سەركردەكانی لیستی چاكسازی و خزمەتگوزاری كوڕ و برا و ئامۆزاكانی خۆیان كاندیدكردوە

Thursday, 25/06/2009, 12:00

2397 بینراوە


لیستی خزمەتگوزاری و چاكسازی كەیەكێكە لە لیستە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لەچەند حزبێكی ناتەبا و دژ بەیەك لەڕووی ئایدۆلۆژی پێكهاتوە هەریەك لە یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی وەك دوو حزبی فەندەمینتال و ئیسلامی و باڵی قادر عەزیزی حزبی زەحمەتكێشان وەك حزبێكی چەپ و ماركسی و حزبی سوشالیست پێكهاتوە.
كۆمەڵێك خاڵی گرنگ لەبارەی ئەم لیستەوە سەرنج رادەكێشێت كە شایانی ئاماژە پێكردنە و پێویستە هەموو هاوڵاتیان بیزانن:
یەكەم: ئەم لیستە بەپلەی یەكەم لیستی خزمچێتی و مەحسوبییەتە و هەركەسە و خزم و كەسە نزیكەكانی خۆی داناوە، بۆ نموونە شیخ محمد بەرزنجی پێشەوای كۆمەڵ كوڕەكەی خۆی (ێباح بەرزنجی) كاندید كردوەو كەسی ژمارە، ئەمینداری یەكگرتوو ئامۆزاكەی خۆی دانا بە ناوی عمر عبدالعزیز و كەسی یەكەم و سەرۆكی لیستەكەیە، كاكە حەمەش پێی عەیب بوە خۆی كاندید بكاتەوە بۆ پەرلەمان و ئەمجارە براكەی عبدالله حاجی محموودی كاندید كردوە، قادر عەزیشی بەهەما شێوە یەكێك لە كەسە نزیكەكانی خۆی كاندید كردوە ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە و نیشان ئەوە ئەدا ئەم لیستە لیستی خەڵك نییە و هەر سەركردە بەفرسەتی زانیوە و برا و كوڕ و ئامۆزای خۆی داناوە، لیستێك ئەوە ئیش و كاندیدەكانی بێت شایانی ئەوە نییە خەڵك دەنگی پێ بدت
دووەم: ئەو چوار حیزبە هەمیشە وەك دوكانی سیاسی وا بوون و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ بوە تەنها پەیداكردنی پۆست و پارە بوە بۆ سەركردەكانی حیزبەكە و هەرگیز بۆ یەك رۆژیش وەك ئۆپۆزسیۆن رۆڵیان نەبینیوە و رەخنەگر نەبوون.
یەكگرتووی ئیسلامی هەرگیز موعارەزە نەبوە و نەیتوانیوە ئەو رۆڵ ببینێت، هەمیشە بە وەزیرێكی بێ وەزارەت قەناعەتی كردوە، بگرە یەكگرتوو هەمیشە وەسیلەیەك بوە تا دسەڵاتی گەندەڵی حكومەتی هەرێم بوونی خۆی پێ جوان بكات و بڵی ئەوە موعارەزە هەیە لە كاتێكدا ئەوان قەت موعارەزە نەبوون و نین ، واتە یەكگرتوو تەنها هۆكارێك بوە بۆ ئارایشتی دەسەڵاتی هەریم و گەندەڵییەكانی
هەرچی كۆمەَیشە ئەوە مێژوو و خەباتی دیارە و ئاشكرایە چ رۆڵێكی بینیوەلە مێژووی كورد و تەكفیركردنی ئەم و ئەودا، هەرچی قادر عەزیز و كاكە حەمەش وەك حیز كاریان نەكردەو حیزب تەنها ئامرازی بەرژەوەندییەكانی كاكە حەمە و كەسە نزیكەكانی بووە، باشترین نموونەش بۆ ئەوەی ئەم چوار حزبە دووكانی سیاسین ئەوەیە كە بە هەندێ پۆست و جێبەجێكردنی داواكانیان رازی بوون دەنگ بەو دەستورە بدەن كە تەنها مەرامی سیاسی پاراتی و یەكێتی بە دیدێنن ، ئەوەش ئەوە نیشان ئەدات ئەو دوو حیزبە چەند ئاستێكی نزمی سیاسییان هەیە ، بگرە پیاو شەرم ئەكات وڵاتەكەی حزبی سیاسی ئاوای هەیەو بەرژەوەندی گروپەكەی هەموو شتێكە و شەق لە هەموو بەهایەك ئەدات ، بۆیە من روو ئەكەمە ئەندام و لایەنگرانی ئەو چوار حزبە و پێیان ئەڵێم دەنگیان پێ مەدەن چونكە ئەو چوار حزبە هەرگیز ناتوانن بە دیهێنەری ئامانجی سیاسی و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك بن بەڵكو ئەو چوار حزبە بەرانبەر بە تێركردنی تەماعی سەركردەكانین بە تەواوی چوونەتە خزمەتی پارتی و یەكێتییەوە و پارتی و یەكێتی چۆنیان بوێت ئاوا ئەو چوار حزبە هەڵدەسوڕێنن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە