کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هه‌موو شاریک سه‌لام عه‌بدوللایه‌کی پیویسته‌!

Friday, 25/12/2009, 12:00


نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ناسراو، سه‌لام عه‌بدوللا شایانی ئه‌وه‌یه‌ هه‌لوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر هه‌لویسته‌کانی بکه‌ین، ئه‌م روژنامه‌نووسه‌ به‌خامه‌یه‌کی ره‌نگین و به کامیرایه‌کی دیجیتال تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر برین وئاه‌ وناله‌ی هه‌ژاران، خوی وخامه‌و کامیراکه‌ی ده‌گه‌رین کۆلان به‌کۆلان جاده‌و به‌جاده،‌ گوند ولادی له‌هه‌ر کوی ئینسانیکی داماو هه‌بی، خیزانیکی هه‌ژار هه‌بی ، ریپورتاژیکی له‌سه‌ر ده‌نووسی وده‌ینیری بۆ رۆژنامه‌و گۆڤارو سایته‌کان، دیاره‌ ئه‌م نووسه‌ره‌ به‌هه‌ست ونه‌ستیکی چینایه‌تی په‌روه‌رده‌ کراوه‌ عه‌ودالی چاره‌سه‌رکردنی چه‌رمه‌سه‌ریه‌کانی کۆمه‌لگایه‌ ، نووسه‌ر وه‌ک هه‌ر راوچی یه‌کی لیزان ،پانتایی جوگرافی‌ خانه‌قین ته‌ی ده‌کا به‌شارولادی یه‌وه‌ ، به‌چاویکی وردو تیژه‌وه‌ نیچیریکی دونیای هه‌ژاری ده‌دوزیته‌وه‌و که‌شفی ده‌کا وه‌ک هه‌ر دادپه‌روه‌ریک دۆسی یه‌و په‌روه‌نده‌ی بۆ ده‌کاته‌وه‌ وده‌سه‌لاتدارانی پی راده‌چه‌له‌کینی و ئه‌یانخاته‌ ژیر پرسیاره‌وه‌ و ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ به‌رز ده‌کاته‌وه‌و رووی خامه‌که‌ی ده‌کاته په‌رله‌مان وحکومه‌ت وحیزبه‌کان ، بی گومان ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ داکۆکی له‌ کیشه‌ی هه‌ژاران بکاوتوره‌گه‌ی خه‌می ئه‌وان له‌کول بنی،ریگایه‌کی دژوار وسه‌خت له‌به‌ر ده‌گری ! من پیم وایه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ لایه‌نگری دادپه‌روه‌ری کومه‌لایه‌تی ین چه‌شنی مامزیکن له‌نیو جه‌نگه‌لستانی سه‌رمایه‌داری دا، بی باکانه‌ بۆ پیشه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌لدینن، له‌کاتیکدا ئه‌م جه‌نگه‌له‌ پره‌ له‌ درنده‌و ئینسانی خود خواه‌ وخۆپه‌ره‌ست! ماوتسی تونگ ده‌لی . پروسه‌ی شۆرش دانیشتنیکی شه‌وچه‌ره‌ی زستان نی یه‌، به‌لکو پروسه‌یه‌کی دریژ خایانه له‌گه‌ل زه‌مه‌ن وژیانی مرۆڤه‌کان به‌رده‌وامه‌. به‌تایبه‌تی داکۆکی له‌هه‌ژاران پشوویه‌کی دوورودریژی ئه‌وی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانی ره‌گی هه‌ژاری له‌بن راده‌ربینی! له‌پشت هه‌ر ده‌قیکه‌وه‌ ئینسانیک یاخود که‌سایه‌تی یه‌ک خوی حه‌شار داوه‌،کایه‌ی نووسین پیناسه‌ی نووسه‌ر ده‌کات ،چ فه‌لسه‌فه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌یه‌، من لیره‌دا ئاشنای ژیانی تایبه‌تمه‌ندی نووسه‌ر نیم، به‌لام ده‌قه‌کانی پیم ده‌لین ئه‌مه‌ نووسه‌ریکی به‌ویژدانه‌، خه‌م له‌دونیای ئالوزی هه‌ژاران ده‌خوات،هه‌ژارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ پریاسکه‌ی دل وده‌روونی خویان له‌لای ئه‌و والا ده‌که‌ن پی ی ده‌لین فریامان که‌وه‌ له‌کاروانی رۆژگار به‌جی ماوین! به‌لگه‌ میژوییه‌کان زۆر جار پیمان ده‌لین نووسه‌ریک، حیزبیک یاخود ده‌سه‌لاتیک ده‌هه‌ژینی وپی یان ده‌لی شوین وپیگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی دان له‌ کوی یه‌؟ بۆ نموونه‌ لینین ده‌لی رومانی دایکی مه‌کسیم گورگی،چه‌ندین سال شۆره‌شی ئۆکتۆبه‌ری پیشخست ! من کادریکی به‌رجه‌سته‌ی حیزبی شیوعیم ده‌ناسی که‌ دواتر وازیهیناو چووه‌ ریزی که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی خویه‌وه‌ ،رۆژیکیان گووتی من پاره‌وکۆمه‌ک ناده‌مه‌ سوالکه‌رو هه‌ژاران ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌ریزی حیزبیک دا خه‌بات ده‌که‌م داکوکی له‌ماف وبه‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌کا . هه‌ر ئه‌و کاته‌ ئه‌م هه‌لویسته‌ به‌لای منه‌وه‌ نامۆ بوو به‌هه‌لویستیکی فه‌وقی له‌قه‌له‌مم دا ، تۆ راسته‌ حیزب وریکخراویکت هه‌یه‌ داکۆکی یان لی ده‌کات و هه‌روا به‌رنامه‌ی دوورو نزیکت هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تکردنی هه‌ژاران وره‌نجده‌ران به‌لام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نی که‌ ئیمه‌ له‌ نزیکه‌وه خه‌می‌ هه‌ژا‌رانی ده‌ورودراوسی خومان نه‌خوین، بۆیه‌ هه‌ر هاوکاری یه‌کی هه‌نووکه‌یی له‌خزمه‌تی کیشه گه‌وره‌وبه‌وه‌جه‌کان دایه ،نووسه‌ری گه‌وره‌ی روس تولستوی ئه‌رزه‌کانی باوکی به‌سه‌ر جووتیاره‌ هه‌ژاره‌کان دا دابه‌ش کرد ! له‌ رۆژگاری ئه‌مرۆی کوردستاندا ئیمه‌ نامانه‌وی سه‌رمایه‌داره‌کان ولیپرسراوان سه‌روه‌ت وسامانیان دابه‌ش بکه‌ن به‌سه‌ر هه‌ژاران دا به‌لکو ده‌مانه‌وی هه‌ست به‌بوونی چینی هه‌ژاران بکه‌ن و ئاه‌ وناله‌ی به‌دبه‌خته‌کان ببیستن‌‌ ! له‌راستی دا نووسه‌ر ده‌بی خاوه‌نی په‌یام و ویژدانی گه‌ل بیت ، ئه‌وه‌ی بن به‌ره‌یه‌ بیخاته‌ سه‌ر به‌ره‌، ده‌مامک له‌سه‌ر چهره‌وسیمای دزیوودروزنانه‌ی لیپرسراوه‌کان هه‌لمالی و پی یان بلی ئیوه‌ به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ئاوه‌ر له‌ بینه‌وایان ناده‌نه‌وه‌ ئیوه‌ هه‌ر خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتانن، ئیوه‌ وه‌ک هه‌ر خورده‌ بورژوایه‌ک کورسی یه‌که‌ی خوتان لامه‌به‌سته‌، ئیوه‌ نوینه‌ری هه‌ژاران نیین چ له‌ نیو دام وده‌زگاکانی ده‌سه‌لات دا بن یاخود له‌ نیو ریکخراوه‌ مه‌ده‌نی یه‌کان. راسته‌ گوتوویانه‌ به‌تاقه‌ گولیک به‌هار نایه‌ت ، بۆیه‌ ئیمه‌ش ده‌مانه‌وی له‌ هه‌موو شاروشاروچکه‌یه‌ک له‌ هه‌موو لادییه‌کی دووره‌ ده‌ست ، رۆشنبیرونووسه‌ریک تیا هه‌لبکه‌وی میشکی زاخاو درا بی به‌بیرو باوه‌ری پیشکه‌وتووخوازانه‌ و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی به‌شیوه‌یه‌ک که‌ شایه‌د حالی بارو‌دۆخی کۆمه‌لگایه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری بیت و هه‌ر که‌م وکورییه‌ک له‌هه‌ر کوی بی بیخاته‌ روو ، خستنه‌ رووی ئه‌و که‌م وکوریانه‌ خوی له‌ خوی دا دۆزینه‌وه‌ی ریگا چاره‌یه‌ بۆ کیشه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ئه‌رکی ئه‌وه‌یه‌ کیشه‌کان راده‌ستی ده‌سه‌لاتی چواره‌م بکا که‌ ئه‌ویش ده‌سه‌لاتی راگه‌یاندنه‌. له‌کۆتایی دا ده‌لیم برای نووسه‌ر به‌چاویک کیشه‌ گه‌وره‌کان ده‌بینی و ئازاری ئه‌دا وه‌ک داخستنی ده‌ته‌په‌ له‌کوردستانی باکوور و ئیعدام کردنی رۆله‌کانی کوردستانی رۆژهه‌لات وهه‌ره‌شه‌کردن له‌که‌مپی مه‌خمور به‌مه‌به‌ستی داخستنی له‌ کوردستانی باشور و خۆگه‌نخاندن له‌ جیبه‌جی نه‌کردنی ماده‌ی 140 نیو ده‌ستوری ئیراقی فیدرال له‌هه‌مان کاتدا دۆخی هه‌ژاری هاولاتیانی نزیکی سه‌ر زه‌مینی خوی ته‌نگه‌تاوی ده‌کاونیگه‌رانی لای دروست ده‌کا ، ته‌نانه‌ت کاتی ئاوی رووباری ئه‌لوه‌نیش برا له‌لایه‌ن جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه‌، ئه‌و کامپینیکی به‌ری خست تیایدا سه‌رکه‌وتوو بوو ،له‌راستی دا ژیان جوانه‌ به‌لام مارکس گووته‌نی پیویستی به‌گۆرینه‌ !

/ نه‌رویج
[email protected]


‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە