KURDISTANPOST
مامۆستایهکی زانکۆ
زانكۆی سلێمانی تە بعیس دەكرێتەوە
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
1412
بینراوە
بە دەعوەتنامەی ڕەسمی فە رمانگەی كاروباری زانستی زانكۆی سلێمانی ، دكتۆر عەبدولڵا ئیبراهیم ،(پسپۆڕی ئەدەبی عەرەبی و فكری عەرەبی) كە عوزو ى مونەزەمەی بەعس بووە لە كەركوك و تا دواساتە كانی رووخانی سەدام بەنووسین لە یەكێتی ئەدیبانی عیراق خزمەتی بیری شۆفێنی كردوە و تا سەر ئێسقان دژی كورد بووە ، رۆژی 15\5\ 2011 لە هۆلی ڕابەرینی زانكۆی سلێمانی كوڕێكی بۆ ڕیكخراوو ، بڕیاریشە ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە لە هۆلی كوردۆلۆجی سەربەزانكۆی سلێمانی كۆڕێكی تری بۆ ئەنجامبدرێت و ماوەی یەك هەفتە لەسەر حساب و مەسروفاتی زانكۆی سلێمانی دەمێنێتەوە.
ئەم بە ناو ڕۆشنبیرە شۆفینیە دوای ڕووخاندنی سەدام هەڵهاتووە بۆ قەتەر و ناوبراو عەرەبی هاوردەیە و خێزانەكەی و ماڵ و منداڵەكەی تائێستا لەكەركوك لەكەڕەكی عروبە دەزین.
ئەمەش لە كاتێكدایە زانكۆی سلێمانی ئامادەنیە دەعوەتنامەی هیچ ڕۆشنبیرێكی كورد بكات بۆ ئەنجامدانی سیمینار بەڵام ئامادە یە دەفتەرێك دۆلار بۆ عەبدولڵا ئیبراهیمی كۆنە رەفیق حزبی سەرف بكات.
مامۆستایهکی زانکۆ
© 2019- Kurdistanpost