تكایە چیتر لێ مەگەرێن كۆبونەوەى پێتج قۆڵ بڕى لەپەرلەمان ئەنجام بدرێت

Monday, 04/07/2011, 12:00

1526 بینراوە


یەكێتى و پارتى دواى 8ساڵ لەبراكوژى و بەكوشدانى هەزاران رۆڵەى ئەم وڵاتەلەپێناوپارەى گومرگى ئیبراهیم خەلیل و دواى 86كۆبونەوە ئینجا بەجەختى ئەمریكا بەناوپێكهاتنەوە ، بەڵام چ پێكهاتنەوەیەك پێكهاتنەوەیەك كەدواى 13ساڵ هێشتا ئاسەوارى دووئیدارەیى كۆتایى نەهاتووەو هەرگیزیش كۆتایى نایەت.
ئەوان هەمیشە حەزیان بەكۆبونەوەیە ، چونكە لەكۆبونەوەكاندا یەكتردەبینن و پرۆژەى بازرگانى هاوبەش دادەنێن و بەچاكێت و پانتۆڵى ئیتاڵى لەشاشەى تی ڤى یەكان دەردەكەون، دواى خۆپیشاندانەكەى 17ى شوبات یەكێتى و پارتى وەك دێوەزمە كەوتنە بەرگیانى ئەو گەنجانەى كەتەنیا داواى نەمانى گەندەڵیان دەكرد، لەولاشەوە لایەنە بەناو ئۆپۆزسیۆنەكان ئەو ئۆپۆزسیۆنانەى كەبودجەكانیان بۆزیاد بكرێت هیچ كێشەیان نییە، ئەو گەنجە داماوانەیان بەسەرلێشواو گێرەشێوێن وەسف دەكرد، بەڵام دواجار كەزانیان ئەم مەسەلەیە بۆبازرگانى سیاسى باشە 180پلەى پێوانەى لەقسەكانیان پاشگەزبوونەوەو بایان دایەوەو هاتنە پشتگیریان لێكردن و نان و پیازیان بەخوێنى ئەو گەنجانەوە خوارد، یەكێتى و پارتى دواى خۆپیشاندانەكەى 17ى شوبات و كوشتنى 10كەس و بریندارى كردنى هەزارانى تر هەربێ منەت بوون ، بەڵام كاتێك گەیشتنە سەرەمەرگ و زانیان ئەگەر خۆپیشاندانەكان بەردەوام بێت كۆتاییان پێدێت، ئینجا كەوتنە دانووسان و بەناو چاكسازى یەوە، ئۆپۆزسیۆنە خۆش باوەركانى ئێمەش كەتەنیا بۆئەوە ئۆپۆزسیۆنن كەبودجەكانیان كەمە، هەرزوو هاتنە بڕواو دانووسانیان كردو ناویان نا دانووسانى پێنج قۆڵى، بەڵام ئەمە دانووسانى پێنج قۆڵى نییە، بەڵكو ئەمە دانووسانى پێنج قۆڵ بڕیى یە،بەڵێ بەئۆپۆزسیۆن و بەدەسەڵات دەیانەوێت قۆڵى ئەم میلەتە داماوە ببڕن، ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت وانیشانى بدات كەئەوان نوێنەرى خۆپیشاندەرانن وئەوان تۆڵەى شەهدیانى 17ى شوبات دەكەنەوەو بەفشارى ئەوان چاكسازى دەكرێت ، بەڵام ئەوان لەم لاوە پەرلەمانتارەكانیان خەریكى ئیمتیازن و پاسەوان بۆخۆیان زیاد دەكەن، ئەوان دەیانەوێت قۆڵى ئەومیلەتە ببڕنەوەو بەهۆى ئەم دانیشتنانە هەم بودجەكانیان بگەرێننەوە هەمیش خۆیان پیاوچاك نیشان دەن و ببنە دەمڕاستى ئەم میلەتە، لەولاوەش دەسەڵاتى یەكێتـى و پارتى گۆڵى خۆیان كردوو بەهۆى ئەم دانووسانە پێنج قۆڵ بڕیە توڕەیى و رقى جەماوەریان دامركاندەوەو ئەمجارەش درێژەیان بەدەسەڵاتدا،
تكایە پەرلەمانى كوردستان ئەگەر ئێوە بەراستى نوێنەرى گەلن و ئەگەر پەرلەمان شوێنى دەركردنى یاسایە چیتر مەهێلن ئەمجۆرە كۆبونەوانە لەتەلارى پەرلەمان بەرێوەبچێت، چونكە ئەوانە هەرپێنج لایەن درۆدەكەن لەپەرلەمان كات دەكوژن و پێدەكەنن وگاڵتە دەكەن، ئەى ئەگەر وانییە، بۆچى دواى چوار كۆبونەوە تازە یەكێـتى و پارتى بەخۆدێنەوە كەئەوانیش پرۆژەیان هەیە، ئاخەر لەكوێى ئەم دونیایە دەسەڵات پرۆژەى داوە بەئۆپۆزسییۆن ، ئەگەر بۆگاڵتەكردن و كات كوشتن نەبێت، تكایە دەریان بكەن و چیتر مەهێلن ئەم پێنج قۆڵبڕە لەپەرلەمان كۆببنەوە، بەدەردەى فەرەنسۆحەریرى گوووتەنى بابچن لەمەیدانى حەیوانان كۆببنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە