بانگەوازێك لە هاوڵاتیەكى كوردەوە بۆ خەڵكى شارى هەڵبجە

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

3478 بینراوە


بونیا محەمەد هۆ خەڵكى شارى هەڵبجەى بریندارى غەدر لێكراوى شەهیدبوو، سڵاوتان لێبیت ... من وەك نوسەرێكى خەمخۆرى كوردان یەك شتتان بیردەهێنمەوە و دواتریش یەك دواتان لى َدەكەم كە دڵنیابن جێبەجێ ى بكەن سودى خۆتانى تێَدایە...
هەڵبجەییەخۆشەویستەكان هەموتان رۆژى 16 3- 1988 تان لە بیرە و ئێستاش خەم و خەفەت و ئازارەكانى لەسەر دەورن و جەستەتان هەرماوە و رۆژنیە ئازارو فرمێسك هەڵنەرێژن ...ئێستاش ناسۆریەكانى سەعات 11ى رۆژى 16 3- 1988 هەرماون و نابڕینەوە و بڕواش ناكەم قەد ببڕێنەوە كە بەعسى نەگریس بە فرمانى سەددامى گۆڕبەگۆڕو بەسەرپەرشتى عەلى كیمیایى گروێى لە زیندانا چەقیو بەسەرى هێنان و بەهۆیەوە (5) هەزار نازدارى شارەكەتانى خنكان و هەزرانى تریشى بریندار و تەنگەنەفەس كرد كە هەروەك وتم ئێستاش ئازارەكانى دەچێژن و ئەو حكومەتە گەوەرەیەى كەلە جولەكە پارەى زیاترە رۆژ نییە كەشوف فش نەكات ئامادەنیە بتاننرێتە دەروە جگەلەمە هەموشتان لە بیرتانە كە 8 ساڵ دواى كارەساتى شارەكەى ئێوە و لە بەرەبەیانى 31 ى ئابى 1996 ەوە چۆن مەسعودى خائین بۆ گرتنەوەى شارى هەولێر و هەمو كوردستان و كوشتنى كورد دەستى بەعسى گرت و هێنایەوە هەرێمى كوردستان و ئەو پەرلەمانەى كە ئێستا بەبەرهەمى خوێنى شەهیدان وەسفى دەكات و هەرناوناوە دەچێتە ئەوێ بریارى سەیر سەیردەردەكات و كوردایەتى خۆى تیادا ریكلام دەكات كردیە گەراجى دەبابەكانى بەعس !بۆیە داواتان لێدەكەم كە هەردو رۆژەكەتان لە بیر بێت وبەراودیان بكەن وتوخوا نەكەن هەرگیز دەنگ بدەن بەو مەسعودە خائینەى كە بەتەمایە هەتاهەتایە ماڵو خێروبێرى كورد بۆ خۆى ببات و میللەتیش قڕ بكات و بە زمانە تویكڵە مۆزەكەى هەڵمان خەڵەَتێنێ!
دەنگنەدانتان بەمەسعودى خائین و خۆفرۆش ومیللەت فرۆش نیشانەى بەوەفابونتانە بەرانبەر بە خوێنى 5 هەزار پەپولەى هەڵبجە كە سەدام و عەلى كیمیایى گڕوێ لە چەند دەقیقەیەكدا هەڵوەڕاندن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە