هەر هەنگاوێک جگە لەسەربەخۆیی بۆ کورد بنێن خیانەتی نەتەوایەتی دەکەوێتە ئەستۆتان

Wednesday, 25/06/2014, 12:00

2346 بینراوە


رەنجدەر گراوی

 


بە دڕێژایی سەد سالی رابردوو بەدیاریکراوی لە سەرەتای سەدەی رابردوو تاوەکو ناوەراستی هەمان سەدە سەرکردە سیاسیەکانی کورد ئەگەر نیو هەلیان بۆ رەخابێت دەولەتیان بۆ کورد داناوە ، خەونە گەورەکەی کوردیان بەدی هێناوە ئەگەر چی هەموو جارەکان بۆ ماوەێکی کەم توانیویانە ئەم خەونە گەورە بپارێزن ، بەلام ئەوەی ئەرکی نەتەوایەتی بووبێت لەسەر شانیان بەرامبەر بە نەتەوەکەیان جێ بەجێێان کردووە.

بۆ نموونە شێخ سعیدی پیران لە سالی ١٩٢٥ ، شێخ مەحمودی حفید لە سالی ١٩٩١ تاوەکو ١٩٣٠ لە سێ شۆرشدا سێ جار سەربەخۆیی بۆ کوردستان راگەیاند ، سمکۆی شکاک لە سالی ١٩٢١ تاوەکو ١٩٣٠ لە سێ جار هەلگیرسانی شۆرشدا سەربەخۆیی راگەیاند ، پێشەوا قازی محمد لە سالی ١٩٤٦ سەربەخۆی بۆ کوردستان راگەیاند

لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم جیلە تێکۆشەرەی گەلی کورد ، هیچ سەرکردەێکی کورد بەکردار وەکو ئەوان تاوەکو ئەم کاتە نەوێراوە وە کو ئەوان ناوی خۆی بخاتە نێو لاپەرە پرشکۆکانی مێژووی گەلی کورد ، بەبروای من هۆکارەکەشی لە بێ مۆرالی سەرکرەکانی کوردە و لە لەرزۆکیانە بەرامبەر بە خەونە گەورەکەی گەلەکەمانە.

ڕەنگە هیچ کات بەقەدر ئێستا باسی سەربەخۆیی کوردستان لە شەقامی کوردی‌و سەرجەم میدیا خۆجێی‌و بیانییەکان جیددی نەبووبێ. لانیکەم لە پەنجا ساڵی ڕابردوو نەتان کرد بیانووتان هەبوو ، بەلام ئەم جارە هیچ بیانوێکتان نیە ، لە رابردوو دەتان ووت هێچ سەرچاوێکی دارایی تایبەت بە خۆمان نیە ئێستا ئەمشتان نەماوە چونکە نەوتمان هەیە دەتوانن بیفرۆشن، لە رابردوو دەتان ووت هیچ دەرچەێک نیە بۆ هەناسەی ئەم دەولەتە ئێستا تورکیا ممنونیشتان دەبێت دەرچەی هەناسە هەلکێشانتان بۆ دەکاتەوە بۆ خاتری نەوت، جاران دەتانووت مادەی ١٤٠ جێ بەجێ نەکراوە یاخود ناکرێت ، ئێستا بەواقعی حال هەموو ناوچە دابراوەکان لە ژێردەستی کوردایە ، جاران دەتان ووت هێزمان هاوتا نیە لەگەل حکومەتی عێراقی ئێستا بەهێزترین هێزی رێکخراون لە هەموو عێراق، جاران دەتان ووت سیاسەتی دەولی پشگیریمان ناکات ئێستا بە ئاشکرا زلهێزەکانی دوونیا باسی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن ئەوەتا کۆشکی سپی ئەمریکا لەزاری ووتە بێژەکەیەوە پێتان دەلێت سەربەخۆیی رابگەێنن ، ئێستا هەموو میدیا بەناوبانگەکانی جیهان بە راپۆرت باسی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، کەچی سەیر لەوەدایە یەک سەرکردەی سیاسی کورد بە عیلامانی و ئیسلامیتەوە بەراست و چەپتەوە باسی سەربەخۆیی کوردستان ناکات ، بۆیە ئێستا ن هەر هەنگاوێک جگە لەسەربەخۆیی بۆ کورد بنێن خیانەتی نەتەوایەتی دەکەوێتە ئەستۆتان ناوتان دەچێتە نێو لیستی ترسنۆکرین سەرکردە سیاسیەکانی کورد تر، کە لە گونجاوترین کاتدا ناوێران باسی سەربەخۆیی کوردستان بکات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە