بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


به‌ په‌له‌ پارتی به‌ زۆر له‌ هه‌ولێر ئه‌م ئێواره‌یه‌ لایه‌نگران و ئه‌ندامنیان کۆکرده‌وه‌ له‌ یاریگای هه‌وڵیر

Wednesday, 06.24.2009, 12:00

832 بینراوە


ئه‌م رۆ ئێواره‌ به‌ زۆر پارتی له‌ رێگه‌ی ناوچه‌کان و لق و رێکخراوه‌کانیان خه‌لکی لایه‌نگرو ئه‌ندامانیان به‌زۆر کۆکرده‌وه‌ گوایه‌ بۆ کاری زۆر پێویسته‌ ، پێیان رانه‌گه‌یاندونه‌ که‌ کۆیان ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ یاریگای نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌ ووتاری مه‌سعود بارزانی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن بۆ لیستی کوردستانی بۆ ده‌نگدان به‌ مه‌سعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، به‌لام ‌ لایه‌نگرانی پارتی که‌ زانویانه‌ ‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کۆکراونه‌ته‌وه‌ ،له‌ پێش لق و ناوچه‌و رێکخراوه‌کان زۆریان پێش لق و ناوچه‌و رێکخراوه‌کانیان به‌جێهێشتوه‌و گه‌راونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت که‌ له‌ کۆسته‌ره‌کان کۆکرابوونه‌وه‌ زۆریان هه‌ر له‌ رێگه‌ ده‌به‌زیون و خۆیان ده‌ربازکردوه‌ له‌ به‌زۆر بردن و راپێچکردنیان بۆ یاریگای هه‌ولێر بۆ به‌رده‌م مه‌سعود بارزانی ، ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه‌ چونکه‌ زۆر له‌ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتیش باوه‌ریان به‌ قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی نه‌ماوه‌و زۆرێک له‌ وانه‌ ئێستا گۆران خوازن و پشتگیری له‌ لیستی گۆران ده‌که‌ن به‌ نهێنی و به‌ ئاشکرا بانگه‌شه‌ی گۆران ده‌که‌ن
له‌ هه‌ولێر

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر