خوێنی ٦٠ ملێۆن مرۆڤ بەرهەمی دیموکراسیە

Thursday, 24/04/2014, 12:00

2636 بینراوە


بەپێی هەڵسەنگاندنە کۆن و نوێکان نازیەکانی ئەڵمانیا بەڕێبەری ئادلۆف هیتلەر، لە هەڵبژاردنێکی دیمکراسیانەدا، هیتلەر ١٣٧٤٥٠٠٠ دەنگی بەدەست هێنا، کە دەکاتە لەسەدا ٣٧ سەرجەم دەنگەکان، ئیتر هەرچۆن شیکرنەوەی بۆ بکرێت و تاوتوێی بکەیت بەپێی دیموکراسیەت، هەڵبژرادنەکە بەڕیوە چووە.
پڕوپاگەندەکانی هیتلەریەکانی هەڵبژاردن، هەمان ڕیباز بوو، کەدوای دەسەڵات گرتیە بەر، واتا هەوڵی سووتاندنی جیهان بەگشتی، لەناوبردنی تەواوی گەلان وبە کۆیلە کردنی گەلانی دیکەی جیهان، وەک خزمەتکار ونۆکەر بەکار بهێندرێت بۆ سەروەری گەلی ئەڵمان، واتا ئەوەی بە ووتە دەیان چپاندە گوێی گەلی ئەڵاماندا، بەکردەوەش ووتەکانیان پیادەکرد و وەک باوە وئەڵین جیهانیان گریاند، بە کوشتنی زیاتر لە ٦٠ ملێۆن مرۆڤ و سووتاندنی زیاتر لەنیوەی جیهان و برسی کردنی تەواوی جیهان. سۆسیال ددیموکراتەکانی ئەوروپا، بۆ لە خشتەبردنی گەلان، بەهانە دێننەوە کە هۆکاری لەخشتەبردنی گەلی ئەڵمانی، قەیرانە گەورەکەی ئابووری ئەوسەردەمەی دوای جەنگی جیهانی یەکەمی جیهان کە ڕوویدا، دەکەنە بەهانەی سەرکەوتن و بردنەوەی هیتلەر لە هەڵبژرادنەکاندا!
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، هۆکار هەرچی بێت، یانەبێت، ئایا ئەدۆڵف هیتلەر توانی خەڵک خشتەبەرێ بە دیموکراسی، یانا؟ وەڵام بەڵێ، هۆکار هەرچی بێت، ئەو اتوانی گەلی ئەڵمانی لەخشتەبەرێت.
هۆکارێکی دیکەی ساختەچێتی سۆشیال دیموکراتەکان ئەوەیە، کە گوایە هیتلەر قسەکەرێکی بەتواناو تایبەت بووەو توانای لە خشتبەردنی هەبوە، دیسانەوەش، هەرهەمان دێوجامەیە، ئادۆڵف هیتلەر هەرچی بووبێت، ئەو توانی گەلی ئەڵمان پەلکێش بکات، بەرەو فاشستی و سووتاندنی جیهان، ئیتر هەزاران بڕووبیانوو، بێ بەهایە، ڕاستیش ئەوەیە کە خەڵک بۆ کێشە هەرە مەترسیدارەکانیش، ئەقڵ و مەنتیق بەکار ناهێنێت.
لەهەمووی گرنگ تر، ئایا بۆی هەیە کە هیتلەرێکی نوێ دروست بێتەوە، یاخود خێر، لەو ڕوانگانەی دەیان بینن؟
مارکس پێی وایە کە ئەگەر نەرێنیە، کە مرۆڤایەتی بتوانێت، خۆی لە کۆت وبەند ڕزگار بکات.
دوای ئەوەی کە ویکلیلیکس ئاشکرایکرد، کە ئەردۆغانی سەرۆک شالیاری تورکیا، پارەی لە ١٠ بانکدا پاشەکەوتکردوە بۆ خۆی و خێزانەکەی، بەدوای ئەوەش نەیارەکانی ئەردۆغان، هەریەک لە ڕەگەزپەرستە ئیسلامیەکانی وەک گیولەن و عیلمانیە ڕەگەپەرستەکانی وەک باخچەلی، پاشانیش پارتەکەی کەمال ئەتاتوورک پارتی کۆماری گەل، کە ئێستا کوردێک سەرۆکایەتی دەکات بەناوی کەمال کلیچ ئۆغلوو، کەوتنە تەقە، لە ئەردۆغان و سەدان بەگەڵەیان بڵاو کردەوە، تەنانەت فەتحوڵاگیولەکان، بەڵگەی دەنگی ئەرۆغان کوڕەکەیان بڵاوکردەوە، ئەوکاتەی کە کوڕەکەی ئەردغان لەترسی گرتن هەڵات، بۆ تبلیسی پایتەختی جۆرجیا. ئەو دیمەنانە سەراپایان لە تێڤیەکان پێشکەش بە چاوی بینەران کران، تەنانەت ئەو خاوەن بانکەی کە فڕۆکەی تایبەتی پێشکەش بەدەسەلاتکرد، کەبەڕیز ئۆجەلانی پێبگەڕێننەوە بۆ تورکیا، بانکەکەی هەموو پێچایەوە و لە ژێرزەمینەکەی خۆیدا هەموو خستە نێو گۆرەویەوە. ئەمە لە کاتی خۆی هیچ کەسی لەسەر نەهاتە دەنگ. ئەمە و دەیان کاری دیکەی سەیر و سەمەرەی باوەڕنەکەردەنی دیکە، کە شایەنی باسکردن نین، کەچی لەدوا هەڵبژاردندا، ئەوردۆغان و حزبەکەی دەنگی زیاتریان هێنا، لەجاری پێشوو، ئەو کاتەی کە هێشتا دزیەکانی لێئاشکرانەبوو،بوو،بڕوانە لینکەکان لە خوارەوە.
بێگوومان کۆمەڵگایە بۆ کۆماڵگایەکی دیکە جیاوازی هەیە، بەهۆی تەکنەلۆجیاوە کە ڕێگەخۆشکەرە، کە زانیارەیەکان فرە سەرجاوە و پەلەبن، واتا خەڵکەکەی زووتر ئاگاداری ڕووداوەکان دەبن و ڕێگەی ووشیاربوونەوە، سانا دەکات. هەروەها مەدییای ئەوروپی بێ سانسۆرە تا ئەندازەیەکی پێویست، بەهیچ شێوەیەکیش نووسەر و خوێنەر ترسیان لە دەسەڵات نیە، زۆرینەی هەرە زۆری بەرهەمە نوسراوەکانی نوسەران لەهەموو جێگایەک دەست دەکەوێت، بەبێ چاوو سوورکردنەوەی وترش دڵە ڕاوکێ. جگە لەوەش کۆمەڵگای ئەوروپی یان سویدی، جیاوازیەکی دیکەی بەرچاوی هەیە، کە زۆرینەی ئەوروپی باوکی خۆیان ناناسن، کەباوکی خۆی نەنناسی مام و خاڵو باوەگەورە ودایەگەورەو پور و ئامۆزا هیچ واتایەکی نیەو نامێنێت. مەبەستمە بڵێم کە خێڵەکایەتی هیچ ڕۆڵێکی نیە لەکاتی دەنگداندا، حاجی و مەلاو کوێخا وئاغا، هیچ کاریگەریەکیان نیە.
نازیەکانی سوید کەبە (سڤەریا دیموکراتەر) ناوی خۆیان دەبەن، نزیکە دوومانگ پێش، ملێۆن نیوێک کرۆنیان بە ساختەچێتی لەخەزێنەی دەوڵەت دەرهێنا، بەناوی خزمەتگوزاری بۆ ئافرەتان، لە ڕاستیشدا، ئەو ناوەندە لە نێوو نازیەکانی سوید بوونییە. پاش ئەو ئاشکرابوونەش، نەک نازیەکانی سوید پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکوو، هاودەنگیان زۆر بەرز بٶتەوە و پێشبینی دەکرێت، کەلە چوارەهەم گەورە پارتی سویدیەوە ببێت بە سێهەم گەورە پارتی(حزب) لە ووڵاتی سوید!
ئەم دەرئەنجامانەی دەیبینن، سەراپایان لەهەناوی دیموکراسیەوە لەدایک دەبێت، کە مرۆڤایەتی تووشی چ ماڵوێرانیەک کردوە، هەمیشە بەرەو دەرگا داخراوەکانیان بەڕێدەخات. لەهەمووشیان ناسۆر ترو کۆمیک تراژیدیا تر، دەست کەوتی جەنگی جیهانی دوەم، دەچێتە گیرفانی تەنها قەحبەیەکەوە، هەروەکوو شاراوەنیە و گاگۆڵکێکەری سیاسیش پەی بەوە بردوە، کە هەمیشە جەنگەکان لە پێناو ئابوریداوەو هەیە. لەدوا ساتدا بەهای مارکی ئەڵمانی بەشێوەیەکی هسترییای دابەزی بەهای یەک پاوەندی ئینگلیزی بەرانبەر بە ٥٠٠٠٠ هەزار ملیاردی مارکی ئەڵمانی بوو، بڕوانەکانی خوارەوە، بەچاوی خۆت ببینە.
هەروەک وەکوو ئاشکراشە، سیستێمی سەرمایەداری بەڕێوەبەرەکەی کۆمپانیاکانە، واتا بەفەرمی قازانجی جەنگ دەچێتە گیرفانی چەند کەسێک کە کۆمپانایی هاوبەشیان هەیە، یان خاوەنداڕیتی تاکە کەسە، ئەوکاتە "جەی هاوارڵد مارشاڵ"، خاوەن گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهانی وئەمەریکابوو، بەکورتی دەستکەوتی جەنگی جیهانی دوەم چووە گیرفانی جەی هاوارڵد مارشاڵەوە. کاتێک جەی هاواڕڵد مارشال تەمەنی ٨٩ ساڵ کە لەگەڵ "ئەننە نیکۆل شمش" ئەڵقەی ژن ومێردایەتیان گۆڕیەوە، پاش ساڵێکیش مارشاڵ دەمرێت، سامانەکەی بۆ هاوسەرە٢٥ ساڵیکەی بەجێدەهێڵیت، کە خۆیدەدات لە ٤،٣ ملیارد کرۆنی سویدی، بەردەکەوێت بە پێی یاسای میراتی ئەمەریکی. جگەلەوەش ئەنە نیکۆل شمس خۆی هەزارن پڕوپاگەندەی بۆ پارچەنایابەکان وەکوو جل وبەرگی ڕێرەوەی ژنان، زێڕ و زیوو، ڕێکلام بۆ ترومبێل، هەروەها دەیان فلیمی ڕووتی سێکسی هەیە، جگەلەوەش سەدان نمایشی سێکی ڕووتی هەبووە، کە بلیتەکانی ئێجگار گران بووە.
ئەننە نیکۆل بە ۆڤەردۆس، واتا بەکارهێنانی نەرکۆتیکا بە ڕێژەیەکی بەرز، مرد. 
بەڵی خوێنەری هێژا بەم شێوە تراژیدییای خوێنی ٦٠ ملێۆن مرۆڤی بێتوان کۆتایی دێت، ئیتر خۆت خاوەن بڕیاربە، خۆت بیر بکرەوە کە دیموکراسی لە داهۆڵ، دێوجامە زیاتر شتیکی دیکە نیە، چونکە ئەنجامەکان دەبینیت. 
بۆ زانیاری زیاتر لەو بوارەدا، دەتوانیت بەزمانی تەنانەت عەربی و فارسی لە گۆگلە بنووسە ئەننە نیکۆل شمس، ئیتر ووردوو درشتی ئەوباسە لە گۆگلە دەدۆزیتەوە، تەنانەت دەتوانی بینیت کە براکەی مارشاڵ، لەدادگا ئەڵێ: کە ئەننە شایستەی میرات نیە، چونکە ئەننە قێزی نەدەهات کە تەننانەت ماچێکیش بدات بە براکەمان، کەچی لەوەڵامدا ئەننە ئەڵێ: بەگریانەوە خەرکبوو، منادڵ دروست بکەین، براکەی مارشاڵ ئەڵی: درۆمەکە بەلوعەی براکەم ١٠ ساڵە لەکار کەوتوە. نزیکەی ١٠ساڵێکیش، مەدییای ئەمریکاو ئەوروپا بەم بابەتە تڕوهاتە گەنجانی جیهانیان گێژو کاس کردبوو. 
ئەننە نیکۆل دەیتوانی کەلەس فرۆشی نەکات، چونکە دەتوانی بە جوانی بەژن باڵای سامانێکی باش کۆبکاتەوە، بۆ نموونە فلیم و نمایشێک کە سنوور داب نەریت نەبەزێتنێت. بۆیە ژێوان نیم کە دەنووسم قەحبە. ئەننە ئەو هەموو سامانەی هەبوو، بەڵام نەیدەیوست بەهای قەنەفەیەک بدات، کەبەقەرز کڕیبووی، تا دادگا بەزۆر ڕایاکێشایە دادگاو پارەکەیان لێستاند.
بێگوومان سۆشیادیموکارتەکانی ئەوروپاو جیهان، لەهەر هەموویان ساختەچیترن، نیتشەی مەزن ئامانجی بە تەواوی پێکاوە، کاتێک ئەڵی: سیاسیەکان وەک پەڕۆی دایبی منداڵ پیسن، پێویستە هەموو ڕۆژێک بیان گۆڕین. لەمبارەوە کورتە چیرۆکێک، دوای یانزەی سێپتامبەر، هێرشیکی بەربڵاو دەستی پێکرد بەتایبەت دژی موسڵمانەکان، لەئەمەریکاو ئەوروپا، بۆ پاڵپشتی سەرڕەش و موسڵمانەکان چەپەکان و شیوعیەکان، لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان هاتنە دەنگ ودژی ئەو شەپۆلە نازییانە خۆپیشاندنانیان سازدا، لە سویدیش بەهەمان شێوە. لە شاری مالمۆی باشووری سویدیش بەهەمان شێوە، شەمەنەفەری خۆپیشاندان لە نزیک مەکتەبەی ناوەندی شار، وەستاو دەسکرا بە ووتار خوێندنەوە دژی بەنازیەکان. لەدانیشتنەکەدا بۆ گوێگرتن لە ووتارەکان، کیژێکی ڕێبەری لاوانی باشووری سوید کە پێی دەگوترێ"سکۆنە" لە پڕ گوتی: ئەگەر "ئۆلۆف پاڵمێ" بمایە ئەمە ڕوینەدەدا!
ناخۆ ئاگا و خەمساردانە ووتم، چوزانی کەئەمەش یەکێک نیە لەپیلانی سۆشیادیموکراتیەکەی ئۆلۆف پاڵمێ؟
ئیتر ئەو کیژەی ڕێبەری جوانان لاوانی باشووری سوید، بووبە ناپاڵێک لەپەنامدا تەقیەوە، بەدەنگی بەرز هاواری کرد، گوێم لێبگرە، یەکەم پاڵمێ وەک محمەدی ئێوە لەلای ئێمە پیرۆزە، دوەم بەڵگەت چیە، بۆ ئیوەی شیوعی هەمیشە ئەڵێی مووی لوتن، هەرگیز ددانی خێر بە ڕاستیەکاندا نانێنن، شیڕە شیڕی ئەو کیژە هەستی ئەوانی دیکەشی بزواند، هەرچەند بە تەواوی لە بۆچوونکەم تێنەگەیشتن، ئەوان دیکە وا تێگەیشتن کە سووکایەتیم بە سەرۆ وەزیرانی پێشوو ئۆلۆف پاڵـمێ کردوە، کە ساڵی١٩٨٦ لە ڕووداێکی تەمومژاوید،کوژرا. وایلێهات کە زۆرینەی دانیشتوان سەرنجایان بەلای ئێمەدا ڕاکێشا، تا ووتار خوێنەکان، ڕابەر سیاسیەکەمان ڕەحمەتی "هانس دووبە" کەلەدایک بووی بەریلینی ئەڵمانیابوو، سەری نەرێنی بۆ لەقاندم هاتە پێشەوو پێی ووتم پێش ئەوەی بزانم چیە زانیم تۆ، بەسە، خەریکیت کۆڕەکە تێک دەدەیت. پاش کەمێک بێدەنگی بە کیژە سۆشیال دیموکراتەکانم گووت: بۆ ئەوەی پشێوی دروست نەبێت، تەماشابکە، دەرگای کتێبخانە تەنها ٤٠ مەترە، بڕۆ لەوێ نامیلکەیەک هەیە، بەناوی "لێندەر ئی فیک فۆڕمات هیندستان" واتا نامیلکە بە قەبارەی کتێبی بەرباخەڵ، یان قەرزی بکە، یان بەپەلە تەماشای لاپەڕە٥٢ بکەو وەرەوە، ئەوسا یەک دوو قسەیتر دەکەین، بەڵام تکا دەکەم هاوار مەکە، چونکە تۆ هاوار دەکەیت، هانس لەمن یاخی دەبێت،خانم گوێی بۆ گرتم پرسی ،لەلاپەڕە ٥٢ چی نوسراوە؟
لە کتێبەدا باس لە "سکەنداڵی بۆفۆش" دەکات، سکەنداڵ واتا ئابڕووچوون، ئابڕووچوونی ئەو نامیلکە، دەربارەی کارخانەی چەک سازی سویدیە، کە یاسای سویدی ڕێگەنادات، بەچەک فرۆشتب بە دوو ووڵات ئەگەر کێشە لە نێوانیاندا هەبێت. بەڵام ئۆلف پاڵمێ کە ئەوکات سەرک وەزیرانی سوید بوو، لەگەڵ وەزیری خاریجیەکەیدا"ستێن ئەندەرشۆن" لە پێشی پێشەوەی خۆپیشاندانەکانەوە، دەیقیڕاند دژی جەنگ. هەروەها بەمان شێوە، لە جەنگی ئەمەریکاو ڤێتنامدا، پاشانیش جەنگی عێراق و ئێران، ئەمەش بێ ڕەووشتیە. خانمی ڕێبەری لاوانی باشووری سوید، سەرنجێکی ناوچاومیدا بە قوڵی وڕامانەوە، نازانم چی لە نێوچاوانمدا خوێندە، بەخەمساردیەکەوە گوتی: بەڕاستە، وایە؟
+ دەرگای کتێبخانە تەنها ٤٠ مەترە، بڕۆو وەرەوە، چاوەڕێت، دەکەم.
کاتێک خانم هاتەوە، لە چاوانیدا توڕەیی و شادی بەدیدەکرا، لەپێشدا چوو بۆلای هانس دووبە، هانس سەیرکی کردم و ئەمجارە سەری ئەرێی بۆملەقاندموو سووکە بزەیەکی تێگرتم.
خوێنەری هێژا:
ئەوەی دەیخوێنیتەوە، فاکتایە و هەبەستراو نیە، ئیتر هیوادارم کەلەکەلی شەتیان بێێتەخوارەوە، بە چاو ووشیاری بیر لەدانانی بناغەی ژیانێکی کامەران و ئازاد بۆ کۆمەڵگاکەت، بکەیتەوە.
هەروەها لە ڕووی باری کۆمەڵایتیشەوە کارەساتەکان جەرگبڕترن، گازەندەی مافی ئافرەت دەکەن، کەچی دەبینن کە ئافرەت، ڕێک وەکوو کاڵا لەهەموو شوێنێک دەفرۆشیێت، تەنانەت لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان وەکوو ئامێرێک لەجامخانەکاندا، نماش دەکرێت. پۆلێنیش کراون وەک کرێکار وباجی خۆیانیان لێدەستێنن.
سەری زمانیان و بنی زمانیان، باس باسی منداڵە، کەچی هەمیشە، خەستەخانەکان، زیندانەکان،، ناوەندەکانی چارەسەری مادەبێ هۆشبەرەکان، ئالکهۆلیستەکان پڕن و زۆر جار هاوار دەکەن، کە جێگایان نیە، ئێمە دەزانین، کە پاڤلۆڤ سەرکەتنی بەدەستهێنا، لەپەروەدەکردنی سەگەکان، کە جەرس لێدان واتای خواردن هات، بڕوانە لینکەکانی خوارەوە. هەروەها"ئەو پیاوەی لەگەڵ سەگەکاندا دەدوێت" بەڵگەیەکی دیەکی، ساختەچێتی سۆشیالدیموکراتەکان پارتەکانی دیکەی سەربە بلۆکی سەرمایەدارین، کە "کێسەر میلان" ڕاهێنەری سەگ، دەتوانێت وەحشی ترین سەگ بکات، بە سەگێکی هێمن و گوێر بەخاوەنەکەی، ئەی بۆ قوتابخانەکانی ئەوروپای سەرمایەداری کەڵک لە ئەزموونەکانی پاڤلۆڤ و کێسەر میلان وەرناگرن، تا منداڵان ئالوودەی مادە بێهۆشکەرەکان، جگەرە، ئالکهۆڵ نەبن؟
لەهەمووشی مەترسیدار ترینیان، لە جیهانی سەرمایەداریدا، باوک مانای نیە، چونکە کەمینەیەکی ئێجگار کەم، ژن و مێرد پێکەوە دەمێننەوە، جیادەبنەوە، کە جیاشبونەوە، باوک بەلایدا دەڕوات و دایکش بەلایکدا، ئیتر لەپڕ باوک گووم دەبێت، یان کاتی نیە، یان کاری لەشارێکی دیکە دەست دەکەوێت، یان وولاتێکی دیکە، ئیتر باوک بۆ منداڵ دەبێتە ئەفسانە،کاتێکیش باوک وون بوو، ئیتر مام و خاڵ و پورو پورزاو ئامۆزا، هیچ واتایەکی نامێنیت. ئەو فلیمە تاژیدیایە بە شێوەیەکی تۆقێنەر لەهەموو دەڤەر ناوەندەکانی سیستێمی سەرمایەداری دەبیندرێت، تەنانەت ئەو ڕەوشە دژ بە مرۆڤایەتیە، گەلانی وەکوو گەلەکەمانیش و گەلانی دیکەی جیهان کەلە ئەوروپا دەژین گرتۆتەوە. جارێکیان لەگەڵ برادەرێکمدا پێکەوە لەوێسگەیەکدا وەستابووین، لەپڕ دوو کیژۆڵەی نازینین لێمان هاتنە پێشەوەو یەکێک لەکیژەکان ئاماژەی بۆ برادەرەکەم کردوو بەسویدی و قۆشمە ئامێزوە، گووتی: ئەم مامە پیرە، ئەیەوێت پێم بڵی کە ئەو باوکی منە!
بەواتایەکی دی، منداڵ لە خۆشەویستی خال و مام و پورو خزمەکانی دیکەی بێبەری دەبێت. ئەمەش زادەی دیسان سیستێمی سەرمایەداریە، کەوەک مارکس ئەڵی: سەرمایەداری هەمووشێکت بۆ دەکات بە کاڵا، وەک ئاین و هونەر، هەروەها هەموو بەها جوانەکانی مرۆڤت لێدەدزێت و پێرۆزیان دەخاتە ژێرپێوە. پێم وایە مرۆڤ لەبەردەم سیستێمی سەرمایەداری وەک سەربازێکی کۆیلەیە، بەرەو ڕۆبۆت بوونی دەبات. "ئێم کۆ بێ" کۆمپانایەکی خانووبەرە و دوکان و بازاڕە لەباشووری ووڵاتی سوید، بەمدواییە وەک ناوەندێکی خێرخوازی ملێۆن و نیوێکی کرۆنی کرد خێر، کە پڕوپاگەندە بڵاو بکلاتەوە، کەخەڵکی فێری سڵاو لەیەککردن بکەن! سیستێمی سەرمایەداری هەتا توانی خەڵکی لەیەکتری دوورخستەوە،کەچی ئێستا دەزانێت، بەزیان بۆی شکایەوە، پارە دەدات، تا بیگەڕێنێتەوە، گەلانی دیکەشیان بەهەمان شێوە ڕاهێناوە، تەنانەت کوردەکەی خۆشمان، زۆرینە فێربوون ئەڵێن"من کورد ناناسم" واتا بۆتە ئەوروپی، هەیە هێشتا بۆنی تۆزی شارەزوور لێدێت، ئەڵێ کورد ناناسام، ئەمە مەبەست سووکایەتی کردن نیە، بە پێچەوانەوە، ئەو داب و نەریتە جوانەی خۆی بەدرۆ لەبیر خۆی دەباتەوە، بۆ نموونە ئەگەر نامۆیەک ڕوو لە گوندەکەیان بکات، دەیان کەس دەچن بە پیریەوە و فەرمووی دەکەن بۆ ماڵەکەی خۆی. لێرە برا ناتوانێت، هەفتەیەک لەماڵی برای خۆی بژی، بەکوردکەشەوە، مەگەر دەگمەن، نەبێت. بەکوردی کورتی سیستێمی سەرمایەداری هەروەک وەکوو تۆڕی جاڵجاڵۆکە لەهەرلایەوە ئاماژەی بۆ بکەین، لەماڵ وێرانی و کارەساتی سادیستی هیچی دیکەی لە دەرئەنجام نابێت. بیهێنە پێش چاو و وێژدانی خۆت، لەنێوان ساڵانی ١٢٠٦ بۆ ساڵی ١٣٢٤ لەنێوان ٣٠ ملێۆن بۆ ٦٠ ملێۆن کەس بە چەقۆ لەتووپەتکراوە، لە ئاسیادا بەهۆی هاتنی مەغۆلەکانەوە، کە تورکەکانی ئێستان، سەرجەم مێژوونووسانیش هاودەنگن کە مەغۆلەکان، تەنانەت عەرەبە ئیسلامیەکانیش بۆ ڕاوو ڕووت لەبرساو قاتی قڕیدا، پەلاماری داروسێ و دەوروبەرەکەی خۆیاندا، دیسانە دوبارەی دەکەمەوە، کەتەواوی جەنگەکان هۆکاری سەرەکەی ئابووریە، ئەمەش داهێنانێک نیە یان دۆزینەوەیەک نیە، کە خۆتی پێوە بادەیت، بەڵکوو ڕاستیەکی تالە. بەو هیوایەی کەبۆ سیستێمی دیموکراستی تێگەیشتنت هەبێت.
بێگوومان بۆ کاتی ئێستا دیموکراسیەت باشترین چارەسەرە، بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگکان، چونکە ئاستی ئێستای گەلان لە ئاست سیستێمی دیموکراسیدایە، هەرچەندیش ئەو بۆچون و بیرۆکانەی ئەمڕۆی نووسەران دەمێکە، بیرمەندانی وەک مارکس و مارکسیەکان، وەک گوێزێکی پاکراو، لەسەر مێز بۆمانیان ئامادەکردوە، هەرچیەیەک لە بیردۆز و ڕیبازێکی نوێ، سەراپایان مارکسیەکان ئاماژەیان پێکردوەو نەوەی نوێ وەک تووتی دووبارە و دەبارەیان دەکاتەوە. بۆ نموونە مارکس ئەڵێ: سەرمایە کۆکردنەوە بەبێ چەساندنەوەی کەسانی دیکە هەرگیز بەئەنجام ناگات، ئەگەر بێتوو ئەم دەستەواژە ووردە بکەینەوە، لەسەر ڕەووتی ژیانی ڕۆژانەی خۆماندا، ئەوسا دەبینن، کە مارکس تەنها ئابووری ناس نەبووە، بەڵكوو لەهەمانکاتدا، کۆمەڵناسێکی بلیمەتیش بوە، چونکە هەر خودی مارکس ئەڵێ: کە پێناچیت کە مرۆڤایەتی بتوانیت خۆی لەکۆت وبەند ڕزگار بکات. بۆ شیکردنەوەی ئەو دوو بیردۆزە، چەند نموونەیەک. دوای کۆتایی ناوەڕاستی حەفتاکان بە پیلامی ئیمپریالیزم، هەروەک جاری جاران، کۆمەڵێک چەقۆ کێشی سەرکردە ئامدەکاران بۆ بەرپاکردنی شەڕ، بۆ چەک فرۆشتن، پاشان بۆ فرۆشتنی قاچی دەسکرد و داو دەرمان و هاتووچۆی بریندارەکان بۆ ئەوروپای ئەمەریکاو جێگەکانی دیکە و جیگۆڕکی کردن بەگەلان و ڕێگوازنەوەی گەلان، بەناوی کاری مرۆڤایەتی و خێرخوازی......هتد. بەکورتی ئەگەر لە خۆمانەوە دەستپێکەین وەک گەلی کورد.
دەبینن بۆ نموونە کە کورد لەسەرەتای کۆتایی و سەرەتای هەشتانەوە بە کۆمەڵ ڕوویان لە ئەوروپاو ئەمریکاو کەنەدا هەرەوەها ئوسترالیا کرد. لەئەنجامی شەڕ و إراندن و كوشتن و یۆقاندنەی کە هاتنە ئاراوە. زۆرینەیان بە گیرفانی بەتاڵ ڕوویان لە ئەوروپا کرد، ئەمڕۆ کەچەندین ساڵ بەسەر ئەو پرۆسەدا تێدەپەڕێت، ژمارەیەک لەو کوردانە یان سەر ڕەشانە نەک ملێۆنێر بەڵکوو بوون بە ملیاردێر، کەچی هەرچۆن هەڵسەنگێنین هەرگیز ناگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەو سەرمایەیان تێداکۆکراوەتەوە، تەنانەت بە ڕێگای یاسایش ئەوە ناسەلمێندرێت، ئەگەر دزی ساختەی تێدا نەکرێت. ئەی کەواتە چۆن ئەوکارە ئەنجامدرا، زۆربەمان کەلە ووڵاتانی ئەوروپیدا دەژین، بینیومانە کە سەرڕەشەکانیش دووکانیان هەیە، وەکوو ووردەواڵە فرۆش، تا دەگاتە فرۆشگای گەورە گەورە لەئاست فرۆشگاکانی سویدی یان ئەوروپی، بەڵام بەروبوومەکانیان زبڵێکی ڕووتن، هەندێک جار هەر کردەوە، زبڵی دووکانە سویدیەکان کۆدەکەنەوە بە نرخی نوێ بە خەڵکی هەژاری نەخوێندەواری دەفرۆشنەوە، یان دەزانیننو بیستومانە کە هەرچی خزموو کەس کاری خۆیان لە ئارگەیەکدا کۆدەکەنەوە، کەچی دوایی مووچەکانیان نادەنێ، کەسێکیش کاری ڕەش بکات،ئەسەتەمە بتوانێت کە دوای مافی خۆی بکات، چونکە خودی کارکردن بە ڕەش نایاساییە. خۆدزینەوە لە باج، کاری ڕەشکردن بەرووبوومی ماوە بەسەرچوو، زبڵ دەرخواردیخەڵکدان، خاسیەتێکی زۆرینەی سەرڕەشە دوکاندارەکانن. هەروەها مارکس ئەڵێ: باوەڕناکەم کە مرۆڤ بتوانێت خۆی لە کۆت بەند ڕزگار بکات. یان ووتەیەکی دیکەیدا مارکس ئەڵێ: مێژوو ئەوەی سەلماند کە هەموو شتێک قابیل بەگۆڕانە، بەس مرۆڤ ناگۆڕێت. زۆر ڕاستە چەکی دەستی مرۆڤ لە ساچمەزەنە گەیشتە نەوەوەی، لە سواری گوێدرێژەوە کەشتە شەمەنەفەر و فڕۆکە،بەڵام مرۆڤ، هەر مرۆڤەکەی جارانە و ناسرەوێ، شەڕخوازە، ئەو دەریا خوێنەی جەنکەکانی پێش جەنگی یەکەم دومی جیهان نەبوە دەر عیبرەتێل نەبوونە وایەک بۆی، هەر وەکوو جاری جاران، عاشقی جەنگ خوێنڕێژیە، جەنگی ئەمریکاو عێراق بەتاقی تەنها جۆرج بۆش نەبوو، بەڵکوو هەمووجیهان خۆیان سەدامیان کرد بەو جانەوەرەو هەرخۆشیان، دژ بە ئەو گۆمی خوێنیان ساچان. یەکێک لەوانە "هانس بلیکس" سەرتیپی پشکێنەری سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان، بۆ خۆی بورهانی کرد، کە عێراق چەکی کۆکوژی تێدا نەماوە، کەچی بۆخۆی خودی هانس بلیکس، کە سەربەپارتی"فۆڵکس پارتیە،واتا پارتی گەل" دەنگیدا بۆ شەڕ دژ بەسەدام!

سەرچاوەکان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە