سەمای زەردەواڵەکانی شاناز ئیراهیم ئەحمەد

Sunday, 22/05/2011, 12:00

2015 بینراوە






شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەندێ جار توشی ئیزدواجییەت ئەبێ و لە دوو کەسایەتی جیاوازدا خۆی ئەبینێتەوە ، ئەم ئافرەتە لە بەریتانیا بوو بە هۆی تێکشکانی ڕیزەکانی یەکێتی و پەراوێزخستنی کادرە بە توانا و بە ئەزمونەکانی ئەو حیزبە ، لە قۆناغەکانی خوێندندا کەسێکی فاشیل بوو نەیتوانی ناوەندیش تەواو بکات ، بۆیە ڕقی لە هەمو ئەو کەسانەیە کە بڕوانامەیان هەیە و زمانی ئینگلیزی باش ئەزانن . ئەم کەسە نەخۆشە وا فێرکراوە کە بەریتانیا بەشی ئەم بنەماڵەیەیە و لای هەندێ ئەندام پەرلەمانی بەریتانی خۆیان بە دەم سپی کورد ئەزانی ، بەڵام کە حکومەتی هەرێم بەیان سامی عبدالڕحمان یان کرد بە نوێنەری خۆیان لێرە ،ئەم ژنە نەخۆشە کەوتە دژایەتی کردنی بەیان تا ئێستاش هەر بەردەوامە .
سەبارەت بەو چیرۆکە نەزۆکە بێ مانایەیەی کە دوای چەند مانگێکە ڕوویداوە خستوێتە بەردیدی خوێنەرانی کوردستانی نوێ . من هیچ قسەیەک ناکەم ،تەنها داوا لە خوێنەرانی بەڕێزی کوردستان پۆست ئەکەم با کلیک لە سەر ئەم لینکە بکەن و شاناز ببینن کە چۆن پۆلیسی بەریتانی لە ناو هۆڵی دەنگداندا بە تەزویرەوە گرتیان ، لەو کاتەدا خۆی و مەسینە هەڵگرەکەی هاوار حاجی لە بەردەرگای هاتنە ژوورەوە .هویە الاحوال المدنیە یان ئامادەکردبوو بە ناوی ئەندامەکانی خۆیان تا بتوانن دەنگ بدەن بە پاڵیوراوەکانیان ،گۆڕانخوازان هەر لە ئەندامەکانی یەکێتییەوە هەواڵیان پێ گەیشت کە شاناز و هاوار تەزویر ئەکەن ، خەبەر درا بە پۆلیس لە ناو هۆڵەکە ، خۆشبەختانە پۆلیس توانی دەستەکەیان کەشف بکات و شاناز ئەگریا و ئەپاڕایەوە کە زیندانی نەکەن .. نەک وەکو خۆی ئەڵێ گفتوگۆیان لە گەڵ کردوە سەبارەت بە کۆمپانیای مۆم فرۆشتن .. فەرمون خۆتان فلیمەکە ببینن ....
http://www.youtube.com/watch?v=OQ76ujwcGSE
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە