Friday, 03/05/2013, 12:00
4118 بینراوە
1. دوای راگه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان، وا بڵاوکرایه‌وه که ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌یدا نامه‌یه‌کیشی ناردووه! ئایا ده‌توانن به‌شێک له ناوه‌رۆکی ئه‌و نامه‌یه‌مان بۆ ئاشکرا بکه‌ن، پێمان بڵێن له‌و نامه‌یه‌دا چی دیکه گووتراوه ؟ بۆچی ناوەڕۆکی نامەکە نەگەیشتە ئاپورەی خەڵک تەنها ئەو پەیامە گەیشت کە بە وشەیەکیش ناوی کوردستانی تێدا نییە ، هێندەی باسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی تێدا هاتبوو، لەکاتێکدا بە بەر چاوی گەلانی ڕۆژهەڵاتەوە گەلی کورد مەرگەساتی دنیای بەسەر هاتووە ؟
وەڵام: راستییەکەی پێش ناردنی پەیامی نەورۆز دوو نامەی بۆ کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە، رێکخستنەکانی ئەوروپا، پارتی ئاشتی و دیموکراتی بەدەپەی ناردبوو. ئێستاش چەند نامەیەکی تری ناردووە. لەو نامانەیدا باسی لە دەستپێکردنی پێواژۆیەکی نوێی چارەسەری دیموکراتی پرسی گەلی کورد و کوردستان و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و بارودۆخی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوین دەکات و راو بۆچوونی خۆی لەمبارەیەوە دەربڕیوە و تیشکی خستۆتە سەر ئاستی ئەو لەیەکتێگەیشتنەی کەوا دیالۆگی نێوان خۆی و شاندی دەوڵەت پێیگەیشتووە و داوای لێیان کردووە کە را و بۆچوونی خۆیان لەمبارەیەوە دەرببڕن. وا باس دەکرێ کە نامەکە چەند بەشە و لەرووی فەلسەفی و پرەنسیپی و سیاسی و کراداری باس لەوە دەکات کە چۆن پرسی کورد دەکرێ چارەسەر ببێت، هەروەها باس لەوەش دەکرێ کە ئەگەر پرسی کورد چارەسەر نەبێت لەمیانەی دەستپێکردنی ئەو پێواژۆیەدا ئەوا چی روودەدات و ئەگەری روودانی ئەو پێشهاتانەی کە دەکرێ رووبدەن.2. ئایا نەدەکرا " ئاپۆ" بەدەنگی خۆی پەیامەکەی بخوێندایەتەوە ؟ ئه‌مه له کاتێکدا وه‌ک نمونه بەڕێز قەرەیلان زۆربه‌ی په‌یامه‌کانی خۆی ده‌گه‌نێته خه‌ڵکی، کەچی ئاستەمه بۆ ئۆجەلان ؟
3. له به‌شێکی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان وا هاتووه و ده‌ڵێت: ..... (لە سالی 1920 ئەنجومەنی توركیای مەزنیان بە هاوبەشی دامەزراند ، راستەقینەی مێژووی ئێمە هاوبەشە، راستی ئایندەی هاوبەشیشمان نیشانمان دەدات و ، و پلانسازی هاوبەشمان لەسەر دەسەپێنێ ، ڕۆحی بونیادنانی پەرلەمانی توركیای مەزن ، ئەمرۆ سەردەمی نوێ ڕووناك دەكاتەوە.) . له‌و په‌ره‌گرافه‌دا دوو جار وشه‌ی توركیا مه‌زن به‌کارهێناوه، ئایا نه‌ده‌بوو وشه‌ی توركیای مه‌زن له زاری رێبه‌رێكی وه‌ك پ‌ك‌ك نه‌نووسرایه، كهههمومان ده‌زانین توركیا له ساڵی 1920 تا ده‌گاته په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئیستاش شایسته‌ی وشه‌ی مه‌زن نییه؟
4. ئایا کشانەوەی گەریلاکان بۆسنوور واز هێنان نییە لەو په‌یامه‌ی که په‌که‌که چه‌کی بۆ هه‌ڵگرتبوو؟ وازهێنان نییه له داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ته‌نانه‌ت له ناوهێنانی کوردستان؟ ئەی بۆ ئاپۆ نەیووت با لە کوردستان بکشێنەوە بۆ باشور یان ڕۆژهەڵات، ئه‌مه له کاتێکدا گەریلاکانی په‌که‌که له ناو کوردستانی باکوردایه؟
5. هه‌ندێک ره‌خنه له‌وه ده‌گرن و ده‌ڵێن ئاپۆ ده‌بوو نه‌یگوتایه ئێمە ١٠٠٠ساڵە لەگەڵ یەکدا لەم خاکەدا دەژین، ئێوە خوێندنەوەتان بۆ ئەمە چییە؟
6. له په‌یامه‌که‌دا باس له دانانی چه‌ک ده‌کات: ئێوه به‌رامبه‌ر به چی چه‌ک داده‌نێن، که تا ئێستا حکومه‌تی تورکیی به‌یانی لێبوردنی ده‌رنه‌کردووه. ئه‌وان پێتان ئه‌ڵێن چه‌که‌کان دابنێن و تورکیا چۆڵ بکه‌ن. ئیتر له سه‌ر کام بناغه به‌مه ده‌ڵێن ئاشتی؟
7. ئیسماعیل بێشکچی دوای پەیامەکە ووتی سەیرە هەموو کەس چەکدارە کەچی داوا لە کورد دەکرێت چەکەکانیان داماڵن،خوێندنەوەی ئێوە بۆ بێشکچی لەم ئاماژەیەدا چۆنە؟
8. سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به‌شیر ئاتالای یاریده‌ده‌ری رایانگه‌یاندووه، كه ئه‌وان وه‌ك ده‌وڵه‌تی توركیا زه‌مینه‌سازییان كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی كشانه‌وه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت پڕۆسه‌ی كشانه‌وه پاش دانانی چه‌كه‌كان بێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی (په‌كه‌كه)وه ئایا "پەکەکە" سور دەبێت لەسەر هەڵوێستی؟
وەڵام: وەکو دیارە بەرپرسانی دەوڵەت هێشتا زمانی پێواژۆی دیالۆگ و ئاشتیان نەپژاوە و هەر بە زمانە شەڕانگێزییەکەی پێواژۆی شەڕ قسە دەکەن و لێدوان دەدەن. گرنگ نییە ئەوان چی دەڵێن، گرنگ ئەوەیە چ شتێک لە قسەکانیان جێبەجێ دەبێت یان نا؟ ئایا پێواژۆیەکە بەگوێرەی لێدوانەکانی ئەوان بەڕێوەدەچێت یان بەگوێرەی پێدوایستییەکانی چارەسەری دیموکراتیانە و قۆناخی ئاشتی دەبێت؟9. ئەو قسانەی ئاپۆ لەپەیامەکەدا بانگەوازی بۆ دەکات، لە مێژە تاڵەبانی و بازرانییش تەنانەت لەناو ئەستەمبوڵەوە بانگەوازیان بۆ کرد، بەڵام ئێمە سەنگەرمان لێیان دەگرت، پەکەکەش بەخائنی لەقەڵەم دەدان، ئێوە وەڵامتان بۆ ئەوە چییە؟ جیاوازی لەپەیامەکەی ئاپۆ ، یان تاڵەبانی و بارزانی چییە؟
وەڵام: حەزدەکەم بۆ هەموو لایەک ئەوە روون ببێتەوە کە کامە قسانەن کە تاڵەبانی و بارزانی کردوویانە و رێبەر ئۆجەلانیش گووتوویەتی و ئێوە و پەکەکەش بە خائینتان لەقەڵەم داوە؟ لەوەش گرنگتر قسەکان کاتێک واتایان هەیە کە بکەوێتە بواری کرداری و جێبەجێ بکرێن. هەروەها گرنگە مرۆڤ ئەوە ببینێت کە کێ چی دەڵێت و لەکوێ و کەی دەیڵێت. لەو باوەڕییەدام کە هیچ کەسێک لەکەسێکی دیکە ناچێت. هەروەها کوردبوونیان تەنیا بەس نییە بۆئەوەی لەیەکدی بچن و ناکرێ بە ئەقڵییەتی دیتنی کەسێتییەکان بەبێ جیاوازی و بەچەمکی یان رەش یان سپی هەڵسەنگاندنی کەسێتییەکان بکرێت. لەم ڕووەوە جیاوازی لەنێوان تاڵەبانی و بارزانی، نێوان هەردووکیان و رێبەر ئۆجەلان زۆر زۆرە و هەرگیز ناکرێ بەراورد بکرێت. بۆیە ئەنجامی خەبات و تێکۆشان و رێباز و شێواز و کەسێتی هەردووکیان لەگەڵ رێبەر ئۆجەلان جیاوازە. رێبەر ئۆجەلان هەر تەنیا رێبەری تەڤگەرێکی سیاسی و گەریلایی نییە، بەڵکو بیرمەند و فەیلەسوفێکی سەردەمی ئەمڕۆمانە و لەمیانەی شاکارە فیکری و فەلسەفییەکانییەوە دەتوانرێت بناسرێت و جودایی رێبەر ئۆجەلان لەگەڵ هەر کەسێکی دیکەدا لە فەلسەفەکەی و لەشێوازی ژیان و مۆدێلی تێکۆشانەکەی ببینێتەوە. ئەگەر دەخوازیت رێبەر ئۆجەلان بناسیت و لێیتێبگەیت و بزانیت جیاوازی ئەو لەگەڵ فەیلەسوف و بیرمەند و کەسێتییەکانی دیکە چییە بڕۆ پەرتووکەکانی بخوێنەوە و ژیان و تێکۆشانی رێبەر ئۆجەلان شیبکەوە.10. داسەڵاتداران لە باشوور پەیامەکەی ئاپۆیان بەئەرێنی سەیر کرد، چونکە لە مێژە بانگەوازی ئەوە دەکەن، کە سەردەمی گیڤارا بەسەر چووە، ئەوەتانێ پەیامەکەش دەڵێ تفەنگەکان با بێدەنگ بن، ئەی نەدەکرا بڵێت با چەکانی تورکان و ناتۆش نیشتمانی ئێمە لەوە زیاتر خەڵتانی خوێن نەکەن؟
11. هه‌ندێک رایان وایه ده‌كرێ پ‌ك‌ك ڕیز له ئۆجه‌لان بگرێ، نه‌ک هه‌رچییه‌ک داوا بکات، وه‌ك بڕیاری ئه‌فسه‌ر بۆ سه‌ربازێک جێ به‌جێ بكرێ! بۆ ئه‌مه چی ده‌ڵێن؟
وەڵام: سەرەتا با ئەوەت بۆ راستبکەمەوە کە هیچ کاتێک پەیوەندی نێوان رێبەر ئۆجەلان و پەکەکە وەک پەیوەندی نێوان سەرباز و ئەفسەر نەبووە. بەڵکو پەیوەندییەکی هەڤاڵێتییە و لەسەر بنەمای فەلسەفەی ئازادی و تێکۆشان لەپێناو ئازادی‌دا بونیادنراوە. هەروەها پەیوەندی نێوان رێبەر ئۆجەلان و پەکەکە وەکو پەیوەندی نێوان سەرکردە و رێبەرە باوەکانیش نییە و ناکەوێتە چوارچێوەی پەیوەندییە بیرۆکراتی و فەرمانبەرێتی و رۆتینی و ئاغا و خوڵامێتییەوە، بەڵکو پەیوەندییەکی رۆحی و فەلسەفییە، پەیوەندییەکی دیالێکتیکی و سروشتییە. من خۆم بۆ ماوەیەک لە نزیکەوە شاهێدی ئەو پەیوەندییە رۆحی و فەلسەفی و هەڤاڵیتییە سروشتییەی نێوان هەڤاڵانی پەکەکە و رێبەر ئۆجەلان بووم و بەچاوی خۆم بینیم کە چەندە بەهەڤاڵێتییەکی دروست و بێگەرد لەگەڵ یەکتردا هەڤاڵێتی دەکەن. تەنانەت ئەگەر کەسێک خواستبێتی بنەما و چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە تێکبدات ئەوا رێبەر ئۆجەلان ناڕەزایەتی لەبەرامبەردا دەربڕیوە و نەیهێشتووە شێوازی پەیوەندیی شێخایەتی و موریدایەتیی، ئاغایەتی و خوڵامێتی، ئەفسەرێتی و سەربازێتی بێتەپێشەوە. تەنانەت نەیهێشتووە نزیکترین خزم و کەسی خۆیشی ئەو پەیوەندی خزمایەتی و پەیوەندی خوێنەی هەیە بەهەڵە سوودی لێوەربگرن.12. ئۆجه‌لان 14 ساڵه به‌ته‌نیا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت، خۆتان له چه‌ند ساڵی رابردوودا، راتان گه‌یاند، كه توركیا ژه‌هرخواردی كردوه، ئه‌مه‌ش كاری كردۆته سه‌ری؟
13. تا چه‌ند لاتان ئاسایه ره‌خنه له سیاسه‌تی په‌که‌ک، یان سه‌رۆكی پ‌ك‌ك بگیرێت!؟ ئایا راسته که ئیوه پێتان وایه ئۆجه‌لان له ده‌ره‌وه‌ی ره‌خنه‌یه، به‌تایبه‌تی ئیستا سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێ كه ئۆجه‌لان له زینداندایه و له‌دنیای سه‌رده‌م و كه‌مترین هۆكاری راگه‌یاندن دابراوه، له یان که‌مترین که‌ره‌سته‌ی راگه‌یاندنی له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌وه‌ی پێشی ده‌گات، ده‌بێت به کۆنتڕۆڵی میت و پۆلیستی تورکییدا بڕوات بۆ نمونه (ته‌نیا كه‌ناڵه‌كانی توركیا كه هه‌واڵه‌كانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی تورکیایه و ناچێته ده‌رێ) ته‌نها رێگا به‌وانه ده‌ده‌ن که ئۆجه‌لان سه‌یریان بکات؟
14. ئێمه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کمان له‌به‌ر ده‌ستدایه، که ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له ئۆجه‌لان یان پ‌ك‌ك به‌گشتی گرتووه، رووبه‌رووی بایكۆتی راگه‌یاندن بوونه‌ته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه ئایا ئه‌مه بڕیاری سه‌ره‌وه‌یه، یان به‌بێ ئاگا ئه‌وه ره‌فتاری كادیره‌كانی راگهیاندنتانه؟ چونكه ئه‌و ره‌فتاره بۆ هه‌ندێک له چاودێران سیگناڵێكه كه له ئاینده ی دیموكراسیتان به گومان بن؟
وەڵام: جارێ بەرلەهەموو شتێک ئەوەندەی من بیزانم؛ جگە لە رۆژنامەی (سەرخۆبوون) هیچ ئۆرگانێکی دیکەی فەرمی پەکەکە نییە. راستە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە دەرفەتی ئافراندن و پێشخستنی دەیان و سەدان دامودەزگای راگەیاندنی نەتەوەیی و دیموکراتی بۆ گەلی کورد خوڵقاندووە و ئەمەش شانازییەکی مەزنە بۆ تێکۆشانی پەکەکە. واتا ئەو دامودەزگا راگەیاندنیانە بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی گەلی کوردە بە پێشەنگایەتی پەکەکە. نەک ئۆرگانی فەرمی خودی پەکەکە بن. ئەو دامودەزگا راگەیاندنیانە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و دیموکراتی کاری راگەیاندنی خۆیان بەڕێوە دەبەن و پڕەنسیپە گشتییەکانی ئەخلاقی راگەیاندنی جیهانی و پیشەیبوونی کاری راگەیاندنیش لەبەرچاو دەگرن.15. کاتێک هەزاران کەس لە زیندانەکانی تورکیادا مانیان لە خواردن گرتبوو لەگەڵ مەرگدا ڕووبەڕووبونەوە، لە پڕێکدا محەمەدی برای ئاپۆ هاتوو ووتی زیندانییه‌کان با مانگرتنەکەیان بشکێنن. ئاپۆ لە ناو نووسراوەکانیدا ڕەخنەی جدی لە بنەماڵە دەگرێ ، ئەی ئەوە چییە برایەکی ئاپۆ پەیامێکی ئاوا ئاراستەی زیندانییه‌کان بکات؟ ئەی نەدەکرا ئەو پەیامە لەڕێگەی پارێزەرەکانی خۆیه‌وه یاخود لە ڕێگەی قەندیلەوە، یان هەر نەبێت لە ڕێگای پەرلەمانتارە ئازاکانی کوردەوە بکرایه؟
وەڵام: سەرەتا با ئەوەت بۆ راستبکەمەوە کە محەمەدی برای خۆی قسەیەکی وەهای نەگووتوە، بەڵکو قسەی رێبەر ئۆجەلانی لەزیندانەوە گواستۆتەوە، رۆڵی محەمەد هەر ئەوەندە بووە کە قسەکەی لەزیندانەوە گواستۆتەوە بۆ دەرەوەی زیندان. ئایا ئەمە بنەماڵەگەرێتییە؟. نەخێر، لەو باوەڕەدام ئەگەر تۆش چووبایت، یان هەر کەسێکی دیکەی دڵسۆز چووبایە رێبەر ئۆجەلان هەر داوای لێدەکرد کە ئەو قسە و داوایەی بۆ دەرەوەی زیندان بگوازێتەوە. چونکە رێبەر ئۆجەلان نەیدەخواست دوای ئەوەی پەیامی ئەو مانگرتنە گەیشتە ئامانجەکانی خۆی کە هوشیارکردنەوەی رای گشتی جیهان و فشارخستنە سەر دەوڵەتی تورکیایە، ئەو مانگرتنە مەرگی هەڤاڵانی خۆی لێبکەوێتەوە، واتا پەیامەکەی رێبەر ئۆجەلان بۆ مانگرتووان پەیامێکی ژیاندۆستانە بوو، بۆ ئەوەی رێگە لە مەرگی هەڤاڵانی خۆی بگرێت. ئایا گەیاندنی پەیامێکی ژیاندۆستانە تاوانە؟ بنەماڵەگەرێتییە؟ خزمخزمێنیە؟ نەخێر. مرۆڤ دەبێت بەدوای جەوهەر و ناوەرۆک و ئامانجی پەیامەکە و داواکەی رێبەر ئۆجەلاندا بگەڕێت نەک کێ ئەو پەیام و داوایەی گەیاندووە. ئەرێ گەیاندنی پەیامێکی ژیاندۆستانە و هەڤاڵانەش بەرەوا نازانرێت؟16. بۆچی پارتی کرێکاران زۆر خۆی بێدەنگ کرد لە کاتی 17ی شوباتدا و هیچیان نەوت؟ کەچی کاتێک مەسعود خۆی گەیاندە کەرکوک ته‌نها بۆ وێنەگرتن، ئیتر پەکەکە ووتی: ئامادەین هێز بنێرێن بۆ کەرکوک، داخۆ مەسعود گرنگە لای پەکەکە یاخود خه‌ڵکی باشور؟
وەڵام: ئەوەندەی من بیزانم و ئاگادار بم ئەوکاتە چەندین لێدوانی ئۆرگانەکانی کەجەکە سەبارەت بە رووداوەکانی ١٧ی شوبات هەبوو و پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی گەلی کردووە و دژی بەکارهێنانی زەبروزەنگ و توندوتیژی بووە. بەڵام ئەگەر لێدوانەکان بەدڵی هەندێک لایەنی ناو دەسەڵات یان ناو ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان نەبووە ئەمەیان شتێکی دیکەیە. پەکەکە یان کەجەکە خاوەن روانین و بۆچوونی سیاسی خۆیەتی و بەگوێرەی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و دیموکراتییەکان لێدوان دەدات و هەڵسوکەوت دەکات. هەندێک کەس و لایەن هەن هەمیشە چاوەڕێن پەکەکە و کەجەکە بەگشتی بەگوێرەی دڵی ئەوان لێدوان بدات و هەڵسوکەوت بکات، نەک بەگوێرەی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و ئەخلاقی دیموکراتی.17. حەزدەکەین وەڵامی ئەم گرتە ڤیدۆیەشمان بده‌نەوە کە پەرلەمانێکی پارتی، ئاپۆ و پەکەکە تۆمه‌تبار ده‌کات
وەڵام: ئەو دیمەنە ڤیدیۆییە خۆی گوزارشت لە قێزەونی خۆی دەکات و شایستەی ئەوە نییە قسەشی لە سەر بکرێت.© 2019- Kurdistanpost