KTK :- كە تاڵەبانى جاشایەتى دەستپێكردەوە ئێمەش چەك هەڵدەگرین.

Friday, 29/04/2011, 12:00

2288 بینراوە


لە پەیوەندیەكمدا لەگەڵ كۆمەڵەى تۆڵەى كوردستان KTK ڕابەرى ئەو گروپە شۆڕشگێرە كە خۆى بە هەڤاڵ (سورێن) ناساند چەند پرسیارێكم ئاراستە كرد تاوەك بزانم هەڵوێستى ئەو گروپە چیە لە بارەى توندوتیژیەكانى ئەم دوایەى پارێزگاى سلێمانى. لە كاتێكدا كە لەسەرەتاى ڕوداوەكانەوە ئەم كۆمەڵەیە لەڕێگاى ماڵپەڕەكانەوە هاوارى لە خەڵكى دەكرد تاوەكو بەشدارى لە خۆپیشاندانە هێمنانەكاندا بكەن. بەڵام لەدواى تێك چونى بارودۆخەكە و هێنانى سوپایەكى زۆر بۆ ناوشارەكان ئەم گروپە بێدەنگ بوون و هیچ لێدوانێكیان لەسەر بارودۆخەكەنەدا.
بۆیە نیش چەند پرسیارێكم ئاراستەى هەڤاڵ سورێن ڕابەرى كەتەكە كرد و ئەویش بەم شێوەیە وەڵامى داینەوە لەكاتێكدا ئەو گروپە هەتا ئێستا بەنهێنین.
شۆڕشگێر هەڵەبجەیى:- هەڤاڵ سورێن كەتەكە لەسەر چ بنەمایەك دامەزراوە و ئەم گروپەى ئێوە تا چەندێك لەگەڵ خواستى گەنجانى هەڵەبجە و كوردستاندا دەگونجێت؟
هەڤاڵ سورێن:- ئەم گروپەى ئێمە لەسەر بنامایەكى نەتەوەى كوردى دامەزراوە و ئەوەش لەیەكەم بەیاننامەماندا بەڕونى دەردەكەوێت.بەڕاى ئێمە هەركەسێك یا هەر گەلێك و دەوڵەتێك بستێ لە خاكى كوردستانى داگیر كردبێ یاخود دڵپێك خوێنى لە پەنجەى كوردێك هێنابێت ئەوا ئەوە دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێش هەر دوژمنمانە تا تۆڵەى ئەو ستەمەى لێدەسەندرێتەوە.ئەم گروپەشمان ئێستا لایەنگرى زۆرتربوە لە جاران نەك لە هەڵەبجە بەتەنها بەڵكو لە كوردستانى گەورەش پەیوەندیمان پێوەدەكەن پشتگیرى لە كۆمەڵەكەمان دەكەن لە ڕێگاى ئیمایڵەكەمانەوە.
شۆڕشگێر هەڵەبجەیى:- سوپایەكى زۆر هێنراوەتە هەڵەبجەوە ئێوە لەو بارەیەوە چى دەڵێن؟
هەڤاڵ سورێن:- ئێمە بەهەموو شێوەیەك كورد كوژى حەرام دەكەین و نەفرەت لەو كارە دزێوە دەكەین. دیارە ئەو سوپایەش تەنها هاتوە كە خۆپیشاندانەكان سەركوت بكات بۆیە ئێمە دژایەتى ئەو كەسانەدەكەین كە ئەو سوپا و تانك و زرێ پۆشانەى هێناوەتە هەڵەبجە لە كاتێكدا ئەو زرێ پۆشانە لەسەردەمى عەرەبە داگیركەرەكانیشدا نەیاندەتوانى كە بەو شێوەیە هاتوچۆ لەناو شاردا بكەن .
شۆڕشگێر هەڵەبجەیى:- تاڵەبانى داواى لە مالیكى كردووە كە چەند هەزار سەربازێك بنێرێتە كوردستان بۆ سەركوتكردنى خۆپیشاندانەكان.ئێوە هەڵوێستان چیە لەو بارەیەوە؟
هەڤاڵ سورێن:- كەس لەبیرى ناچێت كە تاڵەبانى و بارزانى چەند تاوانیان دژ بەم گەلەكردوە. بارزانى تەیارەى توركى و دەبابەى بەعسى هێنایەكوردستان لە 31ى ئابدا , تاڵەبانیش بە جاشى 66 ناسراوە و ئێستاش دەیەوێت هەمان هەڵەبكاتەوە و مۆدێلى جاشایەتیەكەى نوێ بكاتەوە بۆ 2011 و كودستان لەسەدامەوە بفرۆشێتەوە بە مالیكى گەورەجاش و گەورە دوژمنى كورد. بۆ ئێمە بەتوندى دژایەتى ئەو كارەى تاڵەبانى و هەموو ئەو كەسانەش دەكەین كە لەو جۆرە كارە بكەن.
شۆڕشگێر هەڵَەبجەیى:- پێدەچێت ئەو سوپایە هەمووى عەرەب بن ,ئەگەر وابوو ئێوە هەمان هەڵ وێستان دەبێت؟
هەڤاڵ سورێن:- نەخێر هەمان هەڵوێست نانوێنین كە بەرامبەر تاڵەبانى دەینوێنین, ئەگەر تاڵە بانى ئەو سوپایە بێنێتە كوردستان و تەنها لەدەم كەسێكیانە ببیسین كە بەزمانى حوشتر(عەرەبى) بدوێت ئەوا دەست دەدەینە چەك و تا مردن بەرگرى لە خاكەكەمان دەكەین چونكە ئێمە تەنانەت ڕازى نین كە حوشترێكى عەرەب بە گەشتیش بێتە هەڵەبجەوە ئەگەر سوپایەكى داگیركەربێ ئەوا خراپتر هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەكەین و ئامادەشین كە تاڵەبانى ئەو جاشایەتیەى دەسپێكردەوە ئێمەش دەست بدەینە چەك و دژایەتیەكى چەكدارانەى گەورە لە هەڵەبجە سەرهەڵبدات كە تەنها سوپاى عەرەبەكان تیایدا شكست دەخۆن.
شۆڕشگێر هەڵَەبجەیى:- پەیوەندى ئێوە لەگەڵ ئەو گروپە تازە دامەزراوانەى تردا چۆنە كە لە دواى 17ى2 دوەوە دروست بون و پشتیوانى لە خۆپیشاندەران دەكەن بەشێوەیەكى نهێنى لەوانە ڕەوتى ئاپۆچى كوردستانRAK؟
هەڤاڵ سورێن:- ئێمە بۆ خۆمان گروپێك نین تازە دامەزرابین ئێمە لە 16ى3ى 2005 ەوە خەریكى ئەم كۆمەڵەیەین بەڵام ئێمە لە 11ى 2ى 2011بەڕەسمى خۆمانمان ناساند. ئێمە تائێستا پەیوەندیمان لەگەڵ هیچ كۆمەڵە و گروپێكدا نەبەستوە و ڕەوتى ئاپۆ چیش بە بڵاو كراوەكانیاندا دیارە كە بیروباوەڕە ڕێبەر ئاپۆیان لاباشە بۆ چارەسەر كردنى دۆزى كورد لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاستدا و ئێمەش ڕێبەر ئاپۆ بەڕابەرى خۆمان و شۆڕشێكى گەورەى هزرى (فیكرى)و فەلسەفى و دواتریش سیاسى چەكدارى دەزانین لە كوردستان و بگرە ڕۆژهەڵاتا ناڤین و هەموو جیهان . بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكمان لەگەڵ ئەو گروپەدا نەبەستوە و چونكە ئەوانیش وەك ئێمە نهێنین و سەران و ڕابەرانى ئەو گروپە نەناسراون لە كوردستاندا هەرچەندە خاوەنى بیروباوەڕێكى پیرۆز و گەورەن و هیوادارین لە كۆبونەوەى ئایندەى كۆمەڵەكەمان باسیش لەوە بكرێت.
شۆڕشگێر هەڵَەبجەیى:- ئەو كۆبونەوەیە كەى و لە كوێ دەكرێت؟
هەڤاڵ سورێن:- بڕیاروایە ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێت بڕیار لەسەر چەند شتێكى گرنگى تیابدرێت كە ئایندەى كۆمەڵەكەدیارى دەكات وەك خۆ ئاشكراكردن و دەست دانەچەك لەكاتى پێویست و دانانى لۆگۆیەكى تایبەت بە كۆمەڵەكەمان و ڕاوەرگرتن لەسەر پەیوەندى كردن بەچەند كەسێكى كورد پەروەرى تر لە ناوڕیزەكانى ئاسایش و پێشمەرگە و چەند شتێكى تر . وەلەبارەى شوێنەوە پێمان باشە ئەو كۆبونەوەیە لە دەرەوەى شارى هەڵەبجە بكرێت چونكە چەند ئەندامێكمان ڕێگایان دورە كە گرنگە لەكۆبونەوەكەدا بەشدارى بكەن و وە واش هەست دەكەم كە چاودێرى لەسەر چەند ئەندامێكمان هەبێت لە هەڵەبجەو سەیدسادق بۆیە پێدەچێت شوێنى كۆبونەوەكە نهێنى بێت تا دواى بەستن و تەوابونى كۆبونەوەكە ئاشكرا نەكرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە