بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو هاوڕێیانی دڵسۆز له هه‌ر کوێن .
Wednesday, 24/06/2009, 12:00
1949 بینراوە
هاوڕێیانی دڵسۆز:
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نگ چاره‌نووس و داهاتووی حزبه‌وه‌ن تکایه ئه‌م بانگه‌وازه به جدی وه‌ربگرن و با هه‌موومان کاری له پێناودابکه‌ین .
هاوڕێیانی دڵسۆز پێویسته لای هه‌موومان ڕوونبێت راگه‌یاندنی حزبمان که‌وتۆته ده‌ست کۆمه‌ڵێک گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر و به‌کرێگیراو به‌ناوی مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پره‌نسیپ و بنه‌ماکانی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆکارده‌که‌ن وبونه‌ته مه‌کته‌بێکی مافییای ،ئه‌م مه‌کته‌به‌ی مافیا له‌ژێر چه‌ترێکا کارده‌که‌ن و بۆیان بۆته حه‌سانه ئه‌ویش گوێڕایه‌ڵ بوونه بۆ سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له بازنه‌ی ته‌که‌توولی ئه‌ودا خۆیان مه‌ڵێسداوه .
دیاره ئه‌وه‌ی له‌م ته‌که‌توله مافییاییه نه‌بێت له هیچ شوێنێکی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی هه‌ولێر جێگای نابێته‌وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ش حاڵی ڕاگه‌یاندنی حزب گه‌یشتۆته ئاستێک نه که‌س گوێی لێ ده‌گرێت و نه که‌سیش حیسابی بۆ ده‌کات .
ئه‌م بانده مافییاییه پێک هاتوون له زیره‌ک که‌مال - هه‌ندرێن ئه‌حمه‌دی پارتی کار - ئاکۆ - ئاسۆ جه‌لال .
له بازنه‌ی ئه‌م بانده‌ش کۆمه‌ڵێک ماستاوچی و جاش هه‌ن پیلانه‌کان راده‌په‌ڕێنن له هه‌موو بوارێک‌دا .
هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له ڕاگه‌یاندن کاربکات ده‌بێت ببێته جاشی ئه‌م بانده ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت...........
1- ده‌بێت سکرتێریکۆمیته‌یناوه‌ندی به خودا بزانێت
2- ده‌بێت هه‌ندرێنی کۆنه جاشی ئه‌بوحیکمه‌ت به خودایه‌کی که‌مێک بچۆکه‌ڵه تر له که‌مال شاکر بزانێت
3- ده‌بێت بڕوا به هه‌موو درۆکانی زیره‌ک که‌مال بکات به حیسابی دیوه‌خان بۆی ده‌ست له‌سه‌رسنغ بێت
4- ده‌بێت پارتیه‌کی عه‌یار 24 بێت
هێشتا زۆری تریش ماون بیڵێم به‌ڵام من وه‌ک هاوڕێ حه‌مه ڕه‌شاش ته‌واوی پیاڵه ژه‌هره‌که ناخۆمه‌وه و که‌مێک ده‌هێڵمه‌وه .
هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر....
ئه‌م بانده هه‌ر به‌وه ناوه‌ستن هه‌ر کارمه‌ند و ڕۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێک ئه‌وه‌ی یه‌ک مسقاڵ گیانی شۆڕشگێڕی و مارکسی تێدابێت ده‌ریبپه‌ڕێنن و ملی بشکێنن ، به‌ڵکوو ئاماده‌نین قبوڵی هیچ بریارێک بکه‌ن ئه‌گه‌ر بڕیاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌کته‌بی سیاسی بێت جگه له بڕیاره‌کانی هاوڕێ که‌مال شاکر.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ‌بڵێم هه‌ر ئه‌و بانده بوون که هێشتا هه‌ندرێن نه‌هاتبووه ناوی و له خزمه‌ت ئه‌بوحیکمه‌ت بوو ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داخیان ده‌رپه‌راند هه‌رچه‌نده ئازا گیانی پارتی بوون تیایدا چه‌که‌ره‌ی کردبوو،به‌ڵام له رێگای راپۆرت نووسینه نهێنیه‌کان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆی له ناو قاعیده‌ی حزبی و زیاتر ناشیرین‌کردنی ،گوشارێکی 100 هه‌زار ته‌نیان خسته سه‌ر ئازا‌و پێشکه‌شی پارتیان کرد.
به لابردنی ئازا کۆسپێکی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م ته‌خت بوو بۆ گه‌یشتن به ئیمتیازه ناشه‌رعیه‌کان و پله و پایه.
کاری دووه‌میان ده‌رپه‌راندنی جه‌لال ده‌باغ بوو که له دوای کۆنگره‌ی 3 حزب بوو به به‌رپرسی راگه‌یاندن و به هه‌ر هه‌موویان بایکۆتی جه‌لال ده‌باغیان کرد‌و کردیان به په‌ند.
ئێستاش ئه‌م بانده وه‌ک کاری هه‌میشه‌ییان سه‌رقاڵی ده‌رپه‌ڕاندنی هاوڕێ (هادی مه‌حمود) ن ئه‌مه‌ش له ڕێگای فه‌رامۆشکردن و ئیهمالکردنی ئه‌م هاوڕێیه‌و له‌ژێر پێنانی برێاره‌کانی وه‌کو ئه‌نامی مه‌کته‌بی سیاسی و په‌رپرسیڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی .
با ته‌نها یه‌ک نموونه سه‌یربکه‌ین هاوڕێیانم.....
له کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 23-6-2009 ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌کان زیره‌ک که‌مال و هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د ئاماده‌بوون ، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ هادی مه‌حمود بکه‌ن که ئه‌و به‌رپرسی راگه‌یاندنه ،له کاتی خۆناساندنیشدا زیره‌ک که‌مال خۆی وه‌کو به‌رپرسی راگه‌یاندنی حزبی شیعی ناساند ، ده‌زانن ئاماژه‌کانی پشت ئه‌م خۆ ناساندنه چی بوو ؟؟؟
1- به ڕووی ده‌ره‌وه‌ی حزب په‌یامێکی زیره‌ک که‌مال بوو که ئه‌و هێشتا به‌رپرسی راگه‌یاندنه و شاردنه‌وه‌ی رۆڵی هاوڕێ هادی مه‌حمود بوو .
2- به ڕوی ناوخۆدا په‌یامێک بوو بۆ هه‌مووان که مامه‌ڵه‌کردن بۆ هه‌ر کارێکی راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ زیره‌ک که‌مال و بانده‌که‌ی ده‌بێت نه‌ک هادی مه‌حمود .
3- په‌یامێکی راسته‌وخۆ بوو بۆ هاوڕێ هادی مه‌حمود به به ئاقڵی له ژووره‌که‌ی خۆی دابنیشێت و خاوه‌نی هیچ بڕیارێک نه‌بێت له باره‌ی ڕاگه‌یاندن .
هاوڕێیانی ئازیز ......
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بانده هاوڕێ هادی مه‌حمود به ده‌ردی ئازا و جه‌لال ده‌باغ ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و کارمه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حزب ببه‌ن با هه‌موومان به هه‌موو شێوازێک گوشار دروست بکه‌ین تا راگه‌یاندن له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و بانده ڕزگاربکه‌ین ، چونکه دڵنیابن حاڵ وابڕوات له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هادی مه‌حمود ناچار ده‌بێت جانتاکه‌ی هه‌ڵبگرێت و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وروپا .
ئه‌مه ئه‌رکێکه له ئه‌ستۆی هه‌مووماندایه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست