بەپەلە!!!!! سه‌باره‌ت به‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ و هه‌وڵه‌کانی جه‌لال و مه‌سعود...

Saturday, 25/07/2009, 12:00

1728 بینراوە


دواى ئەوەى كوردستانپۆست هەواڵى ئەوەى بڵاوكردەوە كەكۆسرەت ڕەسوڵ على بەشدارى هەڵبژاردن ناكات بەگوێرەى لێدوانى ئەندامێكى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى نیشتیمانى كەئاگادارى ئەم ڕوونكردنەوەیەى مەكتەبى ڕاگەیاندن بووە كەشەوى ڕابردوو بەپەلە نوسراوە ووتى ئەم ڕوونكردنەوەیە دواى ئەوە نوسراوە كەجلال ئەم هەواڵەى كوردستانپۆستى زانیوە بەپەلە پەیوەندى بەكۆسرەت ڕەسوڵەوە كردووە پێى ووتووە دەزانم دەردەكەت چیە ئێستا ئەوەندەى تۆ پارەت دەوێت بۆتى دەنێرم ئەویش وتویەتى تاپارەكە نەنێردرێت قبوڵم نیە هیچ ڕوونكردنەوەیەك بڵاوبكرێتەوە ئەندامێكى مەكتەب سیاسى پارتیش شەوى ڕابردوو بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەدواى بڵاوبونەوەى هەواڵەكەى كوردستان پۆست مەسعود بارزانى بەتەلەفۆن پەیوەندى بەكۆسرەت ڕەسوڵەوە كردووە داواى لێكردووە كەلەم بڕیارە پەشیمان ببێتەوە ئەویش ووتویەتى كاتێكى تر وەڵامت دەدەمەوە ..
نێردراوى كوردستان پۆست لەگوندى سەرى ڕەش ڕایگەیاند كەچەندین بەرپرسى ئەمریكى بەمەبەستى پشتیوانى لەلیستى بەناو كوردستانى ئیمڕۆ نیوەڕۆ و ئێوارە لاى مەسحود بارزانى دەعوەتن، كوردستانپۆست پەیوەندى كرد بەنێردراوى خۆى لەكۆمیسسۆنى باڵا سەبارەت بەهاتنى ئەو بەرپرسە ئەمریكیانە بێئاگایى كۆمیسیۆنەكەى لەهاتنى ئەمانە ڕایگەیاند ئاماژەشى بەوە كرد كەكۆمیسیۆن بەماناى ووشە بێلایەنى خۆى لەدەست داوە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا حەمدیە حسێنى و فەرەج حەیدەرى لاى بارزانى دەعوەت بوونە،بەڵام هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەسەر ئەم چونەیان بۆ لاى بارزانى بڵاونەكردۆتەوە،كوردستانپۆست هەواڵى سەرنج ڕاكێشتان بۆ بڵاودەكاتەوە،لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكى بەرپرس لەدەزگاى پاراستنى پارتى بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەیەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەبەردەوامى زانیارى وردى پێداوین لەسەر هەواداران و ئەندامانى لیستى گۆڕان ئەو بەرپرسە ووتى ئێمە دواى ڕاگەیاندنى ئەو لیستە بەبەردەوامى هەوڵمان دا ئەوانەى پولەكین بەپارە لەلیستى گۆڕان پەشیمانمان كردونەتەوە،هه‌روه‌ها کپمه‌ڵیک له‌ سه‌رکردایه‌تی گۆڕان له‌ هه‌ولێر ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌کێتیان ره‌تکردۆته‌وه‌ بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌ کارکردن بۆ لیستی گۆڕان له‌وانه‌ (ک.س ، ع ده‌شتی ، ن حامد ،م جووتیار ، ش هه‌رکی)و چه‌نده‌های دیکه‌..
سەبارەت بەو هەواڵەش كەسایتى كوردستانپۆست لەسەر دەزگاى پاراستن بڵاویكردۆتەوە كەئەو دەزگایە دەستى هەیە لەكوشتنى سۆرانى مامە حمە لەوەڵامدا ووتى تەواوى دەزگاى پاراستن لەمەڕ ناوەڕۆكى ئەم هەواڵە تووشى شۆك بووە چونكە هەواڵەكە هیچ كەم و كوڕیەكى تێدا بەدیناكرێت،
كوردستانپۆست بەبەردەوامى چاودێرى وردى هەڵبژاردنەكانى هەرێم دەكات و لەداهاتویەكى نزیكدا ڕاپۆرتێكتان لەسەر هەڵبژاردنى دهۆك و سلێمانى و هەولێر بۆ بڵاودەكەینەوە..
په‌یامنیری کوردستانپۆست له‌ کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە