شانۆگەرییە تروهاتگەلی ئەردوگان و سیاسەتی دووفاقی

Monday, 21/01/2013, 12:00

1982 بینراوە


چەند رۆژ لەمەوبەر دەسەلاتدارانی ئەردوگان هیرشکی تیرۆریستانەیان کردە سەر سێ سیاسەتمەداری قارەمانی کورد لە شاری پاریس پایتەختی فرەنسا. میدیاکانی دەسەلاتداری باشووری کوردستان نەک هیچ هەلویستی کوردانەیان نەبوو لە بەرانبەر ئەو کردارە نامرۆیانە بەلکو میدیاکانی خۆیان تژە درۆ و دەلەسە کرد کە سەرچاوەکانیان رۆژنامەی تورکی بوون. هەربەدوای ئەوەش تورکەکان تەقینەوەکه‌یان بەرپاکرد لە شاری کەرکوک، کە بووە مایەی کوشتن و شەهیدکردنی سەدانی هاوولاتی کورد بۆ تۆقاندنی کورد لەم شارە و بە پلەی یەکەم بۆ پەردەپۆش کردنی ڕووداوەکەی پاریس لە خەلکی باشووری کوردستان و سەرقالکردنی خەلکی باشوور بەو توقینەوەیە و  کەمکردنەوەی هاوسۆزی خەلکی باشوور لە پێشوازیکردن لە ناشتنی تەرمی شەهیدانی تیرۆرەکەی پاریس. هەر لەو سەروبەندەدا هیرشی چەتەگەلی خۆفرۆشی سەربە تورکیا بۆ سەر شارچکەی سەرێکانی بە یارمەتی و پشتیوانی تانک و دەزگای هەوالگری ئەرتشی تورکیا چرتربۆتەوە. ئەوەش بۆ ئەوەی بە هەمان شێوە بۆ دابڕکردنی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان لە هەلمەتەکەی باکووری کوردستان. دیارە ئەوەیان پیلانێکی دارێژراو بووە کە دەمێکە تورکیا بە هاوکاری هەندی لە دەزگا هاولگریەلی ئوروپی کاریان لەسەری کراوە.

هەر دوای کوشتنی ئەو سێ کوردە قاره‌مانە لە پاریس ئەردوگان هەڕەشەی لە فرانسۆ ئۆلاند سەرۆکی فرەنسا کرد کە بۆچی ئۆلاند گوتوبیژی هەبووە له‌ تەک ئەو سیاسەتمەدارەی کورد. هەروەها ئەردوگان لە رۆژنامەی حوریەت تورکی و لە شاری ئیستامبۆل لە وەلامی بازارگانان گوتی کە لە مانگی مژدار (نۆڤمبر مانگ یانزدە) پارسال تورکیا هوشداری داوە بە فرەنسا لە بارەی گرتنی ساکینە جانسز وەلی فرەنسا بێ وەلام بووە و هەروەها چەندین جار پیشتریش تورکیا بانگ.

دەولەتی ئۆرۆپی کردووە بۆ دژایەتیکردن سیاسەتمەدارانی کورد بەناو پکک. دیسان ئەردوگان دەپرسێت بۆچی فرەنسا هاوکاری ترۆریستان ئەکات. ئەو ئاخاوتنانەی ئەردوگان لە خویدا ئیعراف و دانپینانە بەوەی کە تورکیا و پارتەکەی ئەردوگان دەستیان لە تیرۆرکردنی ئەو سێ سیاسەتمەدارەی کورددا هەیە. ئیتر کورد بۆ بچێت روسیا و ئیسرائیل و ئیران بخاتە ژیر پرسیار. ئەمە پرسیاری گەرەک نیە و منالێک بێ ئەزانیت ئەو کارە کاری پارتەکەی ئەردوگانە. ئەو گفتگۆ کردنە لە ئیمرالی لە مانگ دوانزدە شانۆگەریک بووه‌ بۆ ئەو هێڕشانەی بەدوایدا هاتن و چاوەڕوان دەکرێت هیڕشی تریش بەدوایدا بێن. پارتەکەی ئەردوگان هیچ کات ئامادە نییە بە ئاشتی کێشەی کورد چارەسەر بکات. بەتایبەت وولاتەی وەک سعوودی و قەتەر و دەسەلات باشوور کوردستان تورکیا تەمویلی دەکەن بە پارە و نەوت کە نوینەرایەتی ئیسرائیل بکات بۆ ڕووخاندن و تیکدان ڕۆژهەلات ناوەڕاست لە قازانجی ئیسرائیل تا ئەوەی لوبی ئیسرائیل لە ئۆرۆپا ئاسانکاری بکەن بۆ بەئەندامکردنی تورکیا لە یەکیتی ئه‌وروپا (EU).

پارتەکەی بەناو ئیسلامی ئەردوگان کە پالپشتی لە ئیخوان موسلمین دەکات سەرەتایه‌کە بۆ گۆڕینی رۆژهەلات ناوەڕاست بۆ دەولەتی موسولمان میانەروو و لاواز کردنیان لە خزمەت دەولەت ئیسرائیل. ئەردوگان بە سیاسەتیکی دووڕوویی نیشان ئەدات کە دژی ئیسرائیلە، وەلی دەزگای هەوالگری ئیسرائیل ئۆجەلانیان لە کینیا گرت و ڕادەستی تورکیایان دا. فرۆکە جەنگی تورکیا بە یارمەتی تەکنۆلۆجیا و پسپۆرەی ئەرتشی ئیسرائیل یارمەتی دەکرین.

تورکیا میژووی درێژی هەیە له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هەر لە سه‌رده‌می دەسەلاتدارەی عوسمانی کاتێک جوولەکە لەترس کەنیسا وخاچپەرەستان ئیسپانی راونا و تورکیا ئامیزی بۆ ئاوالە کرد. ئەو دۆستایەتیه‌ی ئیسرائیل و دەسەلاتدارانی عوسمانی تا ئیمرۆ هەر بەردەوامە. سولتان ئەردوگان دەخوازیت بەچەند درۆ و سیناریۆی دروست کراو فەلەستینیەکان چەواشە بکات و خۆی بکات بەدەمڕاستی فەلەستینی و خۆی بکێشتە ناو پرسی فەلەستین بۆ گوتووبیژ کردەن لەتەک ئیسرائیل.

سەیرێک ئەم کلیپە بکەن دەزانن سولتان ئەردوگان سولتانی عوسمالی تازە چەندە شانۆگەریکی فاشیلە و مونافیقە لە کردەوەکانی کە لە داڤۆس کوبۆنەوەی جێهشت بۆ ئەوەی خەلک چەواشە بکات.




رەجەب تەیب ئەردوگان لە دوو ڕوویی بەلکۆ لا زۆر لایەن ناسراوە بە ئاغاکەی بنەمالەی بارزانی. کەسانی وەک مەسعود و نیچیروان بارزانی و بەرهەم سالحی گەوجاندووە بەوەی سیاسەتێکی دروست پەیرەو دەکات و دیارە کە سەرچاوەی زۆریک لە میدیاکانی باشووری کوردستانیش چاویان بەستووتە هەواڵەکانی نیو ڕۆژنامەی سەر بە پارتەکەی ئەردوگان و سەرچاوەی باوەرپێکراویانە و کاویژکردنی هەوالەکانی لەو سەرچاوانە وەردەگیریت دەیانکەن بەکوردی و بۆ خەلکی ستەمدیدەی کورد لە باشووری کوردستان بلاوی دەکەنەوە. جێگای داخە لە کوردستان ناوەندیکی زانیاری وەیاخود ئۆپۆزیسیۆنێک ئەوتۆی نیە چاودیری ئەو هەوالانە بکات و بەدوایدا بروات و راستییەکان بۆ خەلک رووماڵ بکات.

لەو کارە ترۆریستەی لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد هاتە کردن، کورد جاریک سەلماندی کە میللەتیکی ئاشیخوازە و بەدەست دەولەتی تورکیا لە ناوەوە و لە دەرەوەی تورکیا تیرۆر دەکریت و جاریکیتر سەلماندی کە کاتی ناشتی تەرمی شەهیدەکانی کورد چەندە میللەتێکی ئاگایە و هیچ توندو تیژیەک ئەنجام نەدرا. خاڵی سێیەم ئەوە بوو تیرۆر کردنی ئەو سێ ژنە قارەمانە و ناشتنی تەرمەکانیان لە نێو دلی هەر کوردێکی نیشتمانبەروەر جارێکی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانی لەیەکتر نزیک کردەوە ئەوەش هەنگاویکی بەرەو پێشە بۆ شکاندنی سنوورەکان.

ئیستاکەش کە تورکیا هاوکاری ترۆریستەی سوریا دەکات بە پالپشتی ئیسرائیل نەک بۆ رووخاندن رژیم ئەسەد، بەلکو بۆ لاوازکردنییەتی لەبەرانبەر ئیسرائیل و پەراکندە کردنی توانایی و خواست کوردە لە سوریا.

کورد گەرەکێتی ئەوە رند زانیبیت کە رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت جەنگی سەری کانی ستالینگرادە بۆ میللەت کورد ئەگەر کورد لە رۆژئاوای کوردستنان و بەتایبەت لەم جەنگە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ئایندەی رۆشەن بۆ گشت کورد تۆمار دەکات و هەروەها دەبێتە خالیکی وەرچەرخان بۆ پشتیوانی نیونەتەوەی وەرگرتن لە چارەسەری پرسی کورد. ئەگەر کورد ئەم جەنگە بدۆرنیت ئەوە گشت کوردستان بە باشوور کوردستانیش ڕووبەرووی ئایندەی تاریک و کۆمەلکۆژی دەبێت و خەبات کورد بۆ ڕزگاری لەوانەیە سەد سالی تر بەدوا بخات.





دەسەلاتداری تورکیا بەردەوامە لەسەر سیاسەتی فاشیزمی کامالیزم گەرەکیانە گفتگۆی "ئاشتی" لە ئۆسلۆ وە بگوازنەوە بۆ هەولێر و لەویوە بۆ قەتەر. ئەمە بۆ کورد قابل قەبول نیە. هەرکاریک لەم جۆرە پیلانگیریە لە دژ داخوازی میللەت کورد لە باکوور کوردستان.هەر هیزیگ دانیشتن وەتەک دەسەلاتدارەی تورکیا بکات.


١. پێویسته‌ مەرج یەکەم لە ڕوانگەی هیزەوە بیکات. ئیمرۆکە کورد بەهیزە وە پیوێست بە هیز زیادتریشی هەیە. داخوازی میللەت کورد و ئاشتی لە روانگەیەکی هیزی لاواز و بێ چەک بەدەست نایەتە دی. هەر پارتێک و یا لایەنیکی سیاسی ئەم کارە بکات خیانەت دەکات به‌رامبه‌ر به‌ میللەتی کورد. و مومکین نیە کە دوژمن نە ئاشتی ونە داخوازی کورد بەجی بینێت ئەگەر کورد لاواز بیت. ئەوە سیاسەتی هەلخەلەتاندن و تەسلیم بوونە.

٢. ئینجا هەنگاوی دووەم گفتوگۆیە، دانوستاندنی ته‌واو لە پلەی یەکەم پێویسته‌ دوای ئازاد کردنی ئۆجەلان بێت . ئۆجەلان کە ئیمرۆ بە ماندیلای کورد ناوبانگی بەدەست هیناوە دەتوانیت ببێتە سەرەتایی ئاشتی لە تورکیا و ئازادی بۆ کورد. ئینجا ئەوەش لە کەش و هەوایی ئازاددا دەتوانرێت دانوسەندن وەتەک تورکەکان بێتە کردن نەک لە کونجی زیندان و تیرۆر و تۆپبارانکردن وراوەدونانو گرتن خەلکدا.

٣. قۆناخی سییەم سەرژمیری کورد له‌ ولاتی تورکیا بێتە کردن.

٤. دوا برۆسە دەنگی جەماوەرو پارتە سیاسی کوردە کە بتوانن لە ریفراندۆمیکی پاک و تەمیزدا دەنگ لەسەر گۆرێنی دەستورو زاگۆنی بنگەیی تورکیا بدەن کە هەر لە دامەزراندنی دەولەتی تورکیا تا ئیستا ئەو دەستوورە نەژادپەرەستانە نووسراوەتەوە و ماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە