بەڕێزداواکاری گشتی بۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی سزا نادەیت؟

Friday, 29/11/2013, 12:00

2220 بینراوە


وەکو هەموومان ئەزانین زانکۆی سلێمانی لەسەرەتای دروستبوونیەوە مایەی خۆشحاڵی ئەم شارە بووە کە چەندەها ڕۆڵەی بە توانای ئەکادیمی بۆ ئەم شارە هێناوەتە بەرهەم بەڵام هەر کە حیزبی بەعسی لە ناوچوو درکی بە خەتەری ئەم شارە کرد لەسەر ڕۆشنبیر کردنی کۆمەڵگا و برەودان بە رەوتی کوردایەتی و گیانی نیشتیمان پەروەری بۆیە بڕیاری بە بەعسی کردنی هەندێ لە ستافەکەی کرد بەڵام خۆش بەخاتەن کەم بوون ئەوانەی کە خۆیان ئەفرۆشت بە پارە و ئیمتیازات بۆیە ڕاگواستن بۆ دژایەتی کردنی ئەم زانکۆیە تەنها چارە بوو بۆ کپ کردنی دەنگی ڕۆشنبیران و ئەکادیمیەکانی ئەم شارەی کە ئێستا پێی ئەڵێن پایتەختی ڕۆشنبیری.
هەر لەگەل پلان دانان بۆ دەرپەڕاندنی بەعس لە کوردستان و لێدانی زەنگی ڕاپەڕین بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەمان لە دەستی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆریە.خۆشبەختانە هەردوای ئارامبوونەوەی شارەکان هەوڵی ئەندازیارەکەی ڕاپەڕین بۆ سەرلەنوی بوژانوەو بنیاتنانەوەی زانکۆی سلیمانی بوو لەم شارەدا بە هاوکاری پیاوە ڕۆشنبیرەکانی ئەم شارە و هەربۆیە لیژنەیەکیان پێکهێنا بە سەرۆکایەتی مامۆستا جەمال عەبدول و جێگری کاک نەوشیروان موستەفا .زانکۆی سلێمانی وردە وردە لەسەر قاچی خۆی وەستا خەریکی پێگەیاندنی کادیری ئەکادیمی بوو بۆ ئەم گەلە ستەمدیدەیە .بەڵام ئەوەندەی نەخایەند هەندی لە بەرپرسە عەقڵ شاخاویەکان خۆیان فێری قات لەبەرکردن کردوو کەوتنە سەر ڕەش کردنەوەو هاتووچۆی زانکۆ بە سەیارەی جوان و پارەی میللەت زۆربەیان ژنی دووەهەمیان هینا لە خوێندکارانی زانکۆ ئینجا بیریان کردەوە کە هێشتا شتێکیان نوقسانە ئەوێش بڕوانامەیە ،بۆیە هەرزوو کەوتنە کردنەوەی بەشی ئێواران و بە ئەمری خوای گەورە کۆمەڵێک یاسایی مان بۆ بەرهەم هات لە کەسە عەقڵ شاخاویەکان و هەموو خۆیان فێری یاساناسی شەو کرد لەبەر ئەوە ئێستا پێتان سەیر نەبێت کە لەشەودا چی ڕوئەدات لەم شارەداو بۆ یاسا بەم شێوە تاریکە سەروەرە بۆ لە زۆربەی کاتدا لە شەودا پێشێل ئەکرێت جونکە بەرهەمی یاسای شەوە .
ئەوەی من ئەمەوێت پیشانی بدەم ئەوەیە زانکۆ چۆن دەستی پێ کرد و چۆن بەردەوامی پێدراو چۆن ئێستا وەکو تۆڵە کردنەوە لەم شارە وێران ئەکرێت و تواناکانی ئەم شارە لە ناو ئەبرێت وە جێگایان ئەگیرێتەوە بە کەسە عەرەب وحیزبیەکان ئیتر دیارە مەبەست لەمە بەعسیەکانی ئەوسا و شۆڕشگێڕەکانی ئێستا یە .
بەڕێزان زانکۆی سلێمانی ماوەی ٢ ساڵە لە داڕماندایە ولە تاڵان کردنی بەردەوام دایە گەندەڵی دایدەڕزێنێت .
ئاستی زانستی نزم و بەرهەمهێنانی خوێندکاری بێ داهاتوویەکی گەش بێ بەرنامەیی و هەڵپەی هەندێک لە بەرپرسانی زانکۆ لە خۆ دەوڵەمەند کردن و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی پۆستی گەورەتر باشترین ناسەرەوەکانی ئەم زانکۆیەن .
کردنەوەی کەمپی نوێی زانکۆ کە پرۆژەیەکی ستراتیجی بوو بۆ ئەم شارە چەندجارێک کرایەوە کوتلەی دکتۆر بەرهەم خێرا ڕۆژێک پێ تەواوبوونی بەشەکەی لە کابینەکەی پێیان کردەوە و دوای نێچیرڤان بەرزانی ئەمیش چارێکی تر کردیەوەپاش ئەوەی بە سەگەکانی مامۆستا و خوێندکارانیان بۆن ئەکرد بە زەبری ئەمە هاتەناو زانکۆ ..بەس من حەزم ئەکرد کاک نیچیرڤان بارزانی سەگەکانی ڕابهێنێت بۆ دۆزینەوەی ئەو ژورانەی ناو کەمپەکە کە دڵۆپە ئەکەن هێشتا ساڵێک تێ نەپەڕیوە بەسەر کردنەوەکەی .. یان بیتوانیایە درزی دیوارەتەقیوەکان بدۆزنەوە .گەنجینە پڕ لە کەلوپەلە شکاوەکان بدۆزنەوە کە پارەی باشترین کواڵیتی پێدراوە لە ساڵی ٢٠١٢ /٢٠١٣ تازە زانکۆ پارەی دا بە ئۆڤەرهێد کە ١٠ /١٥ ساڵیشە بەکار نایەت لە جیهاندا ..
لەوانەیە بڵێن ئەی چۆن وەرگیراوە ئەم کەمپە وێرانە ؟ بەڵام لەوانەیە نەزانن کە لیژنەکەی زانکۆ لەسەر حسابی مەقاولەکەوە بران بۆ تورکیا و هەندێکیان بران بۆ سەیری یاری بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لەسەر حسابی کاکی مقاول .
کۆتا کاری مسەرۆکایەتی ئەم زانکۆیە و ئەنجومەنەکەی سزادانی ٧٠٠ مامۆستایە ئەکادیمی و گەنچی ئەم شارەیە و بێبەش کردنیانە لە سانا ترین مافی خۆیان کە یەکەیەکی نیشتەچێ بوونە،لەرۆژانی پێشوودا مامۆستایانی ناسودمەندی زانکۆی سلێمانی لە زەوی و خانوو وەکو هەموو توێژێکی ئەم میللەتە فۆرمی نیشتەجێ بوونیان وەرگرت و لە فۆرمەکەدا پێویستی بە مۆریکی زانکۆ هەیە بۆ تەسدیق کردن بەڵام لە سەرۆکایەتی ئەمڕٶ ٢٨/١١ کۆبونەوەیەکی خێرا کرا بە راستی پێمان وابوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەموو کێشەو گەندەڵیەیە ناو زانکۆیە و بۆ چاکسازیە بەڵام خێرا دەرکەوت کە بۆ ئەوە بووە ئاستەنگ دابنرێت بۆ ئەو ناسودمەندانە تا وەری نەگرن خۆشیان جارێکی تر بێنە ناو پرۆسەکە و بۆ جاری ٣_٤ خۆیان وەریبگرنەوە....
بەڕێزان ماوەی زیاتر لە ٤ ساڵە ململانێیەکی سەخت هەیە لە نێوان ئەم سەرۆکایەتی یە و ئەم گەنجانە ئەزانن لەسەر چی؟ پێتان سەیر نەبێت کە ئەڵێـم ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی پێک هاتووە لە کۆمەڵێک پیاوی حیزبی کە زۆربەیان ٢ بۆ ٣ جار سودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی و خانوو بە نایاسایی و ئێستاش کەوتوونەتە ئاستەنگ دروست کردن بۆ ئەم ٧٠٠ مامۆستایە تەنها لەبەر ئەوەی ئەیانەوێت خۆیان بەشدار ببنەوە
لەبەر ئەوەی وەکو یەکێک لە ڕاگرەکان وتبووی ئەی ژنی دووەمم بۆ لە کرێ چی بێت .
تێبینی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی زۆربەیان ٢ ژنیان هێناوەو لە خانووی زانکۆدان ...
ئەم ئەنجومەنە زۆربەی زۆریان پۆستەکانیان بۆ ٢_٣ ساڵە بە وەکالەتە لەبەر دەرمالە دزینەکەی .
من ئەپرسم لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەت شەرم ناکەن دزی کردن بەم شێوەیە لەبەر چاوتان روو ئەدات و بی دەنگن ؟ مەکتەبی سیاسی یەکێتی شەرم ناکەن بە ناوی ئێوەوە شاری سلێمانی تاڵان ئەکرێت؟
داواکاری گشتی جەنابت ئیشت چیە کاتێک کەسێک سەرۆکی زانکۆیە ٢٠ ساڵە لە خانۆوی زانکۆیە(نرخی٦٠ دەفتەرە لە توی مەلیک) لە ساڵێکدا ٢٠ سەفەری ئەوروپا ئەکات لەسەر بوودجەی زانکۆ و جەنابتان سەیری ئەکەن ؟
بەڕای من ئەم پرسە تەنها باس لە ٧٠٠ مامۆستا ناکات بەڵکو ٧٠٠ خێزان وباسی زیاد لە ٣٠٠٠ مرۆڤی کرێ چی ئەکات .
..بۆیە من لێرەوە ئەڵێم خوێندکاران دڵخۆش بن کە ٧٠٠ مرۆڤی پاک لە زانکۆی سلێمانیدا پەیدا بوون پاک و دژی گەندەڵین وهەوڵ دەدەن بۆ ئاشکرا کردن و ڕسوا کردنی مرۆڤە نا پاکەکانن . هیوادارم هەموولایەک ئەم گروپە گەندەڵە لەسەر مامۆستایانی زانکۆ حساب نەکەن ..
من داوا ئەکەم لە هەموو دڵسۆزان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە دژی ئەم گروپە مافیایەیە بوەستنەوە .. هاوکاری ئەم ٧٠٠ گەنجە ئەکادیمیە بکەن.
مامۆستایەکی زانکۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە