبەكەیان یەكسانى و مافى مرۆڤ و دیموكراتى ئەم برادەرانە ئاوا لە دیموكراتى گەیشتون كەنانى كورە شەهید ببرن یان مافى خەڵك بخۆن , ئێمەى خەڵكى كوردستان 18 ساڵە باشتان لێ تێگەیشتوین بۆیە ئەمانەوێ ئەم جارە بتان گۆرین ئێوەش لە فەنتەلۆسەكەى خۆتانا هەر چا تێكەن..........................................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە