نامەیەكى كراوە بۆ وەزیرى خوێندنى بالا و سەرۆكى زانكۆى سلێمانى

Friday, 09/10/2009, 12:00

1890 بینراوە


وا بڕیارە كابینەى نوێ حكومەتى هەرێمى كوردستان كابینەى متمانە وبڕوا بیت و كابینەیەك بێت بۆ خزمەتگوزارى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان. بە پێچەوانەى هەموو ئەو گەندەڵییانەى كە لە كابینەى پێشوودا نموونەى وەكو ڕاگرى كۆلێژى پەروەردەى كەلارى لە خوو گردبوو. كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان گۆمانى ئەوەیان لا دروست بووە كە ئەم گەندەڵییە پەرە بسێنى و كەسانى بە ناو دوكتور وەكو جەنابى دوكتور بەهرۆز جاف ڕابەرى كابینەى نوئ حكومەتى هەریم بێت و خەڵكى بە شەرەف و ئەنفال كراوى گەرمیان زیاتر توورە بكەن پشت گوێ بخرێن.

كۆلێژى پەروەردەى كەلار مەڵبەندێكى رۆشنبیرى و زانستى گرنگە لە ناوچەى گەرمیان بە تایبەت و كوردستان بە گشتى كە بۆ ماوەى شەش ساڵە دامەزراوە و دە بەشى زانستى لە خۆ دەگرى كە هیچ پێوەرێكى زانستى و زانكۆیى لە خۆ ناگرێ . دەرچووانى ئەم كۆلێژە دەبنە هەڵگرى بڕوانامەى بەكەلۆریوس لە بوارە جیاجیاكاندا كە دوا رۆژى ئەم گەلەیان پێوە دەبەستێت و داهاتووى نەوەى داهاتوومان پێیانەوە بەندە. لە هەمان كاتدا بڕوانامەى ماستەر و دوكتورا دەبەخشێت كە هەلێكى زێرین و زەمینەیەكى لە بارە بۆ دروست كردنى زانكۆى ئایندە كە وا بڕیارە لە گەرمیان لە دایك بێت.

هەر لە سەرەتاى دامەزراندى ئەم كۆلێژە زانكۆى سلێمانى وە بەئەمرى تاكە كەسێك و بێگەرانەوە بۆ وەزارەت و حكومەت بڕیارى دانانى ڕاگرى ئەم كۆلێژە درا كە خۆى لە خۆیدا بڕیارێكى هەڵەو یەك لایانە بوو كە بووە هۆى دواكەووتن و پەككەوتنى ئەم كۆلێژە ساوایە.

ڕاگرى كۆلێژ واتە ڕابەرى كۆلێژ كە دەبێت بەرژەوەندى گشتى بخاتە سەرەوەى بەرژەوەندى كەسى و هەمیشە بیر لە پێشخستن و سەركەوتنى كۆلیژەكەى بكات نەك وەكو جەنابى نا دوكتور بەهرۆز كە بیر و هۆشى لاى بەرژەوەندى تایبەتییەكانى خۆیەتى و كەسێكى تەواو گەندەل و دیكتاتۆرێكى بێ وێنەیە كە بووەتە هۆى بێزاربوونى تەواوى ستافەكەى . ئەم راگڕە كەسێكى نەخۆش و هەڵچووە ولە رووى دەروونیوە تەواو نییە كە سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندكارانى ئەم كۆلێژە بە دەستییەوە دەناڵینن. ئەم ڕاگرە كە بەس ڕاگر نیە خاوەن عەقلییەتێكى كۆنە پەرەست و دواكەوتووە كە بە تەنها حیساب بۆ قسەى خۆى ئەكا و هەموو ستافەكەى بە كۆیلە و كرێ چى دەزانى و وخۆى بە ئاغا و دەرەبەكى هەموویان دەزانى.

بۆ زانیاریتان ئەم پیاوە نەخۆشە مێژوویەكى رەشى تۆماركردووە لە گەرمیان كە هۆلاكو و تەتەرەكان شەرمەزاربوون لە چاویە. دەستى رەشى ئەم راگرە گەیشتووەتە سەرجەم دام و دەزگاكانى ناوچەكە بە رادەیەك كە بۆ هەر ئیشێكى فەرمى ئەم كۆلێژە سەردانى هەر دەزگایەكى حكومى و ئیدارى بكەى مەحالە جێ بە جێ بكرێت. ئەم ڕاگرە بە تەنها دوژمنى ئینسانیەت نییە بەڵكو دۆژمنى حكومەت و میللەت و ئاین و خوایە. بۆ زانیاریتان هەر لەگەڵ یەكگردنەوەى هەردوو ئێدارەى سلێمانى و هەولێر و ئیمزاكردنى رێكەوتنى ستراتیجى نێوان پارتى و یەكێتى, بڕیار درا كە وێنەى بەرێزان بەرزانى و تالەبانى لە سەرجەم دام و دەزگاكانى هەرێم هەڵبواسرێت و بە فەرمانى فەرمى بڕیارى لە سەر درا , بەڵام ئەم فەرمانە لە هەموو كوردستان جێ بە جێ كرا جگە لە كۆلێژەكەى بەهرۆز كە بە موڵكى باو باپیرى دەیزانى وە دەلێت با بەرزانى و تالەبانى بچن لە مەسیف وێنەكانیان هەڵبواسن.

درەندەیى ئەم نا بەرێزە ئەوەندە گەورەیە كە خۆى بە خاوەنى مومتەلەكات و بینایەى ئەم كۆلێژە دەزانى . بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندیمان كرد بە چەند بەرێزێك لە ستافى مامۆستاو فەرمانبەران بەڵام زووربەیان نەیانتوانى بە ئاشكرا بۆمان بدوێن. لە قسەكانیاندا درەندەیى و خۆپەرەستى و نەخۆشى ئەم ڕاگرەمان بۆ دەرئەكەوێت كە چوون بە هەرەشەو گۆرەشەى ئەم و ئەو مامۆستاو فەرمانبەرەكانى ترساندووە.

ئەم ڕاگرە كە خۆى بە پوورزاى محمود سەنگاوى دەزانى كە هیوادارم كاك محمود ئاگاى لەم راپۆرتە بێت و پێداچوونەوەى بۆ بكات وە بزانى تا چى رادەیەك ئەم ڕاگرە بووتە هەتك بووى و چوون بە ناوەى بەرێزیانەوە سووكایەتى بە كەرامەتى خەڵك دەكات. وە دەیان جار سووكایەتى بە سەرۆك و سەرۆكایەتى زانكۆى سلێمانى دەكات و بە سەرۆك و زانكۆى نازانى. مامۆستایەك كە نەیویست ناوى خۆى ئاشكرا كات پێى ڕاگەیاندین كە لە رۆژى 1-9-2009 وە لە كاتى دەست بەكاربوونەوەى مامۆستایان و دەست پێكردنى ساڵى نوێ خوێندن , تۆرە لە مامۆستایەك دەبێت كە هەڵگرى بڕوانامەى دوكتورایە وناوى (د.تحسین) كە بە فەرمانى سەرۆكى زانكۆ ووانە دەڵیتەوە بۆ كۆلێژى ئاداب لە خانەقین وە پێى دەڵیت بە فەرمانى كێ دەچیتە خانەقین؟ ئەویش لە ووڵامدا پێى دەلێت بە فەرمانى د.علی سعید سەرۆكى زانكۆ. لە ووڵامدا بە مامۆستاكە دەلێت : د.علی كییە؟؟!! د.علی و قوندەرەكەم !!!!!......... شایانى باسە ئەمە یەكەم جارى نییە وا سووكایەتى بە كەرامەتى خەڵك دەكات وەچەند یین جار بە مامۆستاو فەرمانبەرى ووتووە (بێ ئەخلاق) كە لە راستییدا خۆى بى ئەخلاقە!..

جەنابى دوكتور كەس نەماوە شەرى لەگەڵ نەكات. فەرمانبەرێك كە نەیویست ناوى خۆى ئاشكەرابكات پێى راگەیاندین كە چوون جەنابى دوكتور لە كاتى سەردانى كتێبخانەى كۆلێژ توورە دەبێت لە مامۆستا(.د.ا) ودەیەوێت سووكایەتى بە كەرامەتى مامۆستاى نابراو بكات لە بەردەم فەرمانبەرانى ترى كتێبخانەكە وخۆى لێبكاتە پاڵەوان. بەڵام م(.د)لێى بێ دەنگ نابێت و لەبەردەم هەموو فەرمانبەران ووڵامى دەداتەوە و پەلامارى جەنابى دوكتور دەدات و چنێوى پێدەدات و هەرەشەى ئەوەى لێئەكات كە چێتر نابێت بجێتە كتێبخانە. پە پێى زانیارێكان هەتا ئیستا ڕاگر نەچووەتە ئەو كتێبخانەیەو ئێمەش پێشنیازى بۆ دەكەین كە ئەم كتێبخانەیە بخاتە سەر میلاكى پەیمانگا ؟؟!!!!

شایانى باسە ئەم مامۆستایە هەڵگرى بەروانامەى ماستەرە لە بوارى میژووى ئیسلامى بەڵام جەنابى دوكتور هەتا ئیستا ئیعترافی بە بروانامەى ناوبراو نەكردووە وە لە لایەكى تر مامۆستایى كى ترى كە هەڵگرى هەمان بڕوانامەیە و لە هەمان پەیمانگا كردوویەتى بە سەرۆك بەش , لە بێ خەبەران كەش كەش سەلەوات .

گەندەلى ئەم ڕاگرە بووتە هۆى بێزار بوونى هەموو ستافى كۆلێژەكە تا رادەیەك ئەگەر حكومەت جارەسەرى ئەم كێشەیە نەكات ئەوە بە دوورى نازانیین كە خۆپێشاندانى لێبێتەوە. بۆ نموونە پاسى كۆلێژەكە كە هاتوو چوو بە فەرمانبەران دەكات ساڵى پار بە برى 2750000 هەزار دراوە بە كەسێك بە بێ تەندەر وە بە نەهێنى , كە چی ئەمسالیش بە نهێنى وە بە بێ تەندەر داویەتى بە هەمان شۆفێر كە ئەمە پێچەوانەى هەموو رێنەمایەكانى داراییە.

ئەم ڕاگرە خاوەن عەقلییەتێكى خێلەكى كۆنە كە مانەوەى لەم كۆلێژەدا شكستێكى گەورەیە بۆ یەكێتى ریزەكانى گەل. لە هەڵبژاردنى 25-7-2009 وە لە كاتى كە بینایەى كۆلێژەكە بنگەى دەنگدەران بوو , داوا كرا لە جەنابى نا موبارەكى كە مامۆستایان و فەرمانبەرانى كۆلێژەكە چاودێرى سندوقەكان بكەن . جەنابى نەك هەر رێى نەدا كە مامۆستایان و فەرمانبەران بەشداربن بەڵكۆ تەنانەت رێگاى نەدا بینایەى كۆلێژەكە ببیتە بنگە. ئەم كردەوەیە بەرێز بەرپرسى كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكانى تۆرە كردو وە بەرێزیان ووتیان كە ڕاگرى ئەم كۆلێژە پێى راگەیاندوون كە هێچ كێشە نییە لاى ئەگەر ماڤی دەنگدەران بفەوتى و شوێن نەبێت دەنگى تێدا بدەن.

بوونى كەسێكى گەندەڵ لە زانكۆ نیشانەى لاوازى حكۆمەتە. مامۆستایەك پێ ڕاگەیاندیین كە داخوازى پێشكەش كردبوو بۆ ماستەر بەڵام جەنابى ڕاگر پێى راگەیاندبوون كە ئەم كۆرسیانە تەنهابۆ خوێندنى باڵایەو وەزارەتى پەوەردە ماڤى پێشكەش كردنى نییە . كە چى داخوازێك بە ناو (م.ئا) بە وەرەقەى مەڵبەندى كەلار ماڤى ئەوەى پێدرابوو كە پێشكەشى داخوازى بكات و كەسانى تر لێى بێ بەش كران. شایانى باسە كە ساڵانە چەندەها كورسى بۆ خوێندنى باڵا دەكرێتەوە كە چى ئەم كورسیانە بە بەتالى دەمێنێتەوە چونكە ئەم ڕاگرە رێ نادات بە كەسانى تر هی خۆى نەبێت داخوازى پێشكەش بكەن.هەندى جار بیانۆى جۆراو جۆر دەهێنێتەوە وەكو دەبێت معید لە دوو ساڵ كەمتر خزمەتى نەبێت كە چى براكەى بە یەك مانگ خزمەت لە خوێندنى باڵا وەرگیراو بێ ئەوەى ئەو یاسانەى كە هەمیشە باسى لێوە دەكات بەسەر براكەى سەروەرى بكات. ئیستا سەرۆكایەتى زانكۆ لێكۆلینەوە دەكات لە و بارەوە.

ئەم ڕاگرە جگە لەوەى ڕاگرە پۆستى سەرۆكایەتى سێ بەشى ترى لە ئەستۆیە كە كە پێچەوانەى هەموو عیرف و عاداتیكى زانكۆییە . شایانى باسە كە ئەم بەشانە مامۆستاى بە ئەزموون و بە تواناى باشى لێیە بەڵاِم لەبەر ئەوەى بە رازو ئارەزووى ئەم ڕاگرە ناجولێنەوە بۆیە بڕیارى داوە خۆى سەرۆكایەتى بكات. پیَِم وایە ئەگەر وەكو بەشى عەرەبى و جوگرافیا مامۆستاى عەرەب و سەلەفى هەبوایە ئەوە ئەم بەشانەش سەرۆكى سەربەخوویان هەبوو.

گەندەڵى ئەم ڕاگرە ئەوەندە زوورە كە ئەگەر بە زووترین كات چارەسەرى بوو نەكرێت وە لە زانكۆ دوور نەخرێتەوە ئەوە ناچار دەبین فایلەكانى موێل و بغدادو رمادى و شارەبان بۆ خوێنەرانى خۆشەویست ئاشكەرا بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە