رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئەگەر هاڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت گۆڕان جەماوەرو شەقام لەدەست دەدات

Thursday, 17/01/2013, 12:00

1296 بینراوە







لەسیستەمە دیموکراتەکانی جیهاندا میکانیزمی هەڵبژاردن هیچ ئاڵۆزیەکی تێدا نیە و ئەو ڕۆژەی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت دوای چوار ساڵی تر لەهەمان ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت ئەگەر بێت و ووڵات بە قەیرانێکی لەناکاودا تێپەڕ نەبێت لەوانە شەڕو کارەساتە سروشتیەکانی تر وەکو نەخۆشی و بومەلەرزەو لافاو هتد.
لەم هەرێمە قەزاوقەدەرەی ئێمەدا کە هەروەکو گاڵتە پێکردن ناویان لێ ناوە سیستەمی دیموکراسی ئەگینا لەواقیعدا لە سیستەمێکی خێڵەکی و بنەماڵەیی بەولاوە شتێك نیە بەناوی دیموکراسی جاروبار لەبەر ڕای گشتی و بۆ چاوبەست کردنی جەماوەرەکەی هەڵبژاردنێکی گاڵتەجاڕی ئەنجام دەدەن کە لە هەڵبژاردنەکانی زەمانی سەدام زیاتر لەهیچ ووڵات و سیستەمێکی تر ناچێت. دەسەڵاتی کوردی بەدەسەڵاتی ناوەند دە ڵێت دیکتاتۆری کەچی دەسەڵاتی ناوەند لە ساڵی ٢٠٠٣ وە ئەوە زیاتر لە سێ هەڵبژاردنی بەرلەمان و ئەنجومەنی شارەکانیان ئەنجام داوە کەچی دەسەڵاتی یەکێتی وپارتی لە ساڵی ١٩٩٢ وە هەتاکو ئێستا سێ هەڵبژاردنیان ئەنجام داوە ئەویش بە تەوافوقی هەردوو حیزبی بنەماڵە پەنجا بە پەنجا.
پارتی هەرگیز حەزی لەهەڵبژاردن نیەو بیریشی لێ ناکاتەوە چونکە هەرسێ دەسەڵاتە ستراتیژیەکەی هەرێمی بەدەستەوەیە سەرۆکایەتی هەرێم وسەرۆکایەتی حکومەت وسەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی نایەوێت لەدەستی بدات و لەلایەکی تریشەوە هیچ حیزب و لایەنێکیش بە یەکێتیشەوە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا نایانەوێت هاوپەیمانی لەگەڵ پارتیدا بکەن ، لەبەر ئەوە پارتی بەهیچ شێوەیەك نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت یاخود هەرهیچ نەبێت حیزبە بەرتیل ومفتەخۆرەکانی تر بە پارەی دزراوی میللەت قەناعەت پێ دەکات کە دوابخرێت. ئەوەی کە دەمێنێتەوە کە شەقام بجوڵێنێت و دەنگی هەڵبرێت تەنها گۆڕانە ئەگەر بێت و هەر نەرمیەك و مساوەمەیەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا بکات هەڵەیەکی ستراتیژی کوشندە دەکات چونکە گۆڕان تاکو ئێستا حیزبی خاوەن ئایدیۆلۆژیا نیە تاکو بەرگەی شکست بگرێت. گۆڕان هێزێکی جەماوەریەو لەئەنجامی گەندە ڵی وناعەدالەتی دەسەڵاتی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار درووست بووە ئەگەر بێت و گۆڕان گوێ لە ڕای شەقام نەگرێت کێرڤی جەماوەری دادەبەزێت و لەگەڵ دواخستنی هەرمانگێکی وادەی هەڵبژاردن بەهەزاران دەنگی دەنگدەری خۆی لەدەست دەدات بەبۆچونی من پارتی بە بەردێك دەیەوێت دوو نیشانە بپێکێت یەکەم دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زیاترو درێژتر دەسەڵاتی هەرێمی بەدەستەوە بێت دووەمیش دەیەوێت جەماوەری ئۆپۆزیسیۆن تووشی نائۆمێدی بکات بەتایبەتی جەماوەرو دەنگدەری گۆڕان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە