كۆبونەوەى داهاتووى پارتى ویەكیەتى و ئۆپۆزسیۆن لەسەر سێ خاڵى یەكلاكەرەوە ئەبێت

Monday, 04/07/2011, 12:00

1555 بینراوە


كۆبونەوەى داهاتووى هێزە فەرمانڕەوا و ئۆپۆزسینەكان لەسەر سێ خاڵى یەكلاكەرەوەى پێَشەكى پڕۆژەكەى هەردووپارتى فەرمانڕەوایى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان دەبێت كە پیشكەشى ئۆپۆزسیۆنیان كردووە و داوا دەكات هەرسێ لایەنى بزووتنەوەى گۆران و یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان و كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان، وەڵامیان بدەنەوە سەبارەت بەوەى بەشداری لەحكومەتى بنكە فراوان و هەڵبژاردنى پێشوەختدا دەكەن یان ریكەوتنێكى نوێى سیاسى لەگەڵیان گریدەدەن یان دەگەرێنەوە بۆ دۆخى ئاسایى پێش حەڤدەى شوبات.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ زنیارى ئەوەى لایە" تائێستاش ئۆپۆزسیۆن سورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى حكومەتى هەرێمى كوردستان و دروستكرنى حكومەتێكى نوێ، وە ئۆپۆزسیۆن ڕەزامەندە لەسەر بەشداریكردن لەحكومەتێكى ئینتقالى بەلام بەهیچ شیوەیەك رازى نیە برواتە ئەم حكومەتەى ئیستا وناوى لى بنریت حكومەتى بنكە فراوان".
زانیاریەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ ئەوەش ئاشكرا دەكەن" لایەنى دەسەڵات بەروونى ئەوەیان بە ئۆپۆزسیۆن ووتووە پڕۆژە چاكسازیەكەیان بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن بەكارهێناوە، بۆیە لایەنى دەسەڵاتیش بۆ بانگەشەى هەڵبژراندن پێویستیان بەوەیە خەڵك بڕوا پى بكەن كە تەنها قسەكانى ئۆپۆزسیۆن كارى پى نەكراوە" بۆیە لەكاردانەوەى ئەوەدا دەسەڵات ئەو پڕۆژەیەى نوسیوە بۆ ئەوەى پڕۆژەیەكى هاوبەشى لێ دروست بكەن تاوەكو لەكاتى هەڵبژارندا ئۆپوسیۆن نەڵێت ئیمە پلانى چاكسازى هەرێمى كوردستانمان داڕشتووە.
لە ئێستادا یەكێتى و پارتى سەرقاڵى ئەوەن بەهەر جۆرێك بێت ئۆپۆزسیۆن هاوبەشى پێى بكەن لەگەڵ خۆیان لە حكومەتى هەریمى كورستاندا هەربۆیە لەناو پڕۆژەكەیاندا جەختیان لەخالى یەكەم كردووتەوە، بەهەر جۆرێك بێت دەیانەوێت ئۆپۆزسیۆن پەلكیش كەنە ناو حكومەتەوە، ئۆپۆزسیۆنیش هەرسێ لا رێكەوتون لەسەرە ئەوەى بەهەموولایەكیانەوە كار بەو ئاراستەى ئوە دەكەن یان حكومەتى ئینتقالى یان بەشدارى نەكردن وە ئەگەر بەتەواوفوق نەبێت بەشدارى لەو حكومەتەدا ناكەن.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤە هەواڵ و زانیارى پێشبنى ئەوە دەكات، لەكاتى سەرنەگرتنى كۆبونەوەكا ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبیت بەكارى ئۆپۆزسیۆن بونى خۆى بەلام بەمیكانزیمیكى نوى وبە شێویەكى توند وبەهیزتر روبەرووى گەندەڵیەكانى حكومەت و چاودیرى كردنى دام دەزگاكانى دەكاتەوە و راگەیاندن بەشێویە كى شەفافتر زانیارى وكەمتەرخەمیەكانى حكومەت دەخاتەروو بۆ هاوولاتیان وە ئۆپۆزسیۆن كۆمەڵیك كارتى بەدەستەوەیە بەپیى بارودۆخەكان بەكارى دەهێنیت، بۆیە لەم روانگەیەوە ئۆپۆزسیۆن دەیەویت لەم قۆناغەدا كۆتایى بەكۆبونەوەكان بهینریت و زیاتر لەوەش كات بەفیرۆ نەدریت و خەڵك زۆرتر متمانە لەدەست نەدەن بە ئۆپۆزسیۆن ، چونكەتا كۆبنەوەكان بەردەوام بن خەلك زیاتر بى ئومید دەبیت بەئۆپۆزسیۆن، لەپاش كۆتاى هاتنیش بەكۆبونەوەكان هەموو ئەگەرەكانیش دەرگایان واڵا دەبیت.

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ زنیارى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە