كۆمیتە زەیت و ناوچە ماكسى و مەڵبەند و لق تیڤاڵ دابەش دەكەن

Wednesday, 15/07/2009, 12:00

2288 بینراوە


لەگەڵ دەست پێ كردنى پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەركەوتنى قورسایى لیستەكان و تێك شكاندنى لیستى هەچەكە , ئیتر ئەم لیستە كەوتونەتە خۆیان بۆ ئەوەى هەرچى بۆیان دەكرێ دەنگێ زیاتر بهێنن باشترە , بەڵام خۆشیەكەى لەوەدایە كەس بڕوایان پێ ناكات , من یەكێكم لە ئەندام كەرتەكانى كۆمیتەى چواردەى مەجیدبەگى سەر بە مەڵبەندەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵم , هاوژینى لێپرسراوى كۆمیتەكەم وەكو بایەعى لێً هاتوە و كۆمیتەكەش وەكو دوكانى بایەعەكان كە سەرى مانگان شتى بۆ دێت ئاواى لێ هاتوە , ئەمڕۆ بانگى كردم و پێى ووتم وەرە ئەو زەیتانە دابەش بكە بەسەر خەڵكى گەڕەكەكاندا , هاوژینى مامۆستا سالار كە هەتا سەعاتێك پێش ڕاپەڕین باوكە ڕەحمەتیەكەى ڕەفیق حیزبى بوە و هەموو كەس ئەم پیاوەى بینیوە كە جلى جەیش الشعبى لە بەردا بوە و داواى ناسنامەى لە گەنجانى سلێمانى كردوە , دواى مردنى باوكى ئەوەتا هاوژینى كوڕى نەیهێشت شوێنەكەى كوێر بێتەوە و هەمان دەورى باوكى ئەبینێ , باوكى بۆ سەدام و هاوژینى كوڕى بۆ ڕەفیق بەرزانى ئەحە سمێڵ , هەمومان هاوژین باش ئەناسین و ئاگادارین كە چۆن لە سەر دزى لە گومرگى سلێمانى دەركرا ئەو كاتەى نوێنەرى مەڵبەند بوو كەچى بوو بە نوێنەرى دزەكان ,ترس لە دۆڕان حیزبى دەسەڵاتى توشى شۆك كردوە و شتى وا ئەكەن تەنها بە ئەقڵى ئەواندا دێت , لێرەوە كۆمیتە زەیت دابەش دەكات و ناوچەكانى پارتى كەوتونەتە دابەش كردنى ماكسى ژنان و مەڵبەندو لقەكانیش خەریكى دابەش كردنى مەنجەڵى تیڤاڵن , ئەمەیە سەر لێ شێواندن ئەمەیە ئەو ترسەى كە هەیانە لە دەرنەچونەوە ئەگینا ئەگەر ئەو ترسەیان نەبوایە مەحاڵ بوو ئەو شتانەیان بكردایە , بچوكەكان ئەوانە دابەش دەكەن و پارەو سەیارە و دەمانچەش لاى سەرە زلەكانە , وەعدى درۆش لاى بەرزانى ئەحە سمێڵە , برادەرێك ووتى ئەم بەرزانە ئەمەندەى وەعدى زەوى داوە بە خەڵك بە نیوەى زەوى ئەمریكاش دەرناچێ , ترس لە گۆڕان ئەو ترسەیە بارەگاى كۆمیتەكان بۆتە دوكانى بایەعى و ناوچەكان بۆتە دوكانى كەمالیات و لق و مەڵبەندەكانیش بونەتە دوكانى كەل و پەلى ناوماڵ , ئەمەمەهزەلەیە یان سیاسەت ,ئاى گۆڕان چەندە گەورەیت چۆن ئەمانەت هێناوەتە سەر چۆك , چۆن وات لێ كردون ئەوەى نەشیاوە ئەیكەن , ئێستا جادەیەك بە شەوێك قیر ئەكەن , بەم گەرمایە نەوت دابەش دەكەن , واش هەر دەرناهێنن و كەس دوایان ناكەوێت بۆیە ئەچن پێشمەرگە و هێزى چەكدار ئەهێننە ناو شارەوە تەنهابۆ قەرەباڵغى و خۆپیشاندانى گەورە لە ناو شارى سلێمانیدا , ترس واى لێ كردون لەم ڕۆژانەدا هەرچى پارە ى بانكەكانە بردویانە بۆ قەڵاچوالان و هەر فایلاتى دائیرەى تاپۆ هەیە بردویانە بە تایبەتى ئەو زەویانەى بۆ كۆمپانیاى نۆكان دابین كراوە و ئەو موڵكانەى لێپرسراوان داگیریان كردوە, ئەمە سەرەتاى ئەو زەنگى دۆڕانەیە كە چاوەڕێى دەكەن , یان چاوەڕێى ئەوە دەكەن خەڵكى داماو ڕاپەڕن و وەكو ساڵى 1991 هەمویان ڕابماڵن و لەبەر دەم ماڵ و بارەگاكانیانداسەریان پان بكرێتەوە , ئەمەش هەر نزیكە و لەگەڵ هەر تەزویرێكدا خەڵك تۆڵەى خۆیان دەكەنەوە , شەوانەش بنكە و بارەگاكانیان پڕە لە پیاوى ناشیرینى چەكدار و بە دەگمەن هەیانە لە بنكەكانیاندا دەمانچەى پێ نەبێت , ئەمە ئەو ترسەیە كە ئەم جانەوەرانە هەیانە لە هەموو شتێك , دیارە ئەمان زۆر باش ئەزانن وەكو خەڵك ئەڵێ بەو خوایەى بە حەواوە تەنها 15 ڕۆژتان ماوە , دیارە ئێستاش هەست بەوە دەكەن بۆیە پەنا بۆ ئەو شتانە دەبەن , بەڵام نە ماكسى و نە زەیت و نە مەنجەڵى تیڤاڵ بە كەڵكیان نایەت , تەنانەت پارەو سەیارەو پلە و دەمانچەش بە كەڵكیان نایەت , ئەوەى بە كەڵكیان دێت ئەو وەڵامەیە كە ڕۆژى 25/7 پێیانئەدرێت و نامەى ناڕەزایى گەل وەردەگرن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە