نه‌خشه‌ی وڵات
Sunday, 13/12/2009, 12:00
1527 بینراوە
له هه‌مان جێگای خه‌ونی یادت
دائه‌نیشم
لاپه‌ڕه‌یه‌کی تۆزاوی نه‌خشه‌ی گشت
پارچه‌کانی وڵاتم
له نێو ده‌ستمه گرتووه
هێڵه‌کانی له‌ناو یه‌کدا ئاڵۆز بووه
هه‌مان نوسین هه‌مان نه‌خشه
هه‌مان په‌یمانی ون بووه
ته‌نها کات گۆڕانی به‌سه‌ر هاتووه
ئه‌وێش هه‌ر به‌ناو زیندووه
نه‌وه‌کان سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبیان
له شه‌قامی هه‌ناسه‌دا ئه‌ڵێنه‌وه
شه‌وو ڕۆژمان ئه‌ڵقه‌ی نیشانه‌ی
ده‌زگیرانی زه‌مه‌نی ڕابردووه
ئه ڕۆم و دێم
چاوم هه‌نگاوی قاچه‌کانم ون ده‌کات و
ده‌سته‌کانم قه‌رزاری باجی تاوانی شه‌وه
چاو له ئاست مافه کز بووه
چاره نووسه..............!
زۆردار پشووی بێ ویژدانی وه‌رگرتووه
ده‌می هه‌وه‌ر هه‌رگیز ناگاته
ده‌می زه‌ر نه قوته‌ی سه‌ده‌ی برسی
هه‌ورو باران ته‌نها تریشقه‌ی خه‌وه
مه‌له‌وه‌ره یاخیه‌کان
پۆل پۆل ده‌فرن
بشت! باری کۆچ ورێگای ڕه‌وه
پارچه‌کانی نه‌خشه‌ی وڵات
ته‌نها سه‌یری یه‌ک ده‌که‌ن
کاتی کۆسپی ڕوداوه‌کان
ده‌سته‌کانی پاڕانه‌و
داوای ته‌مه‌ن درێژی.............!
بۆ زۆرداری پارچه‌کانی گشت نه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست