عیماد ئەحمەد لە 92 وتی بۆ پارە دەچم دەبم بە یەكێتی

Friday, 10/02/2012, 12:00




عیماد ئەحمەد خانەقینی كە ئێستا جێگری سەركی حكومەت و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانییە لەپێش راپەڕین بۆ چركەیەكیش یەكێتی نەبووە، بەڵام دواى ساڵێك لە راپەڕینی ساڵی 1991 لەنێو زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەنگەر دەگوێزێتەوە بۆ نێو یەكێتی و جگە لەوەی دەبێتە یەكێتی، دەبێتە جەلالییەكی عەیار 24 و خۆی دەباتە پێشەوە تا دەگاتە سەرەوەى ئەو حزبە.
بەرپرسێكی حزبی نزیك لەعیماد ئەحمەد پێی وتم ئەو عیماد ئەحمەدەی ئێستا بووەتە دەمڕاست و پیاوباشی یەكێتی ئەوكات لەساڵی 1992 وتی من دەچم دەبمە یەكێتی و لەنێو زەحمەتكێشاندا بۆ من دەرناهێنێ و لەبرسا دەمرین، وتی چیتر مۆدێلی حزبەكانی تر نەما بۆیە دەبم بە یەكێتی، بەڵام ئێستا دەبینین بووەتە پاڵەوان و سوپەرمانی یەكێتی و هەر كورسییەك لەهەركوێ چۆڵ بێت تاڵەبانی ئەو دەخاتە سەری و دەیكات بە كوێخا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە