ئێن ئارتی یا ڕووداو کامیان دەبێت دابخرێت ؟

Saturday, 21/02/2015, 12:00

1684 بینراوە


ماوەیەکە بەهۆی چاوپێکەوتنێکی ملا کرێکارەوە کە لە ئێن ئارتیەوە پەخش کرا هەندێک کەس و لایەن داوای داخستنی ئەو کەنالەیان دەکرد هەلبەت ئەمە دوای ئەوە هات کە لە بەرێوبەرێکی وەزارەتی رۆشنبیری بریاری راگرتنی پەخشی کەنالەکەی دابوو بەلام دواتر لەلایەن وەزیرەوە ئەو بریارە هەلوەشایەوە .

هەرجەند تێبینیم لە سەر چاوپێکەوتنەکە هەیە بەلام لێگەڕێ، شتێکم پێ سەیرە ئاساییە بۆ کەنالی ڕووداو کە راستەوخۆ لە رێگەی تەلەفونەوە پەیوەندی بکات بە وتەبێژی داعشەوە ئەمە لە دوای گرتنی موسل (بیرمە لە هەوالەکانی کاتژمێر 7 دا بوو کە دلبەخوێن دارا پێشکەشکار بوو) ئەمە لەلایەک لەلایەکیتر ئاساییە بۆ ڕووداو کە چاوپێکەوتن لەگەل (هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدری شیعی،کە ئێستا سەرپەرشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات) بکات کە زۆر لە داعش مەترسیدارترە بۆ کورد و زۆر بە ئاشکرا دژایەتی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات سەبارەت بە هاتنی حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک .
ئەوەی زیاتر جێگەی مەترسیە ئەوەیە ئەم حەشدی شەعبیە هیچ ولاتێک یا هیچ کەسێک بە رێکخراوێکی تیرۆریستی نازانێت و لە داهاتووشدا بەرگی یاسای بە بەردا دەکرێت بەلام بۆ کەنالی ڕووداو ئاسایە چاوپێکەووتنی لەگەل بکات.
ئەمە جگە لە چاوپێکەوتن لەگەل ئەنفالچی و جاش و مستەشار و بەعسیە چاوگەشەکان کە وەک پالەوان لە تی ڤیەکانەوە نیشان دەدرێن تەنانەت پاشماوەی ئەنفالەکانیش فزە ناکەن چ جای بگات بە خەلکی تر و حکومەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە