كوردستان پۆستیش هه‌ڵه‌یكرد؟؟؟

Friday, 10/06/2011, 12:00

1575 بینراوە


هەفتەى پێش ئێستا لەسایتى كوردستان پۆست، ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایە ئەو بابەتانەى كە لە رۆژنامەى حیزبی بڵاوبكرێنەو بۆ سایتى كوردستان پۆستى رەوانە بكرێت، ئامادە نین بڵاویبكەنەوە،بەڵام ئەوەتا سەیوان عومەرى جاشی مەحمود سەنگاوى كە لە جنێو پۆستەكەیدا ئەو بابەتەى كە بە ناونیشانى(مەلا بەختیار،قایمقام،خانەقین لە نێوان خزمەت و پەلوپۆكردن و چاكسازیدا)،ئەم بابەتە لە جنێو پۆستەكەى لە ژمارە (31) 13 ئایاردا بڵاویكردۆتەوە،ئێستاش لە كوردستان پۆست جارێكى تر بڵاوی كردوەتەوە،ئەمە لەكاتێكدا خودى ستافی ئەو سایتە خۆیان وادەرخست كە حەرامە بۆ ئەوان كە بابەت لە رۆژنامەى حیزبی بڵاوبكرێتەوە دواتر ئەوان بڵاوى بكەنەوە،واى دەبینین كوردستان پۆستیش لەمە راستى نەكرد..
ئەمە جگە لەوە ئەم شەڕە بەپاڵپشتى مەحمود سەنگاوى دەكرێت و پشتیان لە مەلا به‌ختیاركردووە، ئەمە لەكاتێكدا لە گەرمەى ململانێكەی 17/5 هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستاندا ئەو بەناو رۆژنامەنووسە لە رۆژنامەكەیدا دەینوسی مەلا بەختیار لە گەرمیانەوە گردەكە دەسوتێنێت و خەڵكى و بەرپرسانى هاندەدا لە بزوتنەوەى گۆڕان،؟؟!!كەچى ئێستا زوو بە زوو پشتى لێكرد كەوا جارێك تیرۆرى دەكات و جارێك هەڕەشەى لێدەكات و جارێك لەسەرى دەنوسێت،". هەر ئەو كوڕە لەلایەن سەنگاوییەوە وەكوو ئامرازێك بەكارى دەهێنن بۆ ئیشى هەواڵگیرى و سیخوڕى،ئەمەیش لەلایەن پیاوكوژەكەى یەكێتیەوە هەڵنراوە تا لەسەر مەلا بنوسێت ساحەكەى بۆ چۆڵبكرێت"؟؟ ئەم جنێو پۆستەى قەڵەم فرۆش و خودى خۆى جاش و قەڵەمێكى یەكێتییە لەو كاتەوەى محمود هاتۆتە گەرمیان،پشتى لە مەلا بەختیار هەڵكردووە، چونكە پارەى باشترى دەستدەكەوێت بەناو رۆژنامەكەیەوە؟؟؟. با كوردستان پۆستیش بەكار نەهێنێت بۆ ئەو شەڕە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە