ئەوەى ماڵى لەشوشەبێت بەردناگرێتە ماڵى كەس.....

Thursday, 06.11.2009, 12:00

1194 بینراوە


من نەم ویست شتێك بنوسم كە بۆنى لایەنگرى كردنى لێ بیت بەڵام هەندیك نوسین كەجۆریكە لە مزایەدكردن لەسەرئەوانى تر ناكرێ لێ ى بێ دەنگ بین چونكە سەرئەنجام بەرپرسیاریەتى نیشتمانى لەئەستۆى هەمەموومانە و هەموان سەرنشینى یەك كەشتین نابێت دەستەوەستان بین لەوەى كاتێك كەشتیەكەمان ڕوبەڕوى هەرمەترسیەك دەبێتەوە و لەوەش زیاتر دەبێت كەشى ناو كەشتیەكە والێ بكەین وەك چۆن لە گەشت و سەیرانین بەبێ ئەوى داوامان لێ بكرێت خۆمان هەستین بە یارمەتى و هاوكارى یەكتر كارەكانمان بەڕى بكەین و نمونەیەكى جوان لە واتاى پێكەوە ژیان پێشكەش بكەین لەبرى ئەوەى كار بۆ جوانكردنى خۆمان بكەین لە سەر حسابى ناشرین كردنى ئەوانى تر..
ئەڵبەتە زۆرن ئەو نوسینانە كە بەو زمانە ئەدوێن بەڵام من نوسنێكى بەرێز(هۆگرغەریب)م بەرچاو كەوت كە داواى دەست لەكاركێشانەوى لە پارێزگارى هەولێر كردبوو لەویشەوە كۆمەڵێك قسەو باسى ترى كردبوو،بۆیە بڕیارى منیش بۆ ئەم وەڵامە بەهیچ شێوەیەك بەرگرى كردن نى یە بەڵام جۆریكە لە باڵانس(هاوسەنگى) ڕاگرتن و بەرچاو ڕونى یە وەڵامیكە بۆ كۆى ئەو قسەو باسانەى كە كراون و دەكرێن. خۆینەرانیش دەتوانن سەرپشك بن و بەو هیوایەى هەستى هیچ كە س ولایە نیكم بریندار نەكردبێت و سنورى ئازادییەكانى كەسم نەبە زاندبێت..بۆیە لێرەوە دەلێم.......بەرێزان.........
دەست گرتن بە شەرعیەتى میژووى وشۆرشگێڕى قۆرخ كردنیان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و بەردەوام كردنى ...گەندەڵیە.....
ئەى دەست گرتن و بانگەشەكردن بۆ شەرعیەتى ئیلاهى و جێنشینى ى كردنى خوا چى ناوبنێن؟
تاپۆكردنى بازنەى نیشتمان پەروەرى و كوردایەتى لەسەر چەند پارت و لایەنیك و دەركردنى ئەوانى تر لەبازنەكە و بە خاین و خۆفرۆش لە قەڵەم دانیان......گەندەڵیە...
ئەى قۆستنەوە و تاپۆكردنى ئاینى زۆرینەى خەڵك لە ژێر پەرچەم و بەرنامەى چەند پارتێكى كەمینە چى ناو بنێن؟
دابەشكردنى دەسەڵات و نەبونى دادپەروەرى سیاسى و كۆمەڵایەتى و ئابورى...گەندەڵیە...
ئەى نوكتە وچیرۆكى پشكە گۆشتەكە چى ناوبنێن؟
بەكارهینانى دارایى وڵات بۆ بەرژەوەندى كەس و تایبەتى و حیزبى.......گەندەڵیە....
ئەى بەكارهێنانى ئەو خێرەى بۆ خوایە و دواتر دزینى لە خواو بەكارهێنانى بۆ ریكلام وبەرژەوەندى حیزبى چى ناوبنێن؟
ئەگەر شەڕى ناوخۆ و هەڵگیرسێنەرانى كێبەركێ ى دوحیزب گەندەڵى و تاوان بێت.
ئەى بازرگانى كردن لە نێوانیان چى ناو بنێن؟
ئەگەر دیمكراس دەسەڵاتى گەل بێت ئەى پە یوەندى ئیسلام و دیمكراسى لە كۆێ دابنێن؟
ئەى دەسەڵاتى خوا چى لێ بكەین؟
ئەگەر دیمكراتى بەبێ بەندەكانى مافى مرۆف جۆرێك بیت لە دیكتاتۆرى ئەى دیمكراتیەتەكەى ئێوە بەبێ ئەو مافانە چى ناو بنێن؟
ئەگەر بەندەكانى مافى مرۆڤ سەربەستى مرۆڤە كان دابین بكات لە هەڵبژاردنى هەر بیرو ڕاو ئاینێك ئەى ئەم جۆرە ئازادییە لە كۆێ ى ئەوەى ئێوە پەیدابكەین؟
رەنگە بڵین ئایەتمان هەیە كە دەڵێت زۆركردن لە دیندا نى ئەمە ئەو ئازادییە دەستەبەر دەكات ئەى ئاگرى جەهەنەم و ئەو سزایانەى كە ئەگەر هاتوو لە ئیسلام بەولاوە ئاینیكى ترمان هەڵبژارد چى ناو بنێن ؟
ئەگەر سەربەستى بیركردنەو بەرەو ئازادیمان بەریت و عەقڵ پێوەرى یەكەم بێت بۆ شیكردنەوەو لیكدنەوى دەقە كان واتە عەقڵ پێش دەق بكەویت بایەخیش هەربۆ ئەوبێت
ئەى سەربەستى بیركرنەوە تەنها لەخواو دەسەڵاتەكانى و بەدوو كەوتنى عەقڵ بۆ دەق و بەپاشكۆ بونى عەقڵ بۆ دەق چى لێ ناوبنێن؟


[email protected]