که‌چی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ، هه‌زاره‌ها گه‌نده‌ڵی و کاره‌سات و کوشتن و بڕین ڕووده‌دات که‌سێکمان نه‌بینی له م لێپرسراوانه بێته پێشه‌وه و ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه....چه‌نده‌ها که‌س به‌هۆی ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر یان که‌مته‌رخمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و شرینقه لێدانی هه‌ڵه ونه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵه‌وه ده‌مرن ، وه‌زیری ته‌ندروسی و دکتۆره‌کان ده‌ڵێن قه‌زاوقه‌ده‌ر بووه.. دیواری قوابخانهکان ده‌روخێن به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانماندا و قوابخانهکان هیچ جۆره خزمه‌تگواری و ستانده‌ری قوتابخانه‌یان تێدانیه و هه‌ر له به‌ندیخانه ده‌چن ، که چی وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌ر مێش میوانی نیه و چه‌ند که‌سێکی هه‌لپه‌رست له سوید وئهورپاوه ده‌هێنته‌وه که باسی سیسته‌می سویدیان بۆ بکات و چه‌ند ساڵه باسی ڕیفۆرمی خوێندن ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی چ ئه‌نجامێکی هه‌بوو بێت... ڕۆژ نیه خه‌ڵک به کاره‌ساتی ڕێگاوبان نه‌مرێت و بریندار نه‌بن و که‌چی وه‌زیری هاتووچۆ وڕ ێگاوبان نه‌مانبینی دوو قسه بکات و چاره‌سه‌رێک بدۆزێته‌وه... ئه‌وه لافاوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی و قوربانیه‌کانی ، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌خات له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه که‌س به‌که‌س نه و ئه‌وه‌ی نرخی نه‌بێت ژیانی هاووڵاتیانه و گروپێکی چه‌کداری مافیا و بنه‌ماڵه‌یی ده‌سیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا و ئه‌وه‌ی نه‌یانبێت وویژدان و هه‌ست به لێپرسینه‌وه و ئه‌رک و دڵسۆزیه بۆ خه‌ڵک و نیشتیمان.. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی هیچ کام له‌و لێپرسراوانه ده‌ست لهکارناکێشهوه به پێچه‌وانه‌ی لێپرسراوه‌کانی زۆربه‌ی ووڵاتانی ده‌ره‌وه که له‌سه‌ر که‌مترین که‌مته‌رخه‌می یان کاره‌ساتێکدا ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه؟ گه‌ر سه‌یری سی ڤیCV و ڕابردووی هه‌ر یه‌که له‌م لێپرسراوانه‌ی هه‌رێم بکه‌ین ده‌بینین هیچ بڕوانامه و ته‌جروبه‌ی به‌ڕێوبردن و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی هیچ خیبرهیهک نین که بتوانن وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاسایی بژێوی خۆی و خێزانی په‌یدابکات ، به‌ڵکو هه‌ر ده‌زانێت وه‌ک کوێخایه‌ک ئه‌مر بکات و خه‌ڵک خزمه‌تکاریان بکات و هه‌ر قسه‌یه‌کی کرد ئیتر قسه‌ی ئه‌و بێت ، هه‌روه‌ک چۆن له شاخیشدا هه‌ر هه‌مان ڕه‌وشتیان بووه .. ئه‌و گه‌وره لێپرسرا و که‌سانه‌ی له ووڵاتانی تردا که ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه له پۆسته‌کانیاندا ، به‌هۆی بڕوانامه و ته‌جروبه وشاره‌زاییان له کارکردن له بواره‌کانی ژیان دا ، ده‌توانن کار بکه‌ن وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاسایی و بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکه‌ن... به‌ڵام وه‌ره زۆربه‌ی ئه‌م مافیا و دز و چه‌تانه‌ی لای خۆمان بێنه پێش چاوی خۆت ، وا دابنێ گه‌ر ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه ،و وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاساییان لێ بێت ، چ جۆره کارێک بتوانن بکه‌ن و بژێوی خۆیان و خێزانیان دابین بکه‌ن ، با باسی مه‌سعوود بارزانی بکه‌ین ، ئایا ئه‌م کابرایه به شه‌هاده‌ی سێی ناوه‌ندیه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ خیبره‌یه‌کی له‌هیچ کارێک‌دا هه‌بێت ، ده‌بێ بتوانێ چ کارێک بکات ، گه‌ر ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه وهه‌رێم سیسته‌مێکی دیموکراسی بێت ! یان زۆربه‌ی وه‌زیره‌کان و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان ، گه‌ر ده‌ست له‌کاربکێشنه‌وه ، ده‌بێت چ جۆره کارێک بتوانن بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی نه‌یانبێت ئاستێکی به‌رزه له خوێندن و ته‌جروبه‌ی کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنه له بواره‌کانی ژیاندا... ڕه‌نگه هه‌ندێک له‌و لێپرسراوانه به حوکی خوێندنیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و کارکردنیان له کومپانیاکان له‌و ووڵاتانه‌دا ، ته‌جروبه و مێژوویه‌ک له کارکردنیان هه‌بێت ، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و دزی و تاڵانیه زۆره‌ی که له کوردستانی باشوور ده‌کرێت ، ئه‌مانیش زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون وکهوتوونه دزینێکی زۆر و یارمه‌تیده‌ری لێپرسراوا گه‌مژه‌کانی تری ده‌سته‌ڵات ده‌ده‌ن له زیاتر به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان ، نموونه‌ی ئاشتی هه‌ورامی بۆ نموونه...
هه‌ر بۆیه له‌م هه‌رێمه دا هیچ که‌سێکی لێپرسراو چ له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و و وه‌زیرو فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان دا ده‌ست لهکارناکێشنهوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی که ڕووده‌ده‌ن و ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و دۆکۆمێنتانه‌ی ده‌خرێنه‌ڕوو له گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت و ترۆرکردنی هاووڵاتیان ودزینی ئاشکرای ژێرخان و سه‌رخانی کوردستان ، چونکه خۆیان بریتین له‌و که‌سه ئاست نزم و دزوجهردانه و هیچ شتێکی تر له ژیانیاندا فێرنه‌بوون جگه له کۆێخایه‌تی و کوشتن و خیانه‌ت و دزی و چه‌ته‌یی و به‌کرێگیراوی بۆ دوژمنان و داگیرکه‌ران، هه‌ر بۆیه ئه‌مانه ناتوانن وه‌ک هاووڵاتیه‌کی ئاسایی بژین و بتوانن کار بکه‌ن و بژێوی خۆیان به شێوه‌یه‌کی ئاسایی و دادپه‌روه‌رانه په‌یدابکه‌ن ، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌روه‌کوو مشه‌خۆر لهسهرلاشهی کۆمه‌ڵگا بژین .