تاڵەبانی باوكی شەهید دەكاتە دەرەوەو پێشوازی لەئەنفالچی دەكات

Friday, 17/07/2009, 12:00

1797 بینراوە


سەرەڕای ئەوەى باوكی یەكێكە لەشەهیدە قارەمانەكانی كوردستان و گەرمیان، خودی ئەو كابرایە كە تاڵەبانی لەبەرچاوی چەندین كەس و ئەنفالچیدا دەیكاتە دەرەوە، پێشمەرگەیەكی كۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، تەنانەت لەسەردەمی شاخ و لادێكاندا هێندە بەرگری لەپارتی كردووە لەگەڵ براو باوكیدا كە ئەندامی حزبێكی دیكە بووە دژایەتی كردوون، كەچی ئەمڕۆ تاڵەبانی كە خۆی كردووە بە دەروێشی پارتی و مەسعود بارزانی، سوكایەتی پێ دەكات.
تاڵەبانی لەسەردانەكەیدا بۆ شاری كفری جگە لەوەی خەڵكی شارەكە پێشوازیان لێ نەكرد، وەلێ بە چەندین لق و مەڵبەندو كۆمیتەو ناوچەوە نەیانتوانی 1000 كەس كۆبكەنەوەو وەكوو عەرزى ئەزیا پشانی بدەن، تەنانەت لەچەندین شارو ناحیەوە خەڵكیان هێنابوو كەچی هەموو نەگەشتە 1000 كەس، ئیدی پاش ئەوەى 5 خولەك ریكلامی بۆ مەسعود بارزانی كردو نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنی نەیتوانی زیاتر دابنیشێت رۆشت لەبیناى قایمقامیەت چاوی بە چەند كەسێك كەوت كە چەندین جاش و مستەشارى بەعس لەنێو ئەو چەند كەسەدا بوون، لەوانە ئەو باوكی شەهیدو پێشمەرگەیەی پارتی بە مەبەستی داواكارییەك لەنوسینێكدا بە تاڵەبانی راگەیاندبوو وتبووى ئەگەر بتوانن لەگەڵ وەزیردا باسی مووچەكەمان بكەیت كە دوای ئەوەى خانەنشین كراوین كەچی نیوەى مووچەكەمان نادەنێ، ئەگەر بۆمان چاك نەكەنەوە ئەوا ئامادە نین دەنگتان بۆ بدەین، كەچی لەبری ئەوەی گوێی لێ بگرێت بە توڕەییەوە پێی وتبوو بڕۆ دەرەوە منەتتان نەبێ هەر دەنگ مەدەن.
تاڵەبانی هەمیشە دۆستی دوژمن و دوژمنی دۆست بووە، دەچێت لەگەڵ جاش و مستەشاردا دادەنیشێت و گوێیان لێ دەگرێت، بەڵام ئامادە نییەو نابێت گوێ لەكەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەى خزمەتكار بگرێت، بۆیە ئێمەش ناچارین بڵێن فەرموون خیانەت هەر پیرۆزی ئێوە بێت، هەر بۆ ئێوە باشە.
ئەوە جگە لەوەى سوكایەتی بەو مامۆستاو باوكی شەهیدو پێشمەرگەیەی پارتی دەكات، هاوكات سوكایەتی بە خێزان و بنەماڵەی شەهیدی سەربەرز خالید گەرمیانی دەكات، ئەو خالیدەى كە تاڵەبانی گەیاندە ئەم رۆژە، كەچی مامی نەخۆشیش سوكایەتیان پێ دەكات، بۆیە پێت دەڵێن ئێمە هەر شادو خۆشحاڵین چونكە كۆتایی تەمەنی خۆت و حزبەكانیشتان نزیك بووەتەوەو تەنها چەند رۆژێكتان ماوە.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە