بەخوێنی شەهیدان چەك دانانێم خەونە

Wednesday, 02/05/2012, 12:00

1278 بینراوە






 
دروست کردنی دەوڵەوتی کوردی خەونی شاعیرانە. ئەمە ووتەیەکی بێ مانای تاڵەبانیە. ئەمە جگە لەوەی سووکایەتیە بەمافە سەرەتایی و بنەڕەتیەکانی میلەتی کورد، ئەشێ هەمان کات ئەو ووتەیە لەدژ، هەر نەتەوە،گەل،گروپێکی ئایینی،سیاسی،کۆمەڵایەتی بکرێ، هەر هەمان مانا ئەدا بەدەستەوە. ئەوەتا (ڤاتیکان) تەنها گروپێکی ئایینیەو بەدوو مەنجەڵ یاپراخ ڕای ئەبن کەچی دەوڵەتە. جولەکە بەهەمان شێوە جگە لەوەی گروپێکی ئایینی دەستڕۆیشتوو هیچی تر نیەو دەوڵەتی هەیە. چما کورد کەهەزارەها ساڵە لەسەر ئەم زەویە ئەژی و بەشداری کردوە لەشارستانی مرۆڤایەتیدا ئەو مافەی نەبێ کە ناسنامەی ڕەسەنی خۆی هەبێ و نەتوانێ پاسپۆرتێکی وای پێبێ لەم شوێن و ئەو شوێن مامەڵەی پێبکا!! ئەشێ دوژمنەکانی کورد ئەم ووتەیە بێژن، لێ کوردێك و کەسێکی وەك تاڵەبانی لەو ئاستەدا و بەو پلەو پایەیەی هەیەتی کە دیارە لەسەر خوێن و ئارەقەی کورد وەریگرتوە، هەرگیز بۆی نیە بەو جۆرە ئاخافتن بدا.بەڵام ئەڵێی چی کورد وەتەنی(پیری و هەزار عەیب)

شێخ جەعفەری بەناو وەزیری میلیشیاکانی تاڵەبانی، کەهەتا هەنووکە ئابوونەی حزبی لە چەکدارەکانیان بەزۆری زۆرداری ئەستێن. بەوەشەوە تێر ناخۆن دێن و موچەی بن دیوار و ژێر سێبەر، بەناوی پاسەوان و چی و چی وەرئەگرن و چاویان پڕ نابێتەوە. دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ئەو کاتەی ئەمریکا ڕژێمی سەدامی لەناو برد، ئەمانیش چەندین چەکی جۆراو جۆریان کەوتە دەست، کە ئەبوو لەدژی دەست درێژیە دەرەکیەکان بەکاریان بێنایە. کەچی نەمان بینی ئەو چەکە قورسانە کەخۆی لە تۆپی دوور هاوێژ،دەبابە،ناقلە و هەتا فڕۆکەش ئەبینێتەوە لەدژ ئەو هەموو دەست درێژییە بەردەوامیانەی هەریەك لەئێران و تورکیا لەدژی گەلەکەمان بەکاربێنن.جا نازانین بۆ چ ڕۆژێکی تەنگانەیان داناوە!!

ئەم شێخ جەعفەرە جگە لەوەی پاشەڵ پیسەو هەزارو یەك عەیب وعاری زەمەنی شاخی پێوەیە. لە لاقە کردن ، ئەتکردن و نامووس زڕاندنی چەندین کەس. کەچی تاڵەبانی چونکە وەك ئەڵێن(تەیری گول ئاشق بە داری ژەقنەبووتە) ئەم هەموو چەورەو ناکەسانەی لەخۆوە ئاڵاندنەوەو هەرچی کاری نابەجێیە پێیان ئەکا. کێ هەیە ڕۆڵی نێگەتیڤ و خراپی ئەم شێخەی لەیاد کردبێ لەکاتی هەلکوتانە سەر خەڵکی لەهەڵبژاردنەکانی ٢٥/٧ لە شەقامی تووی مەلیك. کێ هەیە بیری چوبێتەوە کەئەم قارەمانە پەڕۆیە سوێندی خوار لە دیوەخانەکەی قالەی موزەمید کە ئەوانەی لەئاڕاستەی گردەکە کراون دەبابە نین و ناقلەی ئەشخاسن. دواتر بەوە نەوەستاو لە مانگی نیسانی ساڵی پاردا زۆرترین چەکی قورس و هێزی میلیشیایی ڕەوانەی سلێمانی کرد بۆ دامرکانەوەی خەڵکانی سڤیل و بێ چەك. ئەم بەناو ژەنەڕاڵە بێ ئەستێرەیە کە لەژیانیدا فێری دسپیلینی سەربازی نیەو فیشەکێکی جگە لەکورد بەکەسەوە نەناوە، دێت و سوێندی درۆ بەخوێنی شەهیدان ئەخواو وەك ئەوەی زۆر ڕێزی لەشەهید و ئەنفال و خانەوادەکانیان گرتبێ!! هەنووکە لەتازەترین شتە سەیرو سەمەرەکانی ئەم بەناو شێرە بەفرینەیەدا ئەڵێ خۆمان چەك سز ناکەین و ئەوەی لەدەستمانە هی خۆمانەو بەکاری دێنین بۆ پاراستنی کوردستان. کەچی ڕۆژێ هەر بۆخۆشیش نەمان بینی ڕووی لوولەی دەبابەکانی بکاتە ئێران و تورکیا . وەیان لەکەمترین حەڵەتەدا بەو چەکانە بتوانێ فشارێك لەگەرمیان دروست بکا تا چی تر ئەو هەموو ماڵە کوردە شوێنەکانی خۆیان بۆ عەرەبە تووند ڕەوەکان جێ نەهێڵن و ئاوارە نەبن.. دەی شێخی درۆزن باش بزانە ئەو چەکانە بۆ ئەوەنیە دژ بەمیلەتەکەی خۆت بەکاری بێنێ و لەئاست دوژمنتدا موو نەرم بیت ، هەروەك ئاغاکانت کەتەنها دەست و قامکیان بۆ کورد وەك تەور وایەو بۆ دوژمنیش وەك لاسکی لاواو شل و نەرم. ئێدی باش بزانە ئەو چەکانە پێوستە بەدەست پیاوی خۆیەوە بێ و بتوانێ لەدژی دوژمنان بەکاریان بێنێ، نەك دژی خەڵکی ناڕازی و بێ چەك. کاتی ئەوە هاتوە ئەو چەکانە لەژێر دەستی مرۆڤی بودەڵەو ترسنۆکی وەك تۆو ئاغاکانت دەربهێنرێ و بدرێتە دەست ئەوانەی کەنامووس و ئابڕووی کوردی پێ ئەپارێزن و دەوڵەتی کورد بەخەون نازانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە