دوو هەواڵی گرنگی دژ-یەك لە زانكۆی سەلاحەددینەوە

Thursday, 15/07/2010, 12:00

1551 بینراوە


مامۆستایه‌کی زانکۆ یەكەم: لەكۆلێژی زمان ـ ئێواران كوڕی ڕاگری كۆلێژ واتە كوڕی دكتۆر نەوزاد حەسەن خۆشناو (ببوورن توركمان) بەیەكەم دەرچووە بەپلەی زۆرباش لەسەر ئاستی قوتابیانی بەشی وەرگێڕان بۆ راستی و دروستی ئەم هەواڵە بڕوانە ڕێبەری دەرچووانی خولی 29 ی زانكۆی سەلاحەددین 2009 2010 لاپەڕە 97 و هەروەها لاپەڕە 225. دوای لێپێچینەوە لەم هەواڵە لە قوتابیان و مامۆستایان دەركەوت كەوا دختۆر نەوزاد بەزۆری زۆردار و بەچاوسۆركردنەوە كوڕەكەی بەناوی ئەحمەد نەوزاد حەسەن یەكەم كردووە. بەڕاستی ئەمەش مایەی شەرمەزارییە بۆ ئەم زانكۆیە و دووبارەكردنەوە و كۆپی كردنێكی قێزەوەنی بەعسیەكانە هەروەك چۆن دەمان بینی كە عودەی و قوسەی بە پلەی نایاب و زۆرباش كۆلێژەكانیان تەواو دەكرد. هیوادارم سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەددین وەزارەتی خوێندنی باڵا تەحقیق لەو مەسەلە ترسناكە بكەن ڕێگە بەدووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە نەدەن.

دووەم: لەكۆلێژی یاسای ئێواران برازای سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر ئەحمەد دزەیی لە چەند وانەیەك كەوتووە و دەرنەچووە واتە كەوتۆتە خولی دووەم، لەڕاستیدا ئەمەیان ئەستۆ پاكی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین دەردەخات و ئەم هەڵوێستەشی جێگەی ڕێز و ستایشە و هیوادارم وەزارەتی خوێندنی باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستخۆشی لەم جۆرە هەڵوێستانە بكەن، بەهیوای ئەوەین هەموو مامۆستایان و بەرپرسانی زانكۆكانی دیكەی كوردستانیش چاو لەبەرێز سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین بكەن خۆیان دووربگرن لە بەیەكەم دەرچواندنی كەس و كارەكانیان، چونكە ئێمە چاك دەزانین یەكەم بوونی كوری دكتۆر نەوزاد تەزویرە و هیوادارین سەرۆكایەتی زانكۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا سزای ئەم جۆرە كەسانە بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە