نەوشیروان مستەفا ،خاڵی لاوازی ژیانی مەلا بەختیارە !!

Friday, 04/02/2011, 12:00

2100 بینراوە




لە سایتی پوک میدیادا ئەمڕۆ٤/٢/٢٠١١ سکرتێری ڕۆژنامەوانی مەلا بەختیار ڕونکردنەوەیەکی بلاوکردوەتەوە ،سەبارەت بە چاوپێکەوتنێکی مەلا لە گەڵ ڕۆژنامەی هەولێر ،گوایە پرسیار و وەڵامێکیان لە دەقی چاوپێکەوتنەکە قرتاندوە ، بۆیە بە پەلە و هەرزەکارانە مەلا باسی قارەمانێتی وئازایەتی خۆی ئەکات و ئەیەوێ بەراوردی خۆی بە کاک نەوشیروان بکات .
سەرەتا کەسمان نکۆڵی لەوە ناکەین کە مەلا بەختیار پێش بونی بە پێشمەرگە ئەندامی کۆمەڵە بوە و خەباتی کردوە وهیلاک و ماندو بوە ، وەکو ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە هاتە شاخ ودەوری خۆی بینی ، بەڵام لە کەس شاراوە نییە بە تایبەتی هاوڕێیانی کۆمەڵە کە مەلا بەختیار هەر لە سەرەتای ژیانی پێشمەرگایەتیدا خاوەنی کەسایەتییەکی هەرزەکانە بوە و بەردەوام هەوڵیداوە کۆپی خەڵکانی دەوروبەری بکاتەوە لە قسەکردن و مامەڵەکردندا لە گەڵ ڕوداوەکاندا ، هەڵوێستی زۆر توند بوە بەرامبەر بەرەی جود بەتایبەتی پارتی ئەوجا لایەنەکانی تریش ، بەڵام هەرگیز نەبینراوە کە مەلا بەختیار خۆی سەرکردایەتی یەکێک لە شەڕەکانی کردبێ، ئەوکاتانەی کە لە دەشتی هەولێر بوو ، سەید کاکە لە هەموان زیاتر شارەزای بوو کە ئەم کابرایە تەنها بە قسەکردن ئازا بوو بەڵام لە براکتیکدا کەسێکی ترسنۆک و لاواز بوو ، ئەگەر چی یەکێتی نیشتیمان کوردستان ئەوەندەی بە شەڕی ناخۆوە خەریک بو کەمتر بە شەڕی پارتیزانییەوە دژی دامو دەزگاکانی ڕژێمی سەدام دەست بەکار بوو تاکو ساڵەکانی ١٩٨٢-١٩٨٤دوای مفاوەزاتەکەی نێوان یەکێتی و بەعس شەڕی دابان هەلاج گەورەترین داستان تۆمار کرا بە هێز و بازوی پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی یەکێتی ،ئەو کات مەلا بەختیار لەوێ نەبو. داستانی ڕزگاری و قەیوان ماوەت و خەجەلەرزۆک و چیای ئەزمڕ و شەڕەکانی سنوری مەڵبەندی سێ ی ساڵی ١٩٨٣ بە بێ بەشداری مەلا بەختیار کۆتایی هات ، ئەگەر مەلا ئەیەوێ باسی ئەو شەڕەمان بۆ بکات کە شەهید جەمالی علی باپیر و شێرکۆی شێخ علی هاوڕێکانی تێدا بە کوشتدا ،ئەوە منیش پێ ی ئەڵێم جەنابی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە کاتی شەڕەکەدا جەبانت لە کام گوند خۆت حەشاردا بوو ،دوای شەڕەکەش بۆ بە پەلە گەڕایتەوە بۆ سەرکردایەتی لە ناوزەنگ ؟ بۆ نەچویتە شوێنی شەڕەکە تا لە نزیکەوە لەو کارەساتە بڕوانییت کەبە پیلانی شەخسی خۆت خوێنی کۆمەڵێ قارەمانت ڕشت ،ئەوەندەش جورئەتت نەبوو لە بەخاکسپاردنی هاوڕێکانتدا بەشدار بی .
خاڵی لاوازی مەلا بەختیار کاک نەوشیروان مستەفایە ، پێم سەیرە خۆی بەراورد ئەکات لە گەڵ ئەو سەرکردە تێکۆشەرە ،مەلا خۆی ئەزانی قورسایی و سەنگی چەندە لای سکرتێرەکەی و خانمی یەکەم عێراق ،هەورەها قورسای و سەنگی خۆی باش ئەزانێ لە ناو پارتی و جەماوەری کوردستاندا ، ئەشزانێ کەسایەتی و قورسایی کاک نەوشیروان چەندە ،هەڵبژاردنەکانی ٢٥/٧ و سەرکەوتنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ڕاستییەی بۆ هەمولایەک ئاشکرا کرد ،هەمو هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کاک نەوشیروان دەناسن بەتایبەتی ئەوکاتانەی کە هێرشەکانی بەعس دەستی پێ ئەکرد و مام جەلال بە ناوی کاری دیبلۆماسییەوە دەچوە لەندەن وبە ئەوروپادا ئەگەڕا ، ئەوە کاک نەوشیروان بوو بە هاوکاری سەرکردەکانی وەکو ملازم عمر و جبار فەرمان و سەرتیپە قارەمانەکان سەرکردایەتی شەڕەکانی ئەکرد و نەخشەی بۆ دائەڕشتن نەک وەکو جەنابت خەنجەری ژەهراوی لە پشتەوە لە یەکێتی بدەی .
من سەبارەت بە کاک کۆسرەت هیچ قسەیەک ناکەم ، ئەو کەسێکی قارەمان و ماندوە ،پێشم وایە ئێستاش خاوەنی هەڵوێستی خۆیەتی سەبارەت بە بیروڕای جیاواز، ئەو پیاوە ڕێزی خۆی هەیە لای گۆڕانخوازان و جەماوەری کوردستان ،ئەگەر چی هەمو ئەزانین ئێوەی زۆرینەی جەلالی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی فشارێکی زۆرتان لە سەری داناوە ،بەڵام من دڵنیام کاک کۆسرەت هەر ئەو پیاوەیە کە دوژمنی ئەهێنایە لەرزە لە دەشتی هەولێر و ناچەکانی تری ئەم ووڵاتە .بۆیە لە ئاستی پیلانەکانی ئێوەدا زۆر ژیرانە تەعامول ئەکات .
من پرسیارێک لە مەلا و هاوشێوەکانی ئەکەم ... ئێوە کە لە شاخ بون خاوەنی هیچ نەبون .تەنانەت پارەی جوتێ گۆرەویمان نەبوو بیکڕین . ئێستا ئەتوانی لە تەلەفزیەنەکانتانەوە بۆ جەماوەری ڕونبکەیتەوە کە چۆن دەوڵەمەند بویت ؟ یان چۆن ژنی خەڵکت داگیر کرد کە مێردەکەی ئێستا لە لەندەن ئەژی ؟ چۆن بویت بە فرعەون ؟ کاک نەوشیروان ئاشکرای کرد کە تا ئێستا خاوەنی پارچە ئەرزێک نییە !! فرعەنیش نییە و ژنی کەسیشی داگیر نەکردوە ،کە لە یەکێتی جیا بوەوە هەمو ئەتانزانی کە ئەو پیاوە لە سیاسەتی یەکێتی ڕازی نەبو ،بۆیە زۆرینەتان دروستکرد بۆ دەرپەڕاندنی ،بەخەیاڵی خۆتان هیچی پێ ناکرێ و جەماوەریش بێدەسەڵاتەو ئەم ناتوانێ رابەرایەتییان بکات ، هەمو حیساباتەکەت بوچەڵ بوەوە ، چاوەڕاونی یادی ڕاپەرین بن ،جەماوەرهێشتا گورزی خۆی نەوەشاندوە ،ئەوان بتوانن سەدام دەرپەڕێنن لە ٢ دەبابەی ژەنگاوی و سەرکردە سەرخۆشە داوێن پیسەکانتان سڵ ناکەنەوە.....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە