سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مەڵبەندی یەكێتی سەر بە لقی 66 پارتی لە كەلار باش بزانن ئاسكەی خەلیفە عەلی لیلا زانای باشوری كوردستانە

Friday, 10/07/2009, 12:00

2065 بینراوە


پاش ئەوەی ئاسكەی خەلیفە عەلی ئەو شیرە ژنە خاوەن شەهیدو ئەنفالە، لە كەناڵی knn ئەو بتەبەتاڵەی بنەماڵی بارزانی بە چەكوش شكاند، لەو ساتەوە دەروێشەكانی مەسعودی خاوەنی خیانەتی ژمارە31 ئاب و جەلال تاڵەبانی خاوەنی خیانەتی ژمارە 66 حاڵێان لێ هاتووە بە هەموو لایەكدا شمشێر دەوەشێنن، مەڵبەندی یەكێتی سەر بە لقی 66 پارتی ماوەی چەند ڕۆژە كەوتووەتە قسەو قسەڵۆكی ناشرین بە ئاسكە خانی بوێرو ئازا و ئازاد، ئەو مەڵبەندە كە خزمەتكاری ئەنفالچیەكانی گەرمیانە تا ئێستا لە بەرامبەر تاوانبارانی ئەنفال چاوی خۆیان نوقاندوە بێدەنگ، بەڵام ئەو خزمەتكارانەی ئەنفالچیان ڕۆشتوون بەناو كەس و كارێكی ئەنفالیان هێناوە لە ڕادوێ درۆزنەكەی خۆیانە قسەی پێدەكەن گوایە ئاسكە خان نوێنەری كەس و كاری ئەنفال نیە، باشە دەپرسم ئەگەر ئاسكە خان نوێنەری كەس و كاری ئەنفال نیە ئەی بۆ مەسعودی گەورە خائین دەستی ماچ دەكرد؟ ئەی بۆ لە هەموو كۆڕو كۆبوونەوەكانتانە بانگتان دەكرد؟ من دڵنیام ئەو كەسەی ئەو قسەی كردووە لە ئەنفالچیەكان خائینترە، چونكە ئەگەر ئەو ڕاست دەكات كەس و كاری ئەنفالە ئەی بۆ لە بەرامبەر ئەنفالچیەكان بێدەنگە و ورتەی لێوە نایەت؟ ئەی ئەو مەڵبەندە خاوەن خزمەتكردنێكی زۆری جاشەكان بۆ لەبەرامبەر تاوانبارانی ئەنفال بێدەنگە و لە ڕادوێكەیانەوە باسی ناكەن؟ بەڕاستی شەرمە كەسێك كەس و كاری ئەنفال بێت بچێت بێڕێزی بە ئەنفالەكانی خۆیەوە بكات! ڕەنگە ئەو گوایە بەناو كەس و كاری ئەنفالە زاواكەی تاهیر وەسمانی ئەنفالچیش بێت.
لە كوردستانپۆستی خۆشەویستەوە بە ئاسكە خانی سەركردەی ژنانی باشور دەڵێم تۆ زۆر لەوانە گەورەتریت ئەو كەسانەی كە تومەت بۆتۆ هەڵدەواسن زۆر لە خوار پێڵاوەكانی تۆوەن، ئەوانە كۆیلە مرۆڤن و ڕویان ڕەشە لە بەرامبەر میژودا وەك سەركردە خائینەكانیان، ئاسكە خان تۆ ناوت چووە نێو مێژوی سەركردەی ژنانی جیهانەوە بویتە نمونەیەكی تر وەكو لیلا زانای دووژمن بەزێن، لیلا زاناكەی باشور تكایە ئارام بگرە وڵامی خائین و خۆفرۆشان جاشەكان مەدەرەوە حسابی پێڵاوێكی پێی بەعسیەكانی سەردەمی بەعسیان بۆ مەكە، هەزار سڵاو لە گۆڕی شەهید عوسمانی برات و هەموو شەهیدانی كوردستان، بەڕاستی ئێستا ڕوحی شەهید و ئەنفالەكانت شادن ئیتر ئەوانیش ئارام دەنون لە گۆڕە پیرۆزەكانیانەوە.
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە