ئێستا جێگەیەکی بەمانا بۆ ئۆپۆزسیۆن نەماوە لە پەرلەماندا

Tuesday, 02/07/2013, 12:00

2028 بینراوە





(دووساڵ سەرۆکایەتی بارزانی فەلافل و انت ماشی)


دەسەڵات باش دەیزانی کە ئیدی ئۆپۆزسیۆن بڕیاری پێش وەخت بڕیاری لەسەر دراو، قبوڵ ناکات، باش دەیزانی ئۆپۆزسیۆن دووساڵ درێژکردنەوەی ویلایەتی بەسەرچووی مەسعود بارزانی قبوڵ ناکات، ها لەپەرلەمان ها لە ژورە تاریک و نوتکەکان، بۆیە پێش ئەوەی بڕیارەکە ببەنە سەر مێزی پەرلەمان، وەک پیشەی هەمیشەییان سەبەتەیەک فەلافلی فیکاویان حازکردبوو، ئەوەش یەک لەو بڕیارانەبوە کەلە کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتیدا لەپاڵ بڕیاری تازەکردەوەی عەرشی ویلایەتی سێهەمیندا داویانە، تا بوێری پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لەکەدار بکەن.
ئاخر ئەوان بۆیە بەکۆی دەنگی خۆیان لە گەڵ خۆیاندا بڕیاریان لەسەر فەلافل دا بۆ ناشرینکردنی ئۆپۆزسیۆن دەیانزانێ کە پیزا و کەباب بێنن کەس باوەڕیان پێناکات وەک ناشیکات چونکە ئەوانە نوێنەری خەڵێکن کە شوکری لەفەیەک فەلافل دەکەن نەک ڕیایی بۆ دەسەڵات.
من ئەو پەرلەمانتارانە بناسم ژێکانی قوڕگیان هێندە بەهێزە و خۆماڵیە کە پێویستیان بە فیکەی تورکی و ئێرانی نەبێت، قەڵەمەکانیان هێندە تیژە کە پێویستیان بەچەک نەبێت.
ئێستا جێگەیەکی بەمانا بۆ ئۆپۆزسیۆن نەماوە لە پەرلەماندا ، ئێستا کاتی ئەوەیە ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ گەلدا مەیدان تەحریر ئاسا شەو و ڕۆژیان لە شەقام بخەنە سەر یەک بۆ گۆڕینی سیستەمێک کە هەموو ئازادیەک لای ئەو تێپەڕاندنی هێڵی سورە، وەک عەلی باباو چل دزەکە لە ماڵ و سامانی گەل دەڕوانێت، پەرلەمانێک و سەرۆکایەتیەکەی ئامادە نیە بۆ دەقەیەک گوێ لە ئۆپۆزسیۆن بگێرت هیچ شەرعیەتێکی لای گەل نەماوە، خوشک و برایانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان ، دەڵێن کات شمشێرە نەتبڕێت دەتبڕێت، کات لەوە بەسودترە بە چەلەحانێی پەرلەمانێکی مەجلیس قیادە سەورە ئاسا تێپەڕێنی ئێستا وەختی شۆڕشە و گۆڕانە، باشووری کوردستان پێویستی بە شۆڕشێکی نوێخوازی جەماوەری سەرتاسەری هەیە.


سەلاح خدر / بڕۆکسل


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە